كه‌جه‌كه: به‌ره‌ی نوسره و سوپای سوریای ئازاد هێنراونه‌ته هه‌رێم
2018-06-18 14:00:36
درەو میدیا- نیاز عەبدوڵا
كۆما جڤاكێن كوردستان لێدوانێكی سه‌فین دزه‌یی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان به "مه‌ترسیدار" و "پڕ زیان بۆ كورد" وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێت "ئاگادارین هه‌ندێك هێزی توركیا به جلوبه‌رگی پێشمه‌رگه‌وه هاتونه‌ته هه‌رێمی كوردستان و هێزی به‌ره‌ی نوسره و سوپای سوریای ئازادی"یش هێنراون.
سه‌رحه‌د ڤارتۆ وته‌بێژی كۆما جڤاكێن كوردستان بۆ (دره‌و میدیا) جه‌خت له زانیارییه هەواڵگرییەكانی (كه‌جه‌كه) ده‌كاته‌وه له باره‌ی هێنانی هێزه‌كانی به‌ره‌ی نوسره و سوپای سوریای ئازاد بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ڵێت "ئه‌و ناوچانه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی توركیای تێدایە، ئاگادارین ئه‌وان له‌و شوێنانه دانراون".
وته‌بێژی كۆما جڤاكێن كوردستان زانیاری لەبارەی بنكە سەربازی و هەواڵگریيەكانی توركیا دەخاتەروو " تا ئێستا نزیكه‌ی 20 بنكه‌ی سه‌ربازی ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌یه، له بامه‌ڕنی تا مێرگه‌سوور و ناوچه‌ی بادینان بڵاوبوونه‌ته‌وه و باره‌گایان هه‌یه".
سه‌رحه‌د ڤارتۆ ئاگاداری خۆیانی له باره‌ی هاتنی هه‌ندێك هێزی توركیا به جلوبه‌رگی پێشمه‌رگه بۆ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند و وتی: "ئاگاداری ئه‌وه‌ش هه‌ین هه‌ندێك هێزی به‌ره‌ی نوسره و سوپای سوریای ئازاد هێنراونه‌ته باشووری كوردستان".
وته‌بێژه‌كه‌ی كه‌جه‌كه ره‌خنه له هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارتی دیموكرات و قسه‌كانی سه‌فین دزه‌یی ده‌گرێت و ده‌ڵێت "سه‌فین دزه‌یی لێدوانیكی دا وتی: ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه له باشوور نه‌بن ده‌وڵه‌تی توركیا هێرشی سه‌ر باشوور ناكات. ئه‌م لێدوانه‌ی دزه‌یی ره‌وایه‌تی به داگیركاری ده‌دات، و ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ی سه‌فین دزه‌یی زۆر مه‌ترسیداره و زۆر زه‌ره‌ر له كورد ده‌دات".