سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

باڵیۆزو كونسوڵی بەریتانیا سەردانی (درەو)یانكرد

بڵاوکراوەتەوە لە : 14 ئازار 2023

باڵیۆزو كونسوڵی بەریتانیا سەردانی (درەو)یانكرد

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


درەو:
ئەمڕۆ مارك برایسۆن ڕیچاردسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق    و ڕۆزی كەیڤ كونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر و تیمی كونسوڵخانەی بەریتانیا سەردانی (درەو)یانكرد.
لە لێدوانێكدا بۆ (درەو) باڵیۆزی بەریتانیا رایگەیاند: شانازییەكی گەورە بوو بە گەیشتنم بۆ سلێمانی ڕاستەوخۆ بێمە ئێرە بۆ دامەزراوەی میدیایی  درەو بۆ ئاگادار بوون و بینینی ئەو كارە بەنرخە میدیاییانەی كە ئەنجامی دەدەن.
سەبارەت بە دانوستانەكانی نێوان هەرێمی و بەغداد، رایگەیاند:گرنگترین شت ئەوە كە بەرەوپێشچوون هەیە لە دانوستانەكان و هەردولاش هێشتا بەردەوامن لە گفتوگۆكانیان
سەبارەت بە هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان باڵیۆزی بەریتانیا رایگەیاند: هەندێك رێككەوتن و بەرەو پێشچوون هاتووەتە ئاراوە، هیوادارم بەم زووانە هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان ئەنجامبدرێت.  


دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 11 کاتژمێر

پێگەی دەستوریی پارێزگاکان و پێکهێنانی هەرێمە فیدڕاڵییەکان لە دەستوری عێڕاق دا

null
پێش 23 کاتژمێر

سایتی شەفافیەت: داهاتی سلێمانی (49%) كەمیكردووە