جەمال حاجی محەمەد: لە هەڵبژاردنی داهاتوشدا ساختەكاریمان لێدەكرێت
2018-06-20 07:17:41
سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت" تا ئەنجامی هەڵبژاردن یەكلا نەكرێتەوە، پێشوازی لە شاندی پارتی و یەكێتی ناكەین و پێشنیازی دانیشتن و كۆبونەوەشمان لەگەڵ یەكێتی رەتكردەوە، هەتا بەیاننامە دژ بە هێرشی سەرگردی زەرگەتە دەرنەكەن لەگەڵیان كۆنابینەوە"
ئەو وتانەی جەمال حاجی محەمەد سكرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە میانی چاوپێكەوتنێكیدا هات لەگەڵ دەنگی ئەمریكا" پێشوازی لەهیچ وەفدێكی پارتی و یەكێتی ناكەین تا ئەنجامەكانی هەڵبژاردن یەكلایی نەبێتەوە، هەر لەبەر ئەوەی ساختەكارییان لێكردین ئامادەنەبوین لەگەڵیان بچینە بەغداد ناكرێت هەموو جارێك بەناوی یەكڕیزیەوە دەست بخەنە بینەقاقای خۆت و حیزبەكەت، هاوكات باس لەوەش دەكات، یەكێتی داوای كۆبونەوە و سەردانیان كردووە بەڵام بزوتنەوەی گۆڕان مەرجی دەركردنی بەیاننامەیەكی ناڕەزایی لەسەر هێرشكردنە سەر گردەكە بۆ یەكێتی داناوە دواتر لەگەڵیان كۆدەبینەوە، هاوكات دەشڵێت" لەهەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی كوردستانیش ساختەكاریمان لێدەكرێت بەس بەم شێوازەی ئەمجارە نابێت."
جەمال حاجی محەمەد: یەكێتی داوای كۆبونەوە و سەردانیان كردووە بەڵام بزوتنەوەی گۆڕان مەرجی دەركردنی بەیاننامەیەكی ناڕەزایی لەسەر هێرشكردنە سەر گردەكە بۆ یەكێتی داناوە دواتر لەگەڵیان كۆدەبینەوە
سكرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان جەختی لەسەر بەردەوامی هەڵوێستی چوار لایەنەكە كردەوە و وتی" تا ئەم ساتە بڕیارمان بەوجۆرەیە تا یەكلایی نەبونەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان وەفدمان لەگەڵ پارتی و یەكێتی ناچێتە بەغداد وە بەشداری لەپەرلەمانی عیراق ناكەین بەڵام دوای یەكلایی بونەوەی ئەنجامەكان دوبارە تاوتوێی ئەو پرسانە دەكەینەوە."
جەمال حاجی محەمەد: لەبەر ئەوەی یەكێتی و پارتی ساختهیان لێكردوین لهگهڵیان ناچینه بهغداد
لەبارەی ئەگەری پێكهێنانی فراكسیۆنێكی هاوبەش لەنێوان ئەو لایەنانە مامۆستا جەمال وتی" باوەڕناكەم فراكسیۆنی هاوبەش پێكبهێنرێت بەڵام بەنیازین چوار لایەنەكە لەگەڵ دوو لایەنی تریش هاوپەیمنێتیەك پێكبهێنین تا بۆ لەمەو دوا لە هەڵوێستەكانماندا لە بەغداد و كوردستان پێكەوە بین."
سەبارەت بەوەی ئایا هیچ گرەنتیەكتان وەرگرتووە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ڕەخنەكانتان دوبارە نەبێتەوە یا بەشداری پەرلەمانی كوردستانیش لەهەڵبژاردنی داهاتوو وەك یەكێك لە ئەگەرەكان ناكەن؟ جەمال حاجی محەمەد وتی" نەخێر هیچ گرەنتیەكمان وەرنەگرتووە بەڵام كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی كوردستان ڕایگەیاند، جیاكردنەوەی دەنگەكان لەم هەڵبژاردنەدا بەدەست دەبێت ئەگەرچی ئێمە پێشوتر گلەیمان لەوەش هەبوو بەڵام باشتر بوو بەو ڕادە زۆرە غەدر و ساختەكاریمان لێنەكرابوو، بەپێچەوانەوە بەشداری لە پەرلەمانی كوردستان دەكەین چونكە ئەوێ بەمەیدانی شەڕی خۆمان دژ بە ساختەكاری و گەندەڵی دەزانین."
جەمال حاجی محەمەد سكرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان وتیشی" لێت ناشارمەوە ئەمجارەش ساختەكاریمان لێدەكرێت، بەڵام بەو شێوازە نابێت ئێمە بەنیازی(١٥) كورسی بوین بەڵام(٥) كورسیمان بدرێتێ، خۆ ئەمە یەكەمجار نیە، هەموو جارێك ساختەكاریمان لێكراوە بۆ نمونە لەهەڵبژردنی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی(١٧) كورسیمان هێنابوو بەڵام (١٢) كورسیمان بۆ حساب كرا."
سكرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنهوهی گۆڕان: پێشوازی لههیچ وهفدێكی پارتی و یهكێتی ناكهین ههتا ئهنجامی ههڵبژاردنهكانی پهرلهمانی عیراق یهكلایی نهبێتهوه
هەروەها ڕایگەیاند" ئێمە هەوڵدەدەین كۆمسیۆن تۆماری دەنگدەران خاوێن بكاتەوە، وە لەڕۆژی هەڵبژاردن چاودێرەكانمان لەسەر سندوقەكانی دەنگدان زیاتر بێت، جگە لەوەی هەوڵدەدەین هاوپەیمانێتیەك لەنێوان ئەو لایەنە ناڕازیانە پێكبهێنین وڵاتانی دەرەوە و نەتەوە یەكگرتووەكان لەو ساختكاریانە بەردەوام ئاگاداردەكەینەوە و داوامان لێكردون چاودێرەكانیان زیادبكرێت، خۆ ناكرێت بڵێین ئەوان ساختەكاری دەكەن و ئێمەش وازیان لێ بهێنین دەبێت قوربانی بدەین لەپێناو نەوەی داهاتوودا."
لەبارەی هۆكاری نەچونی لایەنەكان لەگەڵ وەفدی پارتی و یەكێتی بۆ بەغداد مامۆستا جەمال وتی" ئێمە لەبەر ئەوەی ئەم وەفدە ساختەیان لێكردوین لەگەڵیان ناچینە بەغداد."
سكرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەشی وت" یەكێتی پێشنیاری سەردان و كۆبونەوەی كرد بەڵام ئێمە ڕەتمان كردەوە پێمان وتن تا لەسەر هێرشكردنە سەرگردەكە ڕەخنە لەخۆیان نەگرن و بەیاننامەیەك دەرنەكەن لەگەڵیان كۆنابینەوە، بەڵام نەیانكرد وتیان ئەوە كاری تاكەكەسێك بووە لەخۆەوە هاتووە نەك بە بەرنامەی یەكێتی ، باشە ڕای شەخسی چی؟ ئەو ئەندامی مەكتەبی سیاسیە خۆ دەیانتوانی ئەگەر لەخۆەوە وایكردووە لێپرسینەوەی لەگەڵ بكەن."