شوێنگرەوەی پەرلەمانتارە دەستلەكاركێشاوەكەكان دیاری دەكرێت
2023-02-28 07:50:31
درەو:
بڕیارەی سبەی چوارشەممە پەرلەمانی كوردستان دەستلەكاركێشانەوەی (5) پەرلەمانتاری یەكگرتوو و هەریەك لە عەلی حەمەساڵح و كازم فاروق بخاتە دەنگدانەوەو پەسەند بكرێت.
ئەو پەرلەمانتارنە ماوەی نزیكەی (5) مانگە دەستلەكاركێشانەوەیان پێشكەشكردووە لەبەرامبەر درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان، بەڵام سەرۆكی پەرلەمان نەیخستە بەرنامەی كارەوە، بەڵام لە بەرنامەی كاری رۆژی چوارشەممە دەخرێتە دەنگدانەوە.
بە پێی بڕگەی دووەم لە مادەی (25)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بەم شێوەیەیە:
• ئەندام دەتوانێت بەبێ مەرج، بەدواوایەكی نوسراو دەستلەكاركێشانەوەی لە پەرلەمان پێشكەشی سەرۆك بكات.
• دەبێت سەرۆكی پەرلەمان لە نزیكترین دانیشتنی پەرلەماندا، داواكاریەكە بخاتە بەرنامەی كارەوە، بۆ ئەوەی لە هەموو بارێكدا لەماوەی (30) رۆژ لە رێكەوتی پێشكەشكردنی، دەستلەركاكێشانەوەكە بەدەنگی زۆرینەی ئامادەبوان یەكلابكرێتەوە.
• ئەندامی داواكار دەتوانێت لە داواكەی پاشگەز بێتەوە لە رێگەی پێشكەشكردنی داوایەكی نوسراو بۆ سەرۆكی پەرلەمان پێش دەنگدان لەسەر دەستلەكاركێشانەوەكەی.
پێشتر (شایان عەسكەری) لە لیستی گۆڕان دەستی لەكاركێشایەوەو پەرلەمان پەسەندیكردو (سۆز عەبدولقادر) لە فراكسیۆنی گۆڕان چووە شوێنەكەی.
بە پێی بەدواداچوونەكانی (درەو)
• دلێر عەبدولخالق بەپێی ریزبەندی لیستی گۆڕان دەچێتە شوێنی عەلی حەمەساڵح
• مەهدی خاكی بە پێی ریزبەندی لیستی نەوەی نوێ دەچێتە شوێنی كازم فاروق
• شوێنگرەوەی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكگرتوو، كاندیدەكانی بزووتنەوەی ئیسلامی شوێنیان دەگرنەوە، چونكە لە هەڵبژاردنی 2018ی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستاندا یەكگرتوو بزوتنەوە بەیەك لیستی بەناوی (لیستی بەرەو ئیسڵاح) بەشداریانكرد، كاندیدەكانی بزوتنەوەی ئیسلامی هیچیان دەرنەچوون، بۆیە سەرەتا پەرلەمان داوای ناوی پێنج كاندیدی لیستەكە دەكات لە كۆمسیۆن، بە پێی بەدواداچوونەكانی (درەو) سێ كاندیدی بزووتنەوەی ئیسلامی و دوو كاندیدی یەكگرتوو زۆرترین دەنگیان هەیە كاندیدەكانی بزووتنەوەی ئیسلامی:
🔹 عەبدوڵا وەرتی
🔹 لەیلا عەلی عەبدولعەزیز
🔹 كامیل مەحمود
ئەگەر ئەو كاندیدانەی یەكگرتوو رازی نەبوون بچنە پەرلەمان ئەوا پەرلەمانی كوردستان داوای ناوی تر لە كۆمسیۆن دەكات هەتا پێنج كاندیدەكە پڕ دەكاتەوە.
ناوی كاندیدەكانی لیستی (بەرەو ئیسڵاح)
1- د. شێركۆ جهودهت
2- د. عبدالله وەرتێ
3- د. ئیسماعیل سگیری
4- هیوا حامد
5- ئهبوبهكر هەڵەدنی
6- جەلال تاهیر
7- محەممەد نووری بازیانی
8- كامل مەحموود
9- سەرچنار ئەحمەد
10- عوسمان كاروانی
11- كاوە مەمەند فەرەج
12- تارق رەمەزان
13- لەیلی عەلی عەبدولعەزیز
14- هلز ئەحمەد
15- عەزیز مەحموود
16- بەهزاد دەرویش زێباری
17- نەعیمە خالد
18- عومەر یوسفی
19- غازی عەلی عەلی
20- سەباح باپیری
21- خاستی مەلا شەفیق
22- محەممەد دارەتوویی
23- عەلی عومەر عەلی
24- بێستون محەممەد ئەحمەد
25- شەمسە ئەحمەد شێروانی
26- عەبدولڕەحمان محەممەد دۆلبالیس
27- لەتیف رەئووف حامد
28- دڵشاد عەلی عەبدوڵڵا
29- ساكینە سەلیم شێخانی
30- یاسین رەسول
31- د.پەخشان رەحیم
32- محەممەد یوسف
33- مەلا حسین گردەچاڵی
34- بورهان ئەحمەد
35- عەدنان سەعید
36- پەروین مەجید تەها
37- د. دێوالی حاجی
38- سالم حەمەخان
39- ئەبوبەكر حوسێن گەڵاڵی
40- نەسرین تۆفیق
41- ئیسلام كەشانی
42- یوسف ئەحمەد
43- والی محەممەد
44- ئوسامە خورشید بارانی
45- عەباس حەسن
46- نووری ئەحمەد
47- سەباح فەتحوڵڵا
48- دولبەر عەلی
49- ئەمین ئەحمەد عەبدوڵڵا
50- كەژاڵ محەممەد ئمین
51- شەوكەت شەرەفانی
52- هۆشیار عابد
53- وحیدە ئیبراهیم
54- عەبدولوەهاب محەممەد
55- موجاهید عەبدولكەریم
56- ئیمان محەممەد
57- شیرین محەممەد
58- بەیان عەبدوڵڵا
59- بێریوان فەقێ ئیسماعیل
60- نیگار نووری
61- عەزیمە حەمەد