داهات و خەرجی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە ساڵی 2022
2023-03-09 20:02:14
شیكاری:درەو
وەزارەتی دارایی عێراق دواین ڕاپۆرتی خۆی لە بارەی داهات و خەرجی ساڵی (2022)ی بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکانی؛
🔹 لە ساڵی (2022)، کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، زیاتر بووە لە (161 ترلیۆن 697 ملیار) دینار، کە (95.2%)ی داهاتی نەوت و(4.8%)ی داهاتی نانەوتی بووە.
🔹 لەو داهاتەی بەدەستهاتووە زیاتر لە (104 ترلیۆن و 941 ملیار) دیناری بە ڕێژەی (88.4%)ی چووە بۆ خەرجی بەگەڕخستن. تەنها (12.018 ترلیۆن) دیناری بە ڕێژەی (11.6%) لە بواری وەبەرهێناندا بەخەرج دراوە.
🔹 هەر بەپێی ئامارەکان دوای لێدەرکردنی سەرجەم خەرجییەکان لە کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی، بەڕێژەی (26.1%) و زیاتر لە (44.737 ترلیۆن) دینار داهات لە خەرجی زیاتر بووە و سەرڕێژی کردووە.
🔹 خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق زیاتر بووە لە (8.167 ترلیۆن) دینار و بە جۆرێک؛ ئەنجومەنی وەزیران (7.5 ترلیۆن) دینارو ئەنجومەنی نوێنەران نزیکەی (544 ملیار) دینار و سەرۆکایەتی کۆمار نزیکەی لە (52.5 ملیار) دینار، خەرجیان هەبووە.
یەکەم: داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە ساڵی 2022
پاڵپشت بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە ساڵی (2022) بڵاوی کردوونەتەوە، کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (161 ترلیۆن و 697 ملیار و 436 ملیۆن و 746 هەزار و 339) دینار، بەجۆرێک بڕی (154 ترلیۆن و 38 ملیار و 643 ملیۆن و 122 هەزار و 54) دیناری بەڕێژەی (95.2%)ی لە داهاتی نەوتەوە سەرچاوەی گرتووە، بڕی (7 ترلیۆن و 658 ملیار و 787 ملیۆن و 624 هەزار و 285) دینار، بەڕێژەی (4.8%)ی داهاتی نانەوتی پێکیهێناوە. سەبارەت بە وردەکاری تەواوی مانگەکانی ساڵی (2022) بڕوانە (خشتەی ژمارە (1)).
خشتەی ژمارە (1)
دووەم: خەرجی گشتی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ی وەزارەتی دارایی عێراق لە ساڵی 2022
هەر بەپێی بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، بۆ ساڵی (2022)، کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (116 ترلیۆن و 959 ملیار و 581 ملیۆن و 692 هەزار و 22) دینار، بەجۆرێک بڕی (104 ترلیۆن و 941 ملیار و 90 ملیۆن و 861 هەزار و 952) دیناری بەڕێژەی (88.4%)ی لە لەبواری خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (12 ترلیۆن و 18 ملیار و 490 ملیۆن و 830 هەزار و 70) دیناری بەڕێژەی (11.6%)ی بۆ بواری خەرجی وەبەرهێنان تەرخان کراوە. سەبارەت بە وردەکاری مانگەکانی ساڵەکە بڕوانە (خشتەی ژمارە (2)).
خشتەی ژمارە (2)
سێیەم: بوارەکانی خەرجی وەبەرهێنان لە وەزارەتی دارایی عێراق لە ساڵی 2022
خەرجییە گشتییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە بواری خەرجی وەبەرهێنان لە ساڵی (2022)، کەرتەکانی (کشتووکاڵ، پیشەسازی، گواستنەوەو گەیاندن، بیناسازی و پەروەردەو فێرکردن)ی گرتووەتەوەو بە سەرجەمیان بڕی (12 ترلیۆن و 18 ملیار و 490 ملیۆن و 830 هەزار و 70) دیناری بەڕێژەی (11.6%)ی خەرجییە گشتییەکانی بۆ تەرخان کراوە، بە جۆرێک؛
1. کەرتی کشتوکاڵ بڕی (370 ملیار و 917 ملیۆن و 620 هەزار و 729) دیناری بۆ خەرج کراوە.
2. کەرتی پیشەسازی بڕی (2 ترلیۆن و 412 ملیار و 267 ملیۆن و 136 هەزار و 239) دیناری بۆ خەرج کراوە.
3. کەرتی گواستنەوە گەیاندن بڕی (3 ترلیۆن و 231 ملیار و 561 ملیۆن و 767 هەزار و 247) دیناری بۆ خەرج کراوە.
4. کەرتی بیناسازی بڕی (5 ترلیۆن و 265 ملیار و 704 ملیۆن و 223 هەزار و 39) دیناری بۆ خەرج کراوە.
5. کەرتی پەروەردەو فێرکردن بڕی (738 ملیار و 40 ملیۆن و 82 هەزار و 816) دیناری بۆ خەرج کراوە.
بۆ وردەکاری خەرجییەکانی وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکان لە ساڵی (2022) بڕوانە (خشتەی ژمارە (3)).
خشتەی ژمارە (3)
چوارەم: بەراوردکردنی کۆی داهات و خەرجی وەزارەتی دارایی عێراق لە ساڵی 2022
لە ساڵی (2022)دا، کۆی گشتی خەرجییەکانی عێراق بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (116 ترلیۆن و 959 ملیار و 581 ملیۆن و 692 هەزار و 22) دینار.
لە کاتێکدا کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (161 ترلیۆن و 697 ملیار و 436 ملیۆن و 746 هەزار و 338) دینار.
واتە بڕی (44 ترلیۆن و 737 ملیار و 855 ملیۆن و 54 هەزار و 316) دیناری بەڕێژەی (26.1%) لە داهاتی گشتی ماوەتەوە. سەبارەت بە وردەکاری مانگەکانی ساڵی (2022) بڕوانە (خشتەی ژمارە (4)).
خشتەی ژمارە (4)
پێنجەم: خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە ساڵی 2022
لە ساڵی (2022)دا، کۆی خەرجییەکانی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق (ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران)، بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (8 ترلیۆن و 167 ملیار و 551 ملیۆن و 448 هەزار و 33) دینار. بە جۆرێک؛
1. ئەنجومەنی نوێنەران بڕی (543 ملیار و 805 ملیۆن و 920 هەزار و 69) دیناری خەرجکردووە، لەو بڕەش تەنها (ملیۆنێک و 252 هەزار و 500) دیناری لە بواری خەرجی وەبەرهێنان بووە.
2. سەرۆکایەتی کۆمار بڕی (52 ملیار و 480 ملیۆن و 215 هەزار و 512) دیناری خەرجکردووە، سەرجەم خەرجییەکانی لە چوارچێوەی خەرجی بەگەڕخستن بووە.
3. ئەنجومەنی وەزیران بڕی (7 ترلیۆن و 571 ملیار و 265 ملیۆن و 312 هەزار و 452) دیناری خەرجکردووە، بڕی (6 ترلیۆن و 268 ملیار و 68 ملیۆن و 80 هەزار و 413) دیناری بە ڕێژەی (83%) لە چوارچێوەی خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (ترلیۆنێک و 303 ملیار و 197 ملیۆن و 232 هەزار و 39) دیناری بە ڕێژەی (17%) بۆ وەبەرهێنان بەخەرج دراوە.
بۆ وردەکاری خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکە لە ساڵی (2022) بڕوانە (خشتەی ژمارە (5)).
خشتەی ژمارە (5)
سەرچاوەکان
ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق
- حساب الدولە لغایە کانون الپانی 2022 للموازنە الاتحادیە
- حساب الدولە لغایە شباگ 2022 للموازنە الاتحادیە
- حساب الدولە لغایە اژار 2022 للموازنە الاتحادیە
- حساب الدولە لغایە نیسان 2022 للموازنە الاتحادیە
- حساب الدولە لغایە مایس 2022 للموازنە الاتحادیە
- حساب الدولە لغایە حزیران 2022 للموازنە الاتحادیە
- حساب الدولە لغایە تموز 2022 للموازنە الاتحادیە
- حساب الدولە لغایە ێب 2022 للموازنە الاتحادیە
- حساب الدولە لغایە ایلول 2022 للموازنە الاتحادیە
- حساب الدولە لغایە تشرین الاول 2022 للموازنە الاتحادیە
- حساب الدولە لغایە تشرین الپانی 2022 للموازنە الاتحادیە
- حساب الدولە لغایە کانون الاول 2022 للموازنە الاتحادیە