Draw Media

وێستگە مێژووییەكانی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران

وێستگە مێژووییەكانی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران

2018-06-19 11:30:08



(درەو میدیا):


سەرەتای بەرنامەكە
ساڵی 1957 بە سەرەتای بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران دادەنرێت، كاتێك شای ئێران رێككەتنێكی دەربارەی بەرنامەی ئەتۆمیی لەگەڵ ئەمریكا ئیمزاكرد، و دواتر " رێككەوتنی پێشنیاركراو بۆ هاوكاری لە بواری نوێژینەوەی و بوارەككانی بەكارهێنانی ئاشتیانەی وزەی ئەتۆمیی " راگەیەنرا بە چاودێری  بەرنامەی ئایزنهاوەر" ئەتۆم لە پێناوی ئاشتیدا" و لە ساڵی 1967 ناوەندی تاران بۆ توێژینەوە ئەتۆمییەكان دامەزرێنرا، بەڵام ئیمزاكردنی پەیماننامەی رێگەگرتن لە بڵاوبونەوەی چەكی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە لە ساڵی 1968 ، وایكرد لەلایەن ئاژانسی نێودەوڵەتی وەزەوە بكەوێتە ژێر پشكنین و لێكۆڵینەوەوە.

كۆتاییهاتنی دەستوەردانی دەرەكی
رووخاندنی شا و دامەزراندنی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵی 1979دا پەیوەندییەكانی ئێران و وڵاتانی خۆرئاوا پچڕان، و بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران دوای كشانەوەی كۆمپانیا خۆرئاواییەكان لە كاركردن لە پرۆژە ئەتۆمییەكانی ئێران و پێدانی یۆرانیۆمی پیتێنراو بە ئاستێكی بەرز راگیرا و بەرنامە ئەتۆمیەكەی ئێرانیش بۆ ماوەیەك راگیرا.



گەڕان بە دوای چارەسەردا
خومەینی ساڵی 1981 رێگەیدا توێژینەوە لە بواری وزەی ئەتۆمییدا بكرێت، ساڵی 1983 ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هاوكاریان كرد بۆئەوەی هاوكاری ئێران بكریچت لە بواری كیمیا و دیزاینكردنی وێستگە ئەزمونییەكانی گۆڕینی یۆرانیۆم بە تایبەتی لە وێستگەی ئیسفەهان بۆ تەكنۆلۆژیای ئەتۆمیی، بەڵام هەڵوێستی خۆرئاوای بەگشتی بریتی بوو لە رەتكردنەوەی ئەو جۆرە لە هاوكاریی و لەگەڵ بەرپابوونی جەنگی نێوان ئێران و عێراق زیانی بە وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهر گەیاند و لەكار وەستا.



روسیا دێتە سەر هێڵ و چین دەكشێتەوە!
لە نەوەدەكانی سەدەی رابردوودا لەلایەن روسیا شارەزای بواری ئەتۆمیی درایە ئێران، و لە ساڵی 1992 لە لایەن راگەیاندنی نێودەوڵەتییەوە بانگەشەی بوونی چالاكی ئەتۆمیی ئێرانی نهێنی بڵاوبوەوە، و ئەوەش وایكرد ئێران بانگهێشتی پشكنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم كرد بۆئەوەی سەردانی وێستگە و دامەزراوە ئەتۆمییەكانی بكات، و پشنینەكان ئەو كاتە گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە چالاكییەكان ئاشتیانەن. لە ساڵی 1995 ئێران و روسیا گرێبەستێكیان بۆ خستنەگەڕی تەواوەتی وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهر، لەو كاتەشدا چین لە پرۆژەی بونیادنانی وێستگەیەكی گۆڕین و پیتاندنی یۆرانیۆم كشایەوە.



راگەیاندنی تاران و سەردانی بەرادعی بۆ ئێران
ساڵی 2002 ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆی داوایكرد سەردانی دوو وێستگەی ئەتۆمیی بكات كە وترا ئاشكرانەكراون، بەڵام ئێران رێگەی بەوە نەدا هەتا دوای تێپەڕینی شەش مانگ بەسەر بڵاوبوونەوەی هەواڵەكە، و لە 2003دا محەمەد بەرادعی بەڕێوەبەری پێشووی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیی سەردانی ئێرانی كرد، بۆئەوەی روونكردنەوە دەربارەی دەستپێكردنەوەی چالاكییەكانی پیتاندنی یۆرانیۆمی دەستبكەوێت و ئاژانسەكە راپۆرتێكی نەرێنی دەربارەی هاوكاریی ئێران دەركرد.


بگرە و بەردە
ئاژانسی نێودەوڵەتی وەزەی ئەتۆم لە ساڵی 2004دا بڕیارێكی دەركرد وداوای لە ئێران كرد وەڵامی چەند پرسیارێك بداتەوە و ئاسانكاری بگات بۆ ئەوەی دەستبەجێ‌ رێگە بە ئاژانسەكە بدات سەردانی هەموو ئەو وێستگانە بكات كە دەیەوێت و هەموو چالاكییەكانیشی رابگرێت كە تایبەتن بە پیتاندنی یۆرانیۆم بە ئاستێك كە رێگە بە بەرهەمهێنانی سوتەمەنی ئەتۆمیی مادەی ئەتۆمیی، بەڵام سەرۆكی پێشوو مەحمود ئەحمەدی نەژاد دوای هەڵبژاردنەوەی كاریكرد بۆ كاراكردنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەكان و گوێی بە هەڕەشەكانی خۆرئاوا نەدا، هەروەها وێستگەی ئەتۆمی " ئەراك"ی بۆ ئاوی قورس دامەزراند.



وەرزێكی نوێ
لە 2006دا ئەندامانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دەنگیاندا بۆئەوەی دۆسیەی ئێران رەوانەی ئەنجومەنی ئاسایش بكرێت و ئەویش قەدەغەی خستەسەر ئێران بۆئەوەی ئامێر و كەلوپەلی تایبەت بە پیتاندنی یۆرانیۆم و بەرهەمهێنانی مووشەكی بالیستی پێنەدرێت، لە بەرامبەردا ئێران بە هەڵپەساردنی كاركردن بە پرۆتۆكۆڵی زیادكراو و هەموو جۆرە هاوكارییەكی خۆبەخشانەی هەڵپەسارد، لە هەمان ساڵدا سەرۆكی ئێران ئەحمەدی نەژاد سەركەوتنی وڵاتەكەی لە پیتاندنی یۆرانیۆك بە رێژەی لە سەدا 3.5 راگەیاند.



وێستگەی ئەتۆمیی نهێنی
لە ساڵی 2009دا ، چەند بەرپرسێكی ئەمریكیی و بەریتانیی و فەرەنسیی لە رێگەی راگەیاندنەكانەوە رایانگەیاند ئێران لە دەوروبەری شاری قوم وێستگەی ئەتۆمیی بونیادناوە و ئاشكرایانكرد ئەو وێستگانە بە نهێنی و لە ژێر زەوییدا بونیادنراون و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەیی ئەتۆمیی لێ‌ ئاگادارنەكراوەتەوە و تارانیش ئەوەی رەتكردەەوە رایگەیاند تەنها پڕوپاگەندەیە.



لەسەر لێواری چارەسەر
لە ساڵی 2014 رێككەوتن كرا لەسەر راگرتنی بلۆككردنی پارەكانی ئێران لە ئەمریكا كە بە چەند ملیار دۆلارێك دەخەمڵێنرێت، ئەوەش لەبەرامبەر ئەودا ئێران گۆڕینی پیتاندنی یۆرانیۆمی بە رێژەی لەسەدا 20 پیتێنرا بۆ وزە رابگرێت، لە هەمان ساڵدا رێكخراوی وەزەی ئەتۆمیی ئێران چەند گۆڕانكارییەكی لە وێستگەی " ئەراك" دا كرد بۆئەوەی گەرەنتی بەرهەمهێنانی قەبارەیەكی كەمتر لە پلۆتیۆنیۆم بكات.



رێككەوتنە مێژووییەكە
ساڵی 2015 و دوای زنجیرەیەك كۆبوونەوە لە ڤیەننا، گەیشتن بە رێككەوتنی كۆتایی راگەیەنرا و ناونرا رێكەوتی چوارچێوەی تایبەت بە پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران، رێككەوتنەكە لەلایەن ئەمریكا، بەریتانیا، روسیا، چین، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ئێرانەوە كرا و وا پێشبینیدەكرا كە ئەم رێككەوتنە كۆتایی بە هەڕەشە و رووبەڕووبونەوەكانی نێوان ئێران و خۆرئاوا بهێنێت.



خواستەكانی رێككەوتنەكە
باراك ئۆباما، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا، یەكێك بوو لە سەرۆكی ئەو وڵاتانەی لەگەڵ ئێران رێككەوبوون لەسەر پرۆگرامە ئەتۆمییەكەی ئێران و یەكێك بوو لەوانەی كە ئەو هەنگاوەیان بە گرنگ دادەنا بۆ ئاسایشی جیهان، لەبەرامبەردا هاوتا ئێرانییەكەی حەسەن رۆحانی  وتی وڵاتەكەی هەموو ئامانجەكانی لەرێگەی ئەو رێككەوتنەوە بەدیهێناوە، بەڵام كارەكان بە سەقامگیری نەمانەوە، بە تایبەتی لەگەڵ ئارەزووی ئێران بۆ پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەكەی بەبێ‌ كەس ئاوەڕی لێبداتەوە.



ئەمریكا دەكشێتەوە
دوا گۆڕانكاریی رێككەوتنەكە رۆژی سێشەممە هەشتی ئایاری 2018 روویدان كاتێك دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بڕیاریدا لە رێككەوتنە ئەتۆمییەكە لەگەڵ ئێران بكشێتەوە و بەڵێنیشیدا  كە وڵاتەكەی لەسەر بەرزترین ئاست سزای ئابوریی بەسەر رژێمی ئێراندا بسەپێنێت و ئێرانیش لەوبارەیەوە رایگەیاند ئارەزوو ناكات جارێكی تر لەگەڵ ئەمریكاا بچێتەوە دانوستانی قورس.

سەرچاوە: دۆچە ڤێللە

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand