سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

یاداشتێكی دەستگیركردن بۆ رێبوار تاڵەبانی دەركرا

بڵاوکراوەتەوە لە : 19 حوزەیران 2018

یاداشتێكی دەستگیركردن بۆ رێبوار تاڵەبانی دەركرا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):
دادگای لێكۆڵینەی دەستەی نەزاهە لە كەركوك یاداشتێكی دەستگیركردنی بۆ رێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بە وەكالەت دەركرد بە تۆمەتی خەرجكردنی بڕێك پارە بۆ خۆی بە نایاسایی.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە دەستەی نەزاهەی كەركوك بە سایتی " سۆمەریە نیوز"ی راگەیاند:" دەستەی نەزاهە یاداشتێكی دەستگیركردنی بۆ رێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بە وەكالەت دەركردووە، بە تۆمەتی خەرجكردنی بڕی 76 ملیۆن دینار بۆخۆی لە دەرەوەی چوارچێوە یاساییەكان".
سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد ئەگەر  رێبوار تاڵەبانی ئەو بڕە پارەیە رادەستنەكاتەوە، ئەوا دۆسیەكەی رەوانەی دادگای كەتن دەكرێت و بەبێ‌ ئامادەبوونی دادگایی دەكرێت.
3رۆژی یەكشەممەی رابردووش سێی حوزەیرانی 2018 سەرچاوەیەك لە دادگای كەركوك رایگەیاند بە گوێرەی حوكمەكانی مادەی 321ی یاسای سزادانی عێراقی یاداشتێكی دەستگیركردن بۆ رێبوار تاڵەبانی دەركراوە.
رێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بە وەكالەت كە سەربە یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانە، لە دوای رووداوەكانی 16 ئۆكتۆبەرەوە كەركوكی بەجێهێشتووە و لە هەولێر نیشەجێیە و تائێستا نەگەڕاوەتەوە بۆ سەر كارەكەی لە كەركوك.
 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 8 کاتژمێر

بەرهەم و داهاتی دانە غاز لە چارەکی یەکەمی 2026دا

null
١٤ ئایار ٢٠٢٦

پۆستی سەرۆک وەزیران لە مێژووی عێراقدا

null
١٤ ئایار ٢٠٢٦

مەزڵوم عەبدی: ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە