ڕۆژی هەینی دوایین تانكەرى نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهان باركرا
2023-03-25 13:20:24
درەو:
سایتی بلۆمبێرگی بەریتانی:
- بەڵگەنامەیەك كە لەلایەن بلومبێرگ نیوزەوە بینراوە و لەلایەن فەرمانگەی كەشتیوانی عێراقییەوە لە بەندەری جەیهانی توركیا دەرچووە، تیایدا هاتووە كە توركیا چیتر ڕێگە بە باركردنی نەوتی خاوی هەرێمی كوردستان ناداتبەبێ ڕەزامەندی دەسەڵاتدارانی فیدراڵی عێراق. بەڵگەنامەكە ئاماژەی بە بەرپرسێكی كۆمپانیای بۆتاشی دەوڵەتی توركیا كردووە و فەرمانگەی كەشتیوانی عێراقی ئاگاداركردووەتەوە.
- ئەو كەسەی كە ئاشنایە بەو بڕیارە، هەروەها ڕایگەیاندووە، ڕۆژی هەینی دوایین تانكەر باركرا، لەوكاتەوە هیچ كەشتییەكی دیكە ڕاپۆرتی ئەوەی نەداوە نەوتی خاوی هەرێمی كوردستانی باركردێت. ئەو كەسە ئاماژەی بەوەشكرد، توركیا وەرگرتنی نەوتی لە ڕێگەی بۆری كوردستانەوە ڕاگرتووە.
- بەپێی ئەو زانیاریانەی كە لەلایەن بلومبێرگەوە كۆكراونەتەوە، لە مانگی یەكدا رۆژانە زیاتر لە یەك ملیۆن بەرمیل لە تێرمیناڵی جەیهاندا تێپەڕیوە، كە دەكاتە 1%ی پێداویستی جیهان. بەغدا ڕۆژانە 75 هەزار بەرمیل بۆ جەیهان دەنێرێت، حكومەتی هەرێمی كوردستانیش ڕۆژانە نزیكەی 400 هەزار بەرمیل دەنێرێت.