لەچوار رۆژدا بەرووداوی هاتوچۆ (14) كەس گیانی لەدەستداوە
2023-03-13 07:25:11
درەو:
تەنیا لە ماوەی چوار رۆژدا بەهۆی رووداوەكانی هاتوچۆوە (14) كەس گیانیان لەدەستداوەو دەیانی دیكەش برینداربوون
🔹رۆژی 8/3/2023 لە رێگای دەربەندیخان -سلێمانی بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە (4 ) كەس گیانیان لەدەستدا (2) ژن و (2 ) پیاو.
🔹 رۆژی 10/3/2023 لە ئاكری بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە (3) كەس گیانیان لەدەستداو (9) كەسی دیكەش برینداربوون.
🔹رۆژی 11/3/2023 لە رێگای كەر - دەربەندیخان بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە كەسێك گیانی لەدەستدا و دوو كەسی تریش برینداربوون.
🔹 رۆژی 12/3/2023 لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە لە زینی وەرتێ (5) كەس گیانیان لەدەستداو (4) كەسی دیكەش برینداربوون.
🔹بەپێی ئاماری هاتوچۆی هەرێم لە 2022دا (3700) رووداوی هاتوچۆ روویداوە (445) كەس بەرووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوەو (7 هەزارو 225) كەسیش برینداربوون.
🔹لە ساڵی 2021 زیاتر لە (4 هەزار و 119) رووداوی هاتووچۆ تۆماركراوە، لە ئەنجامدا (662) هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە (7 هەزارو 220) كەسیش برینداربوون.