هەناردەو نرخ و داهاتی نەوتی عێراق لە نێوان (2021 – 2022) دا
2023-03-01 06:33:59
شیكاری: درەو
هەناردەو نرخ و داهاتی نەوتی عێراق لە نێوان (2021 – 2022) دا؛
• عێراق لە ساڵی (2021)دا بڕی (1 ملیار و 102 ملیۆن و 188 هەزار و 981) بەرمیلی نەوتی بە تێکڕای رۆژانەی (3 ملیۆن و 19 هەزار و 520) بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، بەڵام لە ساڵی (2022) قەبارەی فرۆشتن بۆ نزیکەی (10%) زیادی کردووە بۆ (1 ملیار و 208 ملیۆن و 531 هەزار و 119) بەرمیل و بە تێکڕای رۆژانەی (3 ملیۆن و 311 هەزار و 416) بەرمیل نەوت.
• لە ساڵی (2021)دا بە تێکڕا بەرمیلێک نەوتی عێراق بە (68.4) دۆلار فرۆشراوە. بەڵام لە ساڵی (2022) هەر بەر میلێک (27) دۆلار و بەڕێژەی نزیکەی (40%) زیاتر فرۆشراوە، هەر بەرمیلێک نەوت بە تێکڕا دراوە بە (95.53) دۆلار.
• کۆی داهاتی نەوتی عێراق لە ساڵی (2021) دا بریتی بووە لە (75 ملیار و 650 ملیۆن و 606 هەزار دۆلار). بەڵام لە ساڵی دواتر داهاتی نەوتی فرۆشراو بە ڕێژەی (52.6%) نزیکەی (40 ملیار) دۆلار زیادی کردووەو گەیشتووە بە (115 ملیار و 466 ملیۆن و 245 هەزار) دۆلار.
• لە کۆی گشتی ئەو نەوتەی کۆمپانیای سۆمو فرۆشتوویەتی لە ساڵی (2021)دا بڕی (36 ملیۆن و 774 هەزار و 286) بەرمیلی بە ڕێژەی (3.45%) لە کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای کەرکوک هەناردە کراوە. بەڵام لە ساڵی (2022)دا پشکی نەوتی کەرکوک لە کۆی گشتی نەوتی هەناردەکراو دابەزیوە بۆ (2.23%)ی کۆی گشتی نەوتی هەناردەکراوی عێراق بڕەکەی بریتی بووە لە (27 ملیۆن و 43 هەزار و 971 بەرمیل).
نەوتی فرۆشراوی عێراق لە نێوان ساڵی 2021 و 2022
عێراق لەساڵی (2022)دا، داهاتێكی قەبەی لەهەناردەكردنی نەوت دەستكەوت و سودی لەبەرزبونەوەی نرخی نەوت بینی بەهۆی جەنگی نێوان ڕوسیاو ئۆكرانیا، هاوكات زیادكردنی بڕی نەوتی خاوی هەناردەكراویش بۆ بازاڕەكانی دەرەوە.
عێراق لەساڵی (2022)دا، سەركەوتوو بووە لەبەرزكردنەوەی بڕی نەوتی هەناردەكراو بۆ بازاڕە دەرەكییەكان، كە بڕكەی گەیشتووەتە (1 ملیار و 208 ملیۆن و 531 هەزار و 119 )ملیار بەرمیل، كە دەكاتە هەناردەكردنی (3 ملیۆن و 311 هەزار و 416) ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو لەڕۆژێكدا. لە کاتێکدا لە ساڵی (2021) بڕی (1 ملیار و 102 ملیۆن و 188 هەزار و 981) بەرمیلی نەوتی بە تێکڕای رۆژانەی (3 ملیۆن و 19 هەزار و 520) بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، بەمەش قەبارەی فرۆشتن بۆ نزیکەی (10%) زیادی کردووە. (بڕوانە خشتەی ژمارە (1) و چارتی ژمارە (1))
خشتەی ژمارە (1)
چارتی ژمارە (1)
سەبارەت بە نرخ و ساغکردنەوەی نەوتی عێراق لە لایەن کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، لە ساڵی (2021)دا بە تێکڕا بەرمیلێک نەوتی عێراق بە (68.4) دۆلار فرۆشراوە. بەڵام لە ساڵی (2022) هەر بەر میلێک (27) دۆلار و بەڕێژەی نزیکەی (40%) زیاتر فرۆشراوە، هەر بەرمیلێک نەوت بە تێکڕا دراوە بە (95.53) دۆلار. (بڕوانە خشتەی ژمارە (1) و چارتی ژمارە (2))
چارتی ژمارە (2)
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی نەوتی عێراق، داهاتی هەناردەكردنی نەوت لەساڵی ڕابردودا گەیشتبووە بۆ زیاتر لە (115 ملیار و 466 ملیۆن و 245 هەزار) دۆلار، لەكاتێكدا ساڵی (2021) بڕكەی نزیکەی (75.7) ملیار دۆلار بووە. لە ساڵی (2022) داهاتی نەوتی فرۆشراو بە ڕێژەی (52.6%) نزیکەی (40 ملیار) دۆلار زیادی کردووە. (بڕوانە خشتەی ژمارە (1) و چارتی ژمارە (3))
چارتی ژمارە (3)
هاوکات ئەوی جێگەی ئاماژەیە هەریەك لەچین، هیندستان، كۆریای باشور، توركیا، یۆنان، ویلایەتە یەكگرتووەكان، بەریتانیا، فەرەنسا، روسیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، هۆڵندا و هەندێك وڵاتی عەرەبی، لەدیارترین ئەو وڵاتانەن كە نەوتی خاوی عێراقیان بۆ هەناردەكراوە.
ڕێژە و بڕو بەهای نەوتی کەرکوک لە کۆی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە ساڵی (2021 و 2022)
لە کۆی گشتی ئەو نەوتەی کۆمپانیای سۆمو فرۆشتوویەتی لە ساڵی (2021)دا بڕی (36 ملیۆن و 774 هەزار و 286) بەرمیلی بە ڕێژەی (3.45%) لە کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای کەرکوک هەناردە کراوە. بەڵام لە ساڵی (2022)دا پشکی نەوتی کەرکوک لە کۆی گشتی نەوتی هەناردەکراو نزیکەی (10 ملیۆن) بەرمیل کەمی کردووەو دابەزیوە بۆ (2.23%)ی کۆی گشتی نەوتی هەناردەکراوی عێراق بڕەکەی بریتی بووە لە (27 ملیۆن و 43 هەزار و 971 بەرمیل).
بەڵام بەهاکەی بە ڕێژەی (6%) زیادی کردووەو لە (2 ملیار و 449 ملیۆن و 754 هەزار و 946) دۆلارەوە لە ساڵی (2021) بەرزبووەتەوە بۆ (2 ملیار و 600 ملیۆن و 302 هەزار و 736) دۆلار لە ساڵی (2022)دا، واتە سەرباری ئەوەی ڕێژەی هەناردەکردن لە کێڵگەکانی نەوتی کەرکوک دابەزیوە بە بەهای نەوتەکەی لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە (150 ملیۆن دۆلار) زیادی کردووە. (بڕوانە خشتەی ژمارە (2))
خشتەی ژمارە (2)
هاوردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکان بۆ عێراق
لە بەرامبەر هەناردە کردنی نەوتدا، عێراق لە ساڵی (2022)دا بەبەهای زیاتر لە (5) ملیار دۆلار، بەرهەمە نەوتییەكانی هاوردە كردووە. تێكڕای هەناردەكراوی بەرهەمە نەوتییەكانیشی، گەیشتووەتە نزیكەی (4) ملیار دۆلار. نەبیل مەرسومی پسپۆڕی ئابوری و مامۆستای زانكۆی بەسرە، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی: هاوردەكراوی بەرهەمە نەوتییەكانی عێراق لەساڵی (2022)دا:
- بەبەهای (5 ملیارو 299 ملیۆن) دۆلار، بەرهەمە نەوتییەكانی هاوردە كردووە.
- (3 ملیارو 873 ملیۆن) دۆلاری بۆ هاوردەكردنی بەنزین بووە.
- بە بەهای (1 ملیارو 195 ملیۆن) دۆلاریش گازویلی هاوردەكراوە.
- ڕێژەی بەنزین لە تێكڕای بەرهەمە نەوتییە هاوردەكراوەكان، گەیشتووەتە (73%)
هەناردەكراوی بەرهەمە نەوتییەكانی عێراق لە ساڵی (2022)دا:
- تێكڕای بەهای هەناردەكراوی عێراق گەیشتووەتە (3 ملیارو 971 ملیۆن) دۆلار.
- هەناردەكردنی زەیتی سوتەمەنی یاخود نەوتی ڕەش، بە بەهای (3 ملیارو 164ملیۆن) دۆلار.
- نرخی یەك تۆن نەوتی ڕەش بە (565.9) دۆلار فرۆشراوە.
- ڕێژەی نەوتی ڕەش لەتێكڕای هەناردەكراوی عێراق (79.9%) بووە.
- پوختەی هاوردەكراوی عێراق لە بەرهەمە نەوتییەكان لەساڵی (2022)دا، (1 ملیارو328 ملیۆن) دۆلار بووە.
بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە؛
- ڕاپۆرتی درەو میدیا، لە (2021)دا داهاتی نەوتی عێراق ( 75 ملیار) دۆلار و هەرێم (4 ملیار) دۆلار بووە، لە 12/3/2022.
https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=9857
- ڕاپۆرتی درەو میدیا، هەناردە، نرخ و داهاتی نەوتی عێراق لە ساڵی 2022، لە 7/1/2023.
https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=11799
-