لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق: فرۆشتنی پێشوەختەی نەوتی هەرێم كێشەیە
2023-02-23 08:07:25
درەو:
لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت, پەسەندكردنی یاسای نەوت و غاز ڕوبەڕوی ئاستەنگ بووەتەوە, ئاشكراشیدەكات, زایناری هەیە لەبارەی فرۆشتنی بەشێك لەنەوتی هەرێم بەتوركیا بەشێوەیەكی پێشوەختە.
سەلام عەنبەكی, ئەندامی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی (بەغداد ئەلیەوم)ی ڕاگەیاندووە: یاسای نەوت و غاز لەیاسا زۆر گرنگەكانەو, پێویستییەكی زۆر هەیە بۆ پەسەندكردنی, لەبەرامبەریشدا ئاستەنگ لەبەردەم پەسەندكردنی هەیە, بەهۆی بونی ناكۆكی لەبارەی ئەو بیرە نەوتانەی كە لەپێش داگیركردنی عێراق و دوای داگیركردنییەوە نەوتی لێدەردەهێنرێت و, بیری كۆن و نوێ هەن كە هەرێمی كوردستان خستونییەتە گەڕو لەگەڵ كۆمپاینا بیانییەكان گرێبەستی كردووە بۆ كاركردن تیایدا.
ئەو پەرلەمانتارە وتوشیەتی: هەرێمی كوردستان هەمیشە جەختدەكات لەوەی ئەو بیرانە پشكی خۆیەتی و حكومەتی فیدراڵ هیچ دەسەڵاتێكی نییە بەسەریاندا, وێڕای بونی كێشە لەبارەی بۆری گواستنەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە: زانیاری هەیە لەبارەی فرۆشتنی بەشێكی نەوتی دەرهێنراوی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی پێشوەختە بە توركیا, ئەوەش خالێكی ناكۆكییە لەنێوان وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و هەرێم, بۆیە پەسەندكردنی یاسای نەوت و غاز قورس بووە.