حكومەتی هەرێم وەڵامی خۆپیشاندەران دەداتەوە
2018-03-25 13:22:50
لەدوای زنجیرە خۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆ لە هەولێر و دهۆك و سلێمانی، دژ بە پاشەكەوتی موچە لە بەیاننامەیەكی سێ خاڵیدا حكومەتی هەرێم وەڵامی خۆپیشاندەران دەداتەوە :
1- ئه‌گه‌ر به‌غدا مانگانه به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ناردنى ئه‌و بڕه پاره‌یه كه 317 ملیار و 540 ملیۆن و 465 هه‌زار دیناره و بڕه پاره‌یه‌كى كه‌مه، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ داهاتى نه‌وت و داهاتى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، ده‌ستكارى پاشه‌كه‌وتى مووچه ده‌كات به جۆرێك كه له به‌رژه‌وه‌ندیى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستاندا بێت.
2- وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى ڕا‌سپێردرا له ڕۆژانى داهاتوودا به‌پێى داهات خشته‌ى نوێى مووچه ئاماده بكات بۆ ئه‌وه‌ى له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا بڕیارى كۆتایى له‌سه‌ر بدرێت تاكو مووچه‌ى داهاتوو به‌و خشته نوێیه دابه‌ش بكرێت.
3- حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ڕۆژانى داهاتوودا ته‌واوى داهاته‌كانى ناوخۆ و نه‌وت و بڕه پاره‌ى هاتووى به‌غدا له‌گه‌ڵ هاوكارییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ پێشمه‌رگه و چۆنیه‌تیى خه‌رجكردنى ده‌خاته‌ڕوو.