ئایا (غاندیه‌كه‌ی توركیا) هیچی پێیه بۆ كورد!؟
2023-03-12 09:30:08
نوسینی: هێمن خۆشناو
له به‌هاری ساڵی 2012 له ئه‌نقه‌ره له ئۆفیسی سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆمار (CHP/جه‌هه‌په) دیمانه‌یه‌كی چه‌ند كاتژمێریم له‌گه‌ڵ (كه‌مال كلیچدارئۆغڵو) ئه‌نجامدا، كه تازه ببووه سه‌رۆكی ئه‌م پارته. ده‌قی دیمانه‌كه‌شم له ژماره (205) ی رۆژنامه‌ی رووداو له به‌رواری (2 نیسانی 2012) بڵاوكرایه‌وه. له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی دیمانه‌كه‌دا، كه‌چی ده‌شمزانی كورده، به‌ڵام به‌مه‌به‌ستی وروژاندن و ده‌ستخستنی زانیاریه‌كی جیاواز پرسیارم لێ‌كرد، كه ئایا كلیچدارئۆغڵو كورده یان نا؟ له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسیاره بۆ ساتێك وه‌ستا، دواتر ده‌ستی برد بۆ ریكۆرده‌ره‌كه‌م و دایخست. سه‌یرێكی هاوڕێ كامیره‌مانه‌كه‌می كرد كه كوردێكی باكووری كوردستان بوو، تێیگه‌یشتم یه‌كسه‌ر داوام له كامیره‌مانه‌كه كرد تا كامیراكه‌ی داخات . دیسان سه‌یرێكی كامیره‌مانه‌كه‌ی كرد، ئه‌مجاره زانیم مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كامیره‌مانه‌كه له ژووره‌كه بچێته ده‌ره‌وه. به زمانێكی شیاو داوام له‌م هاوڕێیه‌م كرد بچێته ده‌ره‌وه. ئیتر له‌گه‌ڵ كلیچدارئۆغڵو به ئاماده‌بوونی سكرتێره‌كه‌ی كه ژنێك بوو (Off the record) بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك درێژه‌مان به قسه‌كردن دایه‌وه. كلیچدارئۆغڵو له وه‌ڵامی ئایا كورده یان نا بێ ناوبه‌ر گووتی:" به‌ڵێ كوردم چی تێدایه، چی تێدایه!".
ئیتر قسه قسه راده‌كێشێت، بۆ منیش پرسیار پرسیاری دیكه‌ی ده‌وروژێنێت. بۆیه ئه‌مجاره پێمگووت: ئه‌ی بۆ به ئاشكرا ناڵێی كوردم؟
له وه‌ڵامدا گووتی:" ........ كاته‌كه‌ی گونجاو نیه".
ئه‌م وه‌ڵامه بۆ من وروژێنتر بوو، تا پرسیاری زیاتری لێبكه‌م و به‌ڵكو مانشێتێكی سه‌ره‌نجڕاكێشی له به‌ده‌ستبخه‌م. له‌م سۆنگه‌یه‌وه به‌ڵام به تۆنێكی جیاوازتر له پرسیاری پێشوو پێمگووت: ئه‌سه‌د جانان (كورده و په‌رله‌مانتارێكی پێشووی پارته‌كه‌ی كلیچدارئۆغڵو بووه) كه له‌ناو پارته‌كه‌ی به‌ڕێزتانه له جه‌ژنی نه‌ورۆزدا به جلی كوردی وێنه‌ی بڵاوكردۆته‌وه. ئایا رۆژێك دێت به‌ڕێزتان به هه‌مان شێوه له به‌رده‌م رای گشتی به‌جلی كوردی ده‌ربكه‌ون؟! به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی زه‌ق له وه‌ڵامدا گووتی:" سه‌ره‌تا ده‌بێت له‌م جه‌ناوه‌ره (مه‌به‌ستی ئه‌ردۆغان بوو) رزگارمان بێت!" منیش گووتم: ئه‌م جه‌ناوه‌ره‌ی تۆ باسی ده‌كه‌یت گفتی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كوردی داوه؟
ئه‌مجاره‌یان به تۆنێكی تێكه‌ڵ له دیپلۆماسیه‌ت و توڕه‌یی، گووتی: به سه‌ركرده‌كانت بڵێ (مه‌به‌ستی سه‌ركرایه‌تی كورد بوو له هه‌رێمی كوردستان) سه‌د ساڵی دیكه‌ش تێبپه‌ڕێت، با چاوه‌ڕێی ئه‌ردۆغان نه‌كه‌ن پرسی كوردیان بۆ چاره‌سه‌ر بكات. ته‌نیا ئێمه ده‌توانین كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
لێره‌وه دیالۆگی من و كلیچدارئۆغڵو كۆتایی پێهات.
وه‌ڵامه‌كانی كلیچدارئۆغڵو ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستبوون به به‌شی كۆتایی دیمانه‌كه‌مان (Off the record) ئه‌گه‌ر چی له رووی مۆڕالیه‌وه بێ هیوایان پێوه دیاربوو، به‌ڵام له رووی سیاسیه‌وه به لۆژیكیم له قه‌ڵه‌مدا. چونكه هێشتا ته‌مه‌نی ئه‌م پیاوه له سه‌رۆكایه‌تی (CHP/جه‌هه‌په) دا دوو ساڵی پڕ نه‌كردووه، (كه‌مال كلیچدارئۆغڵو له 22 ئایاری 2010 له شوێنی ده‌نزی بایكاڵ بووه سه‌رۆكی CHP). له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی و ساڵانی دواتریش، مشتومڕێكی توند دروستبوو كه سه‌رچاوه‌ی له بیری نه‌ته‌وه‌په‌رستی ده‌گرت، زۆربه‌شیان پێیانوابوو كلیچدارئۆغڵو بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م حزبه ده‌ستنادات.
هه‌روه‌ها له‌سه‌رده‌می ده‌ستبه‌كاربوونی كلیچدارئۆغڵو، له‌ناو پارته‌كه‌یدا گوتارێكی دژه كورد و دیموكراسی باڵاده‌ستبوو، گوتاری ئه‌م پارته به‌ناو سۆسیال دیموكراته له‌باره‌ی كورد هیچ جیاوازی نه‌بوو له‌گه‌ڵ گوتاری پارتی بزوتنه‌وه‌ی میللی (MHP). ئه‌وانه‌ی له ناوه‌ندی بڕیاری ئه‌م پارته‌دا بوون، كه‌سانی به‌رژه‌وه‌ندیخواز، دژه كورد، نه‌ته‌وه‌په‌رستی توندڕه‌وبوون. پارته‌كه‌ی كلیچدارئۆغڵو له پێوانه‌ی پارتێكی سۆسیال دیموكرات دوور بوو.
له ساڵی 2010 تا كۆتایه‌كانی 2017، كلیچدارئۆغڵو ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریكی، دیزاینكردنه‌وه‌ی ناو (CHP/جه‌هه‌په) بوو، ئه‌وه‌نده خه‌ریكی ململانێی سیاسی و فكری نه‌بوو له‌گه‌ڵ پارته ركابه‌ره‌كانی، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (AKP) به سه‌رۆكایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، كه له غیابی نه‌بوونی ئۆپۆزسیۆنێكی كارادا، ده‌رفه‌ته‌كه‌ی قۆسته‌وه و ئه‌وه‌ی مه‌رامی بوو له گۆڕینی سیسته‌می سیاسی و تا بێ رۆڵ كردنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و سوپا هه‌مووی جێبه‌جێكرد.
له پڕۆسه‌یه‌كی چه‌ند ساڵیدا به خشكه‌یی و به‌بێ ده‌نگی، كه‌مال كلیچدارئۆغڵو سه‌ركه‌وتوو بوو، له گۆڕینی ناوه‌ندی بڕیار و گوتاری پارته‌كه‌ی. پارته‌كه‌ی به گوێره‌ی پێوانه‌كانی پارتێكی سۆسیال دیموكرات دیزاین كرده‌وه، ره‌وتی كه‌مالیزمی توندڕه‌وی له‌ناو پارته‌كه‌یدا خه‌ساند. ئه‌مڕۆ له‌ناوه‌ندی بڕیاری ئه‌م پارته چه‌ندین فیگوڕی دیموكراتخواز و مافپه‌روه‌ر وه‌كو (جانان كه‌فتانجیئۆغڵو، سه‌زگین تانڕیكولو، ئۆزگور ئۆزه‌ل و گورسه‌ل ته‌كین هتد...) جێگا ده‌گرن. هه‌روه‌ها له‌ناو ئه‌م پارته‌دا (ماسه‌ی رۆژهه‌ڵات) ده‌ستبه‌كاره، كه له‌سه‌ر كێشه‌ی كورد، ره‌هه‌نده‌كانی و شێوازی چاره‌سه‌ری له رووی تیۆریه‌وه كار ده‌كات. ئه‌م ماسه‌یه له شه‌ش ئه‌ندامی سه‌ركرایه‌تی ئه‌م پارته پێكهاتووه كه دووانیان ژن و چواریان پیاون. ئه‌و ماسه‌یه تا ئێستا به‌ڵام وه‌كو سه‌رۆكی پارته‌كه‌یان به‌خشكه‌یی و دوور له هاشوهوشی میدیا چه‌ندین توێژینه‌وه و راپرسیان له ناوچه كوردیه‌كانی باكووری كوردستان ئه‌نجامداوه.
ئه‌م ئاماژه و زانیاریانه‌ی له په‌ره‌گرافی سه‌ره‌وه‌دا خستمانه‌ڕوو، پشتڕاستی ده‌كاته‌وه، كه (CHP/جه‌هه‌په) ی كلیچدارئۆغڵو له‌باره‌ی كێشه‌ی كورد له‌گه‌ڵ (CHP/جه‌هه‌په) كه‌ی پێش كلیچدارئۆغڵو جیاوازه. (CHP/جه‌هه‌په)ی كلیچدارئۆغڵو، كه ته‌نیا بۆ جارێكیش به ئاشكرا باسی كوردبوون و عه‌له‌ویبوونی خۆی نه‌كردووه، به‌رنامه‌یه‌كی هه‌یه و خه‌ریكی گه‌ڵاڵه كردنی بیرۆكه و پڵانێكه له‌باره‌ی ئه‌م كێشه‌یه. هه‌روه‌ها له ئێستادا ناكرێت پێشبینی ئه‌م پڵان و به‌رنامه‌یه بكه‌ین، چونكه تایبه‌تمه‌ندی كڕی بن بڕ كه كه‌مال كلیچدارئۆغڵوی پێ ناسراوه له ئێستادا زاڵه به‌سه‌ر كار و كاردانه‌وه‌كانی (CHP/جه‌هه‌په).
كه دێینه سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی سیاسی كه‌مال كلیچدارئۆغڵوش ده‌بێت پێش هه‌موو شتێك ئاماژه به شێوازی كاری بیرۆكراتیانه‌ی بكه‌ین. كه‌سی بیرۆكرات به گشتی كه‌سێكی ترسنۆكه، خۆی به‌دوور ده‌گرێت له رێچكه‌شكێنی، كه ئه‌مه‌ش بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌یه‌كی وه‌كو كێشه‌ی كورد ئاسته‌نگێكی جدیه.
كه‌مال كلیچدارئۆغڵو، كه له‌لایه‌ن چه‌ندین ناوه‌ند به (غاندی توركیا) به‌ناو ده‌كرێت، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان و سه‌ركرده‌كانی دیكه‌ی توركیا زۆر قسه ناكات، كه‌سێكی كڕه، به‌ڵام بن بڕه. ئه‌جندا و به‌رنامه‌كانی ئاشكرا ناكات، ئه‌گه‌ر ئاشكراشیان بكات به شێوازێكی دوور له هاشوهوشی راگه‌یاندنی ئه‌م سه‌رده‌مه بڵاویان ده‌كاته‌وه.
له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی كلیچیدار ئۆغڵو له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا، كه بڕیاره له 14 ئایاری 2023 ئه‌نجامبدرێت، یه‌كێك له‌و كارانه كه پێویسته به په‌له ئه‌نجامی بدات، رێكخستنه‌وه‌ی میدیا و راگه‌یاندنی توركیایه، كه له ده‌ستی گرووپ و هۆڵدینگه مشه‌خۆره‌كان دایه و ئه‌وانه ره‌وتی نه‌ته‌وه‌په‌رستی وه‌كو كارتێك به‌كاردێنن، بۆ ئاراسته‌كردنی رای گشتی توركیا دژی كورد و دیموكراسی. كلیچیدارئۆغڵو به‌ر له ئێستا چه‌ندین جار دووباره‌ی كردۆته‌وه، له ئه‌گه‌ری چوونه سه‌ر ده‌سه‌ڵات، ده‌ست به‌سه‌ر سامانی (پێنج چه‌ته‌كه) داده‌گرێت و رووبه‌ڕوی دادگایان ده‌كاته‌وه.
مه‌به‌ست له‌و (پێنج چه‌ته) یه گرووپ و هۆڵدینگه‌كانی هه‌ریه‌ك له (جه‌نگیز هۆڵدینگ، كالیۆن گرووپ، كۆڵین هۆڵدینگ، لیماك هۆڵدینگ، ماكیۆڵ گرووپ)ﻩ، ئه‌م پێنج گرووپه كه په‌یوه‌ندی زۆر به‌تینیان له‌گه‌ڵ ئاكه‌په‌دا هه‌یه، كاریگه‌ریان له‌سه‌ر میدیا و ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه له راده‌به‌ده‌ره. ئه‌م هه‌ڵمه‌ته شوڤێنیه‌ی ئه‌مڕۆ دژ به كورد و عه‌له‌ویه‌كان له ئارادایه، ئه‌م ناوه‌نده سه‌رمایه‌داریانه له پشتیه‌وه ده‌وه‌ستن. لێدان له‌م پێنج گرووپه زه‌مینه‌ی ئاسایی بوونه‌وه‌ی دۆخی توركیا خۆشده‌كات و ره‌وتی نه‌ته‌وه‌په‌رستی به‌ره‌و كاڵبوونه‌وه ده‌بات. ئه‌گه‌ر كلیچدارئۆغڵو وه‌كو به‌ڵێنی داوه ئه‌م پێنج چه‌ته‌یه رووبه‌ڕوی دادگا بكاته‌وه، مه‌ودایه‌كی زۆرباش ده‌بڕێت له جێبه‌جێكردنی ئه‌جنداكانی،
كاتێك له‌م سۆنگه‌یه‌وه سه‌یری ره‌وتی گۆڕانكاریه‌كان ده‌كه‌ین، ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه بزوتنه‌وه‌ی كورد به باڵی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی پێویستی به كلیچدارئۆغڵو هه‌یه و كلیچدارئۆغڵوش پێویستی به كورد هه‌یه. له ئێستادا ده‌نگی كورد ده‌گاته 13٪ له كۆی ده‌نگی هه‌موو توركیا، ئه‌گه‌ر سبه‌ی كاریزمایه‌كی وه‌كو سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشیش له زینداندا ئازاد بكرێت، پێشنینی ده‌كرێت ئه‌م رێژه‌یه بگاته ٪20 له كۆی ده‌نگی گشتی توركیا.
ماوه‌ته‌وه بڵێین: ئایا كورد دۆخی خۆ كاندیدكردنی كلیچدارئۆغڵو و ئه‌گه‌ری بوونی به سه‌ركۆمار وه‌كو ده‌رفه‌تێك ده‌بینێت و كار بۆ قۆستنه‌وه‌ی ده‌كات؟
ئایا كه‌مال كلیچدارئۆغڵو (75 ساڵی) ده‌توانێ ئه‌جنداكانی بكاته ستراتیژ و كار بۆ جێبه‌جێكردنی بكات؟ یان ئه‌وه‌تا چۆن تا ئێستا عه‌له‌ویبوون و كوردبوونی خۆی شاردۆته‌وه، به‌هه‌مان شێوه ئه‌جندا و مه‌رامه‌كانی ده‌شارێته‌وه و تا ئه‌م رۆژه‌ی سه‌رده‌نێته‌وه له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یانباته ناو گۆڕه‌كه‌ی!