سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

توركیا و ئێران و روسیا بۆ تاوتوێكردنی دەستوری نوێی سوریا كۆدەبنەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 18 حوزەیران 2018

توركیا و ئێران و روسیا بۆ تاوتوێكردنی دەستوری نوێی سوریا كۆدەبنەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
ئەمڕۆ دووشەممە 18ی حوەزیران، توركیا و ئێران و روسیا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دەستوری نوێی سوریا لە جنێڤ كۆدەبنەوە.
ستیفان دیمستۆرا، نێردراوی نەتەوە یەكگرتووەكانی تایبەت بە سوریا رایگەیاند رۆژی 18 و 19ی حوەزیران نوێنەرانی توركیا و ئێران و روسیا لە جنێڤی سویسرا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دەستوری نوێی سوریا و پێكهێنانی لیژنەی دەستوری سوریا كۆدەبنەوە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزیش رایگەیاند جگە لەو سێ‌ وڵاتە، نوێنەرانی چەند وڵاتێكی تریش بۆ تاوتوێكردنی ئەو پرسە و قۆناغی ئێستای سوریا بانگهێشتنی كۆبوونەكە دەكرێت و چاوەڕوانیش دەكرێت نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان ئەندامانی لیژنەی دەستوری نوێی سوریا دیاریبكات.
نوسینی دەستورێكی نوێ بۆ سوریا یەكێكە لە چاكسازییە سیاسییانەی دوای هەڵگیرسانی جەنگی سوریا لە 2011ەوە بڕیاری لێدراوە و چاوەڕوان دەكرێت ئەوە یەكەم هەنگاوبێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە سوریا.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 11 کاتژمێر

مامۆستا عەلی باپیر سەردانی (درەو)ی كرد

null
پێش 19 کاتژمێر

شارەوانی سلێمانی: پرۆژەكەی ناو هەواری شار بۆ نیشتەجێبوون نیە

null
١٣ ئاب ٢٠٢٦

خەرجییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان (2019 - 2025)