Draw Media

داهاتی نەوتی هەناردەکراوی هەرێم بۆ مانگی  شوباتی ساڵی 2023

داهاتی نەوتی هەناردەکراوی هەرێم بۆ مانگی  شوباتی ساڵی 2023

2023-03-04 10:47:15


 

 ئامادەکردنی: ئەنوەر کەریم
هەرێمی كوردستان لە مانگی شوباتی رابردوودا بڕی (14 ملیۆن و 450 هەزار) بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، بەرمیلی بە (63.6) دۆلار، كۆی داهاتەكەی نزیكەی (920) ملیۆن دۆلاربووە، (469) ملیۆن دۆلاری بۆ خەرجی و (450) ملیۆن دۆلاری بۆ خەزێنەی حكومەت بووە.


داهاتی نەوت (هه‌نارده‌ی ده‌ره‌کی به‌ بۆری)
•    هەرێمی کوردستان  لە مانگی شوباتی (2023)دا  بڕی (14 ملیۆن و 450 هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردەکردوە لە ڕێگای بەندەری جیهانی تورکیاوە.
•    تێکڕایی نرخی نەوتی برێنت  بۆ مانگی  شوبات (82.61) دۆلارە. 
•    بەپێی دواین ڕاپۆرتی کۆمپانیای دیلۆیت بۆ وەرزی چوارەمی ساڵی (2022) نەوتەکەی بە (19) دۆلار کەمتر فرۆشتووە، بەم داتایە بێت تێکڕا نەوتی بە (63.61) دۆلار فرۆشتووە.
کەواتە: (14 ملیۆن و 450 هەزار) بەرمیل X (63.61) دۆلار = (919 ملیۆن و 164 هەزار و 500) دۆلار.
•    هەر بەپێی دواین ڕاپۆرتی دیلۆیت (51%)ی داهاتی نەوت خەرجی تێچوونەکەتی و (49%) دەمێنتەوە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان. کەواتە: 
-    (919 ملیۆن و 164 هەزار و 500) دۆلار  X (51%) = (468 ملیۆن و 773 هەزارو 895) دۆلار دەڕوات بۆ خەرجی پرۆسەی نەوت.
-    (919 ملیۆن و 164 هەزار و 500) دۆلار  X (49%) = (450 ملیۆن و 390 هەزارو 605) دۆلار داهات دەمێنێتەوە.

ئەم خشتەیە وردەکاری فرۆشی نەوتی هەرێم دەردەخات بۆ مانگی شوباتی 2023

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand