كاتهكانی رۆژووگرتن له عێراق و وڵاتان
2023-03-06 09:37:57
(درەو):
بۆ مانگی رەمەزانی ئەمساڵ، درێژترین ماوەی رۆژووگرتن لە (گرینلاند) دەبێت كە نزیكەی (20) كاتژمێرە، كورتترین رۆژووگرتنیش لە جۆهانسبێرگی باشوری ئەفریقایە كە 11 بۆ 12 كاتژمێرە، ماوەی رۆژووگرتنی ئەمساڵ لە عێراق نزیكەی 15 كاتژمێرەو بەهۆی نزیكبوونەوە لە وەرزی هاوین، لە عێراق هەموو رۆژێكی رەمەزان چەند خولەكێك ماوەی رۆژووگرتن درێژدەبێتەوە.
پێشبینی دەكرێت یەكەمین رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانی ئەمساڵ بكەوێتە رۆژی (پێنج شەممە 23)ی ئەم مانگەوەو 29 رۆژ بخایەنێت، جەژنی رەمەزان دەكەوێتە رۆژی 21ی نیسانی داهاتووەوە.
تێكڕای كاتەكانی رۆژووگرتن لە رەمەزاندا
بە تێكڕا، موسوڵمانان لە وڵاتانی ئەم ناوچەیە رۆژانە نزیكەی (15) كاتژمێر بەرۆژوو دەبن، بەڵام كاتژمێرەكانی رۆژووگرتن لە وڵاتێكەوە بۆ وڵاتێكی تر گۆڕانكاری بەسەردا دێت بەگوێرەی هەڵكەوتەی هەر وڵاتێكو پێگەكەی لەسەر هێڵی ئیستوا.
تەنانەت لەناو هەر وڵاتێكیشدا كاتەكانی رۆووگرتن جیاوازە، بەتایبەتیش لەو وڵاتانەی كە روبەرێكی بەرفراوانیان هەیە.
كاتەكانی رۆژووگرتن لە سەرەتای مانگی رەمەزانەوە بۆ كۆتایی گۆڕانكاری بەسەردا دێت، بەهۆی نزیكبونەوەمان لە وەرزی هاوین كاتەكانی رۆژ درێژ دەبێتەوە، رۆژووی مانگی رەمەزانی ئەمساڵ هەر رۆژێك چەند خولەكێك زیاتر دەبێت.
كاتەكانی رۆژووگرتن لە وڵاتانی ناوچەكە
بۆ رەمەزانی ئەمساڵ، لەسەر ئاستی وڵاتانی ناوچەكە، جزر قومر یان وڵاتی (كۆمۆری) كەمترین كاتی بەرۆژووبوون بەخۆوە دەبینێتو موسوڵمانانی ئەو وڵاتە رۆژانە نزیكەی (12 كاتژمێرو 37 خولەك) بەرۆژوو دەبن.
درێژترین ماوەی بەرۆژووبوونیش لە وڵاتی جەزائیرو تونس دەبێت كە رۆژانە دەگاتە نزیكەی (15 كاتژمێرو 45 خولەك).
وڵاتانی تری ناوچەكە بە تێكڕا ماوەی رۆژووگرتن تێیاندا رۆژانە دەگاتە نزیكەی (15) كاتژمێر، بەمشێوەیە:
• جزر قومر: نزیكەی 12 كاتژمێرو 37 خولەك
• سۆماڵ: نزیكەی 13 كاتژمێرو 27 خولەك
• یەمەن: نزیكەی 14 كاتژمێرو 7 خولەك
• سودان: نزیكەی 14 كاتژمێرو 8 خولەك
• مۆریتانیا: نزیكەی 14 كاتژمێرو 15 خولەك
• قەتەر: نزیكەی 14 كاتژمێرو 15 خولەك
• سوریا: نزیكەی 14 كاتژمێرو 30 خولەك
• فەلەستین: نزیكەی 14 كاتژمێرو 30 خولەك
• ئوردن: نزیكەی 14 كاتژمێرو 30 خولەك
• لوبنان: نزیكەی 14 كاتژمێرو 30 خولەك
• كوەیت: نزیكەی 14 كاتژمێرو 30 خولەك
• عومان: نزیكەی 14 كاتژمێرو 37 خولەك
• سعودیە: نزیكەی 14 كاتژمێرو 41 خولەك
• ئیمارات: نزیكەی 14 كاتژمێرو 41 خولەك
• بەحرەین: نزیكەی 14 كاتژمێرو 49 خولەك
• عێراق: نزیكەی 15 كاتژمێر
• میسر: نزیكەی 15 كاتژمێر
• مەغریب: نزیكەی 15 كاتژمێرو 25 خولەك
• لیبیا: نزیكەی 15 كاتژمێرو 30 خولەك
• جەزائیر: نزیكەی 15 كاتژمێرو 45 خولەك
• تونس: نزیكەی 15 كاتژمێرو 45 خولەك
ماوەی بەرۆژووبوون لە چەند وڵاتیكی تر:
• مالیزیا: نزیكەی 13 كاتژمێر
• سەنگاپورە: نزیكەی 13 كاتژمێرو 30 خولەك
• سەنیگال: نزیكەی 13 كاتژمێرو 30 خولەك
• توركیا: نزیكەی 13 كاتژمێرو 30 خولەك
• ئیندۆنیزیا: نزیكەی 13 كاتژمێرو 30 خولەك
• هیندستان: نزیكەی 15 كاتژمێر
• پاكستان: نزیكەی 16 كاتژمێر
• ئێران: نزیكەی 16 كاتژمێر
• ئەفغانستان: نزیكەی 16 كاتژمێرو 30 خولەك
درێژترین ماوەی بەرۆژووبوون !
ئەو موسوڵمانانەی لەم شارانە دەژین درێژترین ماوەی بەرۆژووبوونیان هەیە:
• گرینلاند: نزیكەی 20 كاتژمێر
• وارسۆ (پۆلەندا): نزیكەی 18 كاتژمێرو 30 خولەك
• مۆسكۆ (روسیا): نزیكەی 18 كاتژمێرو 29 خولەك
• دانیمارك: نزیكەی 18 كاتژمێرو 26 خولەك
• لەندەن (بەریتانیا): نزیكەی 17 كاتژمێر
• پاریس (فەرەنسا): نزیكەی 17 كاتژمێر
• ئۆتاوا (كەنەدا): نزیكەی 16 كاتژمێر
• ئیسپانیا: نزیكەی 15 كاتژمێرو 30 خولەك
• ئیتالیا: نزیكەی 15 كاتژمێر
هەندێك شاری تر ماوەی رۆژووگرتن تێیاندا بۆ رەمەزانی ئەمساڵ لەنێوان (15 بۆ 16) كاتژمێر دەبێت لە رۆژێكدا لەوانە شاری (لشبۆنە)ی پرتوگالو (پەكین)ی چینو (واشنتۆن)ی ئەمریكاو (پیۆنگ یانگ)ی كۆریای باكور.
كورتترین ماوەی رۆژووگرتن
كورتترین ماوەی رۆژووگرتن بۆ رەمەزانی ئەمساڵ لەم وڵاتانەدا دەبێت:
• جۆهانسبێرگ (باشوری ئەفریقا): 11 بۆ 12 كاتژمێر
• بۆینس ئایرس (ئەرژەنتین): 11 بۆ 12 كاتژمێر
• كیپ تاون (باشوری ئەفریقا): 11 بۆ 12 كاتژمێر
• كرایست چێرچ (نیوزلەندا): 11 بۆ 12 كاتژمێر
• پاراگوای: 11 بۆ 12 كاتژمێر
• ئۆرۆگوای: 11 بۆ 12 كاتژمێر
• بەرازیلیا (بەرازیل): 12 بۆ 13 كاتژمێر
• هراری (زیمبابۆی): 12 بۆ 13 كاتژمێر