فرۆش و داهات و خەرجی نەوتی هەرێم لە نێوان ساڵی 2021 -2022
2023-03-04 19:33:40
شیكاری: درەو:
بەپێی داتاکانی دیلۆیت، پرۆسەی نەوتی هەرێم لە ساڵی (2022) بەراورد بە (2021)؛
• بڕی نەوتی ڕادەستکراو بە کڕیان لە ڕێگەی بۆرییەوە بە ڕێژەی (5%) کەمی کردووە.
• تێکڕای نرخی بەرمیلێک نەوتی ڕادەستکراو بە کڕیاران لە ڕێگەی بۆرییەوە بە ڕێژەی (43%) زیادی کردووە.
• داهاتی نەوت لە ڕێگەی بۆرییەوە بە ڕێژەی (36%) زیادی کردووە.
• کۆی ئەو داهاتەی لە فرۆشتنی نەوتی هەرێم بە هەردوو شێوەی (بۆری و ناوخۆ) بە ڕێژەی (36%) زیادی کردووە.
• کۆی داهاتی گەڕاوەی نەوتی هەرێم بە ڕێژەی (44%) زیادی کردووە.
• کۆی خەرجی نەوتی هەرێم بە ڕێژەی (30%) زیادی کردووە.
• کۆی ئەو کرێیەی بۆ بارکردن و گواستنەوە و خەرجی نەوتی هەناردەکراوی هەرێم ڕۆشتووە (32%) کەمی کردووە.
• تێکڕای نرخی (1) بەرمیل نەوتی فرۆشراوی هەرێم لە ڕێگەی بۆرییەوە بە ڕێژەی (43%) زیادی کردووە.
• هەرزان فرۆشتنی نەوتی هەرێم بۆ تێکڕای (1) بەرمیل نەوتی فرۆشراوی هەرێم لە ڕێگەی بۆرییەوە بە ڕێژەی (41%) زیادی کردووە.
• بەم پێیەش بڕی نەوتی فرۆشراو لە ناوخۆ بە ڕێژەی (7%) کەمی کردووە.
• کۆی بەهای نەوتی خاو و کۆندێنسەیتی فرۆشراو لە ناوخۆ بەڕێژەی (3%) زیادی کردووە.
یەکەم؛ نرخ و بەهاو پوختەی نەوتی گواستراوە بۆ کڕیاران (لە ڕێگەی بۆرییەوە) لە ساڵی 2021 و 2022؛
پاڵپشت بە ڕاپۆرتەکانی دیلۆیت بۆ وردبینی پرۆسەی نەوتی هەرێمی کوردستان، لە هەر چوار چارەکاکانی ساڵی (2021) بەراورد بە ساڵی (2022)، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بۆری نەوتی (کوردستان – جەیهانی تورکی)؛
1. لەساڵی (2021)دا بڕی (152 ملیۆن و هەزار و 154) بەرمیل نەوتی ڕادەستی کڕیارانی نەوتی هەرێم کردووە، بەڵام لە ساڵی (2022) پوختەی نەوتی ڕادەستکراوە دابەزیوە بۆ (144 ملیۆن و 404 هەزار و 412) بەرمیل. بەم پێیەش بڕی نەوتی ڕادەستکراو بە ڕێژەی (5%) و بە قەبارەی (7 ملیۆن و 596 هەزار و 742) بەرمیل نەوت دابەزیوە لە ساڵی (2022)دا. (بڕوانە خشتە و چارتی ژمارە (1)).
2. تێکڕای نرخی نەوتی فرۆشراوی هەرێم لە ساڵی (2021)دا بۆ هەر بەرمیلێک بریتی بووە لە (59.49) دۆلار، بەڵام لە ساڵی (2022)دا بەهای بەرمیلێک نەوتی فرۆشراوی هەرێم گەیشتووە بە (84.99) دۆلار. واتە هەر بەرمیلێک بە ڕێژەی (43%) و بە بەهای (25.5) دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە. (بڕوانە خشتەی ژمارە (1) و چارتی ژمارە (2)).
3. کۆی بەهای پوختەی نەوتی ڕادەستکراوی هەرێم لە ساڵی (2021)دا بریتی بووە لە (9 ملیار و 37 ملیۆن و 887 هەزار و 22) دۆلار، بەڵام لە ساڵی (2022)دا داهاتەکە گەیشتووە بە (12 ملیار و 331 ملیۆن و 417 هەزار و 848) دۆلار. بەم پێیەش بڕی (3 ملیار و 293 ملیۆن و 530 هەزار و 826) دۆلار و بەڕێژەی (36%) بەهای نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بۆرییەوە لە ساڵی (2022)دا زیادی کردووە بەراورد بە ساڵێک پێش خۆی. (بڕوانە خشتەی ژمارە (1) و چارتی ژمارە (3)).
خشتەی ژمارە (1)
چارتی ژمارە (1)
چارتی ژمارە (2)
چارتی ژمارە (3)
دووە؛ کۆی داهاتی نەوتی فرۆشراوی (بۆری و ناوخۆ) بڕی خەرجی و داهاتی گەڕاوە بۆ حکومەت لە ساڵی 2021 و 2022
1. کۆی ئەو داهاتەی لە فرۆشتنی نەوتی هەرێم بە هەردوو شێوەی (بۆری و ناوخۆ)وە بەدەستهاتووە، لە ساڵی (2021) بریتی بووە لە (9 ملیار و 125 ملیۆن و 987 هەزار و 56) دۆلار، بەڵام لە ساڵی (2022)دا داهاتەکەی بەرزبووتەوە بۆ (12 ملیار و 422 ملیۆن و 260 هەزار و 894) دۆلار. بەم پێیەش داهاتی گشتی نەوتی هەرێم بڕی (3 ملیار و 296 ملیۆن و 273 هەزار و 838) دۆلار و بە ڕێژەی (36%) زیادی کردووە بەراورد بە ساڵی (2021). (بڕوانە خشتەی ژمارە (2) و چارتی ژمارە (4)).
2. کۆی داهاتی گەڕاوەی نەوتی هەرێم لە ساڵی (2021)دا بریتی بووە لە (3 ملیار و 964 ملیۆن و 814 هەزار و 502) دۆلار و بە ڕێژەی (44%) گەڕاوەتەوە نێو خەزێنەی گشتی حکومەتی هەرێم، بەڵام لە ساڵی (2022) بڕەکە گەیشتووە بە (5 ملیار و 709 ملیۆن و 704 هەزار و 87) دۆلار و بە ڕێژەی (46%). بەم پێیەش داهاتی گەڕاوە لە ساڵی (2022)دا بڕی (ملیارێک و 744 ملیۆن و 889 هەزار و 585) دۆلار و بەڕێژەی (44%) زیادی کردووە بەراورد بە ساڵی (2021). (بڕوانە خشتەی ژمارە (2) و چارتی ژمارە (5))
3. کۆی خەرجی نەوتی هەرێم لە ساڵی (2021)دا بریتی بووە لە (5 ملیار و 161 ملیۆن و 172 هەزار و 554) دۆلار و بە ڕێژەی (56%)، بەڵام لە ساڵی (2022) بڕەکە گەیشتووە بە (6 ملیار و 712 ملیۆن و 556 هەزار و 807) دۆلارو بە ڕێژەی (54%). بەم پێیەش خەرجی پرۆسەی نەوت لە ساڵی (2022)دا بڕی (ملیارێک و 551 ملیۆن و 384 هەزار و 253) دۆلار و بەڕێژەی (30%) زیادی کردووە بەراورد بە ساڵی (2021). (بڕوانە خشتەی ژمارە (2) و چارتی ژمارە (6)).
خشتەی ژمارە (2)
چارتی ژمارە (4)
چارتی ژمارە (5)
چارتی ژمارە (6)
سێیەم؛ کرێ و تێچووی بارکردنی و گواستنەوەی نەوت لە خاکی (هەرێم و تورکیا) لە ساڵی 2021 و 2022
1. کۆی ئەو کرێیەی بۆ بارکردن و گواستنەوە و خەرجی نەوتی هەناردەکراوی هەرێم ڕۆشتووە لە ساڵی (2021)دا بریتی بووە لە (1 ملیار و 304 ملیۆن و 595 هەزار و 838) دۆلار، بەڵام خەرجی پێویست بۆ هەمان بوار لە ساڵی (2022)دا دابەزیوە بۆ (892 ملیۆن و 948 هەزار و 508) دۆلار. بەم پێیەش خەرجی ناوبراو بە ڕێژەی (32%) و بە قەبارەی (411 ملیۆن و 647 هەزار و 330) دۆلار کەمی کردووە لە ساڵی (2022)دا بەراورد بە ساڵێک پێشتر. (بڕوانە خشتەی ژمارە (3) و چارتی ژمارە (7)).
2. کۆی کرێی بارکردن و گواستنەوە و خەرجی (1) بەرمیل نەوتی هەناردەکراوی هەرێم بە تێکڕا لە ساڵی (2021)دا بریتی بووە لە (8.58) دۆلار، بەڵام خەرجی پێویست بۆ هەمان بەرمیل لە ساڵی (2022)دا دابەزیوە بۆ (6.18) دۆلار. بەم پێیەش خەرجی گواستنەوەی بەرمیلێک نەوت بە ڕێژەی (28%) و بە قەبارەی (2.4) دۆلار کەمی کردووە لە ساڵی (2022)دا بەراورد بە ساڵێک پێشتر. (بڕوانە خشتەی ژمارە (3) و چارتی ژمارە (8)).
خشتەی ژمارە (3)
چارتی ژمارە (7)
چارتی ژمارە (8)
چوارەم؛ تێکڕای نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان و نرخی نەوتی هەرێم و هەرزان فرۆشتنی لە ساڵی 2021 و 2022
1. تێکڕای نرخی (1) بەرمیل نەوتی لە بازاڕەکانی جیهان بۆ ساڵی (2021)دا بریتی بووە لە (70.68) دۆلار، بەڵام لە ساڵی (2022)دا بەرزبووەتەوە بۆ (100.78) دۆلار. بەم پێیەش بەرمیلێک نەوت بە ڕێژەی (43%) و بە قەبارەی (30.10) دۆلار زیادی کردووە لە ساڵی (2022)دا بەراورد بە ساڵێک پێشتر. (بڕوانە خشتەی ژمارە (4) و چارتی ژمارە (9)).
2. تێکڕای نرخی (1) بەرمیل نەوتی فرۆشراوی هەرێم لە ڕێگەی بۆرییەوە بۆ ساڵی (2021)دا بریتی بووە لە (59.49) دۆلار، بەڵام لە ساڵی (2022)دا بەرزبووەتەوە بۆ (84.99) دۆلار. بەم پێیەش بەرمیلێک نەوت بە ڕێژەی (43%) و بە قەبارەی (25.5) دۆلار زیادی کردووە لە ساڵی (2022)دا بەراورد بە ساڵێک پێشتر. (بڕوانە خشتەی ژمارە (4) و چارتی ژمارە (10)).
3. جیاوازی و هەزان فرۆشتنی نەوتی هەرێم بۆ تێکڕای (1) بەرمیل نەوتی فرۆشراوی هەرێم لە ڕێگەی بۆرییەوە بۆ ساڵی (2021) بەراورد بە نرخی جیهانی بریتی بووە لە (11.19) دۆلار، بەڵام لە ساڵی (2022)دا بەرزبووەتەوە بۆ (15.79) دۆلار. بەم پێیەش بەرمیلێک نەوت بە ڕێژەی (41%) و بە قەبارەی (4.6) دۆلار هەزانکرنەکەی زیادی کردووە لە ساڵی (2022)دا بەراورد بە ساڵی (2021). (بڕوانە خشتەی ژمارە (4) و چارتی ژمارە (11)).
خشتەی ژمارە (4)
چارتی ژمارە (9)
چارتی ژمارە (10)
چارتی ژمارە (11)
پێنجەم؛ ڕادهستکردنی نهوتی خاو له لایەن وهزارهتی سامانه سروشتییهکان بۆ پاڵاوتن لە ساڵی 2021 و 2022
لەساڵی (2021)دا بڕی (8 ملیۆن و 357 هەزار و 261) بەرمیل نەوتی خاو له لایەن وهزارهتی سامانه سروشتییهکانەوە بۆ پاڵاوتن ڕادەستی پاڵاوگەکانی نەوتی هەرێم کراوە، بەڵام لە ساڵی (2022) پوختەی ئەو نەوتە خاوەی له لایەن وهزارهتی سامانه سروشتییهکانەوە بۆ پاڵاوتن ڕادەستی پاڵاوگەکانی نەوتی هەرێم کراوە زیادی کردووە بۆ (10 ملیۆن و 758 هەزار و 288) بەرمیل. بەم پێیەش بڕی نەوتی ڕادەستکراو بە ڕێژەی (29%) و بە قەبارەی (2 ملیۆن و 401 هەزار و 261) بەرمیل نەوت زیادی کردووە لە ساڵی (2022)دا. (بڕوانە خشتەی ژمارە (5) و چارتی ژمارە (12)).
خشتەی ژمارە (5)
چارتی ژمارە (12)
شەشەم؛ پوختەی نەوتی خاو و کۆندێنسەیتی گواستراوە بۆ کڕیاران"بە بەرمیل" لە ناوخۆی هەرێم لە ساڵی 2021 و 2022
1. لەساڵی (2021)دا بڕی (ملیۆنێک و 581 هەزار و 979) بەرمیل نەوتی خاو بە پاڵاوگەکانی ناوخۆ فرۆشراوە، بەڵام لە ساڵی (2022) پوختەی ئەو نەوتە خاوەی بە پاڵاوگەکانی ناوخۆ فرۆشراوە بڕەکەی دابەزیوە بۆ (ملیۆنێک و 466 هەزار و 797) بەرمیل. بەم پێیەش بڕی نەوتی فرۆشراو لە ناوخۆ بە ڕێژەی (7%) و بە قەبارەی (115 هەزار و 182) بەرمیل نەوت کەمی کردووە لە ساڵی (2022)دا. (بڕوانە خشتەی ژمارە (6) و چارتی ژمارە (13)).
2. تێکڕای نرخی (1) بەرمیل نەوتی فرۆشراوی هەرێم بە پاڵاوگەکانی ناخۆ بۆ ساڵی (2021)دا بریتی بووە لە (57.31) دۆلار، بەڵام لە ساڵی (2022)دا بەرزبووەتەوە بۆ (61.36) دۆلار. بەم پێیەش بەرمیلێک نەوت بە ڕێژەی (7%) و بە قەبارەی (4.05) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک زیادی کردووە لە ساڵی (2022)دا بەراورد بە ساڵێک پێشتر. (بڕوانە خشتەی ژمارە (6) و چارتی ژمارە (14)).
3. کۆی بەهای نەوتی خاو و کۆندێنسەیتی فرۆشراو لە ناوخۆ لە ساڵی (2021)دا بریتی بووە لە (88 ملیۆن و 100 هەزار و 34) دۆلار، بەڵام لە ساڵی (2022)دا داهاتەکە گەیشتووە بە (90 ملیۆن و 843 هەزار و 46) دۆلار. بەم پێیەش بڕی (2 ملیۆن و 743 هەزار و 12) دۆلار و بەڕێژەی (3%) بەهای نەوتی فرۆشراوی هەرێم لە ناوخۆ لە ساڵی (2022)دا زیادی کردووە بەراورد بە ساڵێک پێش خۆی. (بڕوانە خشتەی ژمارە (6) و چارتی ژمارە (15)).
خشتەی ژمارە (6)
چارتی ژمارە (13)
چارتی ژمارە (14)
چارتی ژمارە (15)
سەرچاوەکان
- ڕاپۆرتەکانی کۆمپانیای دیلۆیت لە ساڵانی (2021 و 2022) لە ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان؛
https://gov.krd/information-and-services/open-data/
- درەو میدیا، پرۆسەی نەوتی هەرێم لە ساڵی (2022)دا، لە 16/2/2023؛
https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=12127
- درەو میدیا، دیوی ناوەوەی ڕاپۆرتەکانی دیلۆیت لە ساڵی (2021)، لە 2/4/2022؛
https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=9981