Draw Media

"لە كارەبایان داوە، بتڵیان پێهەڵگرتووە، گونیان قۆڕكردووە"

"لە كارەبایان داوە، بتڵیان پێهەڵگرتووە، گونیان قۆڕكردووە"

2023-03-02 18:30:07


 درەو:
سێ شەوو سێ رۆژ كوڕەكەمیان لە دژەتیرۆر ئەشكەنجەیانداوە " كارەبایان لێداوە، گونیان قۆڕكردووە، بتڵی پیپسیان پێهەڵگرتووە، شانیان لەژێر ئەشكەنجەدا دەركردووە" ئەمە وتەبی باوكی محەمەدە كەلەبەردەم دادگای هەولێر لەبەردەم میدیاكاندا رایگەیاند.
باوكی محەمەد لەبەردەم دادگای هەولێر رایگەیاند: كوڕەكەمیان بە (2 ساڵ و شەش) مانگ حوكمداوە، بە تۆمەتی ئەوەی گومانیان لێی هەبووە بچێتە ناو داعش، وەڵاهی "بەحەیاتی كوڕی من نوێژی نەكردووە من خۆشم ناچمە مزگەوت ئێمە هەر ماركسین". براكەی دەیوت: منداڵێكی 19 ساڵ، سێ شەو و سێ رۆژ تەعزیبی بدەیت، كارەبای لێبدەیت، بتڵی پێهەبگریت، شانی دەربكەیت، ئێ چۆن ناڵێت ئەبوبەكر بەغدادیم.؟
باوكی محەمەد ئەوەشی وت، ئەوان یەك مریشكیان پێ بووە چوونە بۆ سەیرانگای مەلەكیان، دواتر بەڕێوەبەری ئاساییشی تۆپزاوا تەلەفۆنی كرد ووتی كوڕەكەتم بۆ بێنە بۆ شایەتی لەوێوە رادەستی دژە تیرۆریان كردووەو ئاوایان لێكردوون و ئەمڕۆش دادوەر بە (2 ساڵ و شەش مانگ) زیندانی سزای داون، پارێزەری دەستگیركراوان كە هاوكات باوكی یەكێك لەو حەوت گەنجەیە كە سزادراون، بڕیارەكەی دادگای هەولێر بە ناعەدالەتی ناودەبات و دەڵێت هیچ بەڵگەیەك نەبوو بەڵام دادوەر لەسەر بنەمای ئەوەی ویستوویانە بچنە ناو داعش بڕیاری لەسەر داون.
تا ئێستا رێكخراوەكانی تایبەت بە مافی مرۆڤ، دەستەی مافی مرۆڤ، لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان، بێدەنگن لە ئاست ئەو قسانە، كە چۆن دەبێت دەستگیركراو بەو شێوەیە مامەڵەی لەگەڵ بكرێت.

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand