سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

حزبی دەعوە: كەس ناتوانێت هیڵی سورمان بۆ دابنێت

بڵاوکراوەتەوە لە : 18 حوزەیران 2018

حزبی دەعوە: كەس ناتوانێت هیڵی سورمان بۆ دابنێت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

سەركردەیەكی دەوڵەتی یاسا ڕایدەگەیەنێت، حزبی دەعوە ژمارەیەك كاندید بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران پێشنیاز دەكات و كەسیش مافی ئەوەی نیە هێڵی سوریان بۆ دابنێت، دەشڵێت، مالكی تائێستا خۆی بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە كاندید نەكردوە. 
عەبدولسەلام مالكی سەركردە لەئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی باس لەهەوڵەكانی هاوپەیمانی سائیرونی موقتەدا سەدر و هاوپەیمانی فەتح بەسەرۆكایەتی هادی عامری دەكەن بۆ دورخستنەوەی حزبی دەعوە و بێبەشكردنی لەپۆستی سەرۆك وەزیران، بەڕۆژنامەی عەرەبی ئەلجەدیدی ڕایگەیاندوە، كەس ناتوانێت هێڵی سور بۆ حزبی دەعوە دابنێت و زیاد لەكاندیدێكێشیان هەیە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە و نوری مالكی  ئەمینداری حزبەكەشیان تائێستا خۆی بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە كاندید نەكردوە.
ئەو سەركردەیەی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا ڕاشیگەیاندوە، مەرجی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ پەراوێزنەخستنی هیچ لایەنەكەو سەرجەم ئەو هاوپەیمانێتیانەشی تائێستا ڕاگەیاندراون تەنها ڕێكەوتنە و پرۆسەی سیاسیش بەتەنها لەسەر بنەمای ڕێكەوتن بنیاتبنرێت بەڵكو پێویستی بەپەیماننامەو گرێبەستی سیاسی هەیە.     

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 8 کاتژمێر

پۆستی سەرۆک وەزیران لە مێژووی عێراقدا

null
پێش 16 کاتژمێر

مەزڵوم عەبدی: ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە

null
١٣ ئایار ٢٠٢٦

هەشت كابینە لە دوای روخانی سەدامەوە