سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

فاروق مەلا مستەفا وەك یەكێك لە 100 كەسایەتی دیاریكرا

بڵاوکراوەتەوە لە : 17 ئازار 2023

فاروق مەلا مستەفا وەك یەكێك لە 100 كەسایەتی دیاریكرا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو):
گۆڤاری فۆربێسی (Forbes) رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ساڵانە (100) كەس دیاریدەكات كە لە كەرتی تەندروستیدا پێشەنگ بوون، ئەو (100) كەسە كاریگەرییان لە بواری خزمەتكردنی تەندروستیدا هەبووە، توانیویانە پێشكەوتنی گەورە پێشكەش بە بواری تەندروستی بكەن، بۆ ساڵی 2023 لە لیستەكەدا (فارو ق مەلا مستەفا) سەرمایەداری كوردی تێدایە، وەك خاوەنی شاری پزیشكی فاروق كە توانیوێتی خزمەتگوزاری لە بواری چاودێری تەندروستیدا لە عێراق پێشكەش بكات.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سایتەكەدا بڵاوكراوەتەوە:
شاری پزیشكی فاروق (70) هەزار مەتر چوارگۆشە دەگرێتەوە، (210) قەرەوێڵەی هەیە و زیاتر لە (190) پزیشك لە (37) بەش و (11)  ژووری نەشتەرگەریدا كاردەكەن.
 لە مانگی كانوونی دووەمی 2022، شاری پزیشكی فاروق ڕێككەوتنێكی لەگەڵ كۆمپانیای Aster DM Healthcare لە دوبەی ئیمزاكرد بۆ پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەكانی چاودێری تەندروستی لە عێراق، پزیشكانی كۆمپانیای Aster DM Healthcare سەردانی نەخۆشخانەی شاری فاروقیان لە عێراق كرد بۆ راوێژكردن و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری نەشتەرگەری كە لە ناوخۆدا بەردەست نین. 
فاروق مستەفا رەسول، سەرۆكی كۆمپانیای فاروق هۆڵدینگە كە لە (27) كۆمپانیای (12) كەرتی جیا پێكدێت، لەوانە پەیوەندییەكان و ئایتی، چیمەنتۆ، بیناسازی.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 8 کاتژمێر

عێراق لە ڕێگەی سووریاوە دەستی بە هەناردەکردنی نەوت کرد

null
پێش 18 کاتژمێر

سێ قۆناغەکەی چەنگی ئێران

null
٣٠ ئازار ٢٠٢٦

جەنگ یان ژینگە؟