عابد ئیكه: سوپای توركیا دێت و ده‌یه‌وێت هه‌رێمی كوردستان داگیر بكات
2018-06-17 07:59:20
گفتوگۆی رۆژنامه‌وانی: نیاز عه‌بدوڵڵا
"وه‌ك هه‌ده‌په رامان وایه توركیا ده‌یه‌وێت هه‌موو ئه‌و هێزه تیرۆریستیانه‌ی سوریا به‌كاربهینێت له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه سنوورییه‌كان" ئه‌مه له‌و مه‌ترسیانه بوون هاوسه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی پارتی دیموكراتی گه‌لان- هه‌ده‌په له هه‌رێمی كوردستان و عێراق عابد ئیكه له ماوه‌ی گفتوگۆی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ (دره‌و میدیا) خستییه روو. له ماوه‌ی قسه‌كانیدا عابد ئیكه جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی تێگه‌یشتنی نیازی راسته‌قینه‌ی سوپای توركیا له‌ناو خاكی هه‌رێم كرده‌وه.
دره‌و میدیا: هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێم له به‌رامبه‌ر هاتنی سوپای توركیا بۆ ناو خاكی هه‌رێم چۆن ده‌بینن؟
عابد ئیكه: دوای زۆربوونی هه‌ڕه‌شه‌كان، پێویسته شه‌ڕی توركیا وه‌ك شه‌ڕی پارتی كرێكارانی كوردستان- په‌كه‌كه نه‌بیندرێت، ده‌بێت هێرشی توركیا وه‌ك هێرشی سه‌ر هه‌موو گه‌ل و خه‌ڵكی كوردستان ببیندرێت.
ئه‌وه به ته‌نیا بیانووه كه ده‌ڵێن هاتنی سوپاكه دژ به پارتی كرێكارانی كوردستانه له باشووری كوردستان، راستییه‌كه ئه‌وه‌یه سوپای توركیا دێت و ده‌یه‌وێت هه‌رێمی كوردستان داگیر بكات.
بۆ نموونه توركیا ده‌یه‌وێت هه‌موو خاكی باشوور داگیر بكات له كه‌ركوكه‌وه تا ته‌واوی شاره‌كانی، ئه‌مه به‌رده‌وامی ئه‌وه‌یه. ئه‌وان ده‌خوازن قوربانی نزیكه‌ی سی ساڵی خه‌ڵكی هه‌رێم له شه‌هید و ئه‌نفال و ته‌واوی ئه‌وه‌ی كورد له هه‌رێم وه‌ك ده‌سكه‌وت ده‌ستی خستووه تێكبده‌ن.
دره‌و میدیا: ئایا هه‌ڵوێستی حیزبه‌كان جیاوازتر ده‌بینن له هه‌ڵوێستی حكومه‌ت؟
عابد ئیكه: به دڵنیایی به‌شێك له پارته سیاسییه‌كانی هه‌رێم بێ ده‌نگ و بێ هه‌ڵوێستن، بێ ده‌نگی و بێ هه‌ڵوێستیشیان بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیانه له‌گه‌ڵ پارتی داد و گه‌شه‌پێدان- ئاكه‌په. بۆنموونه به ناوی حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر پارتی كرێكاران له چیای قه‌ندیل و برادۆست و ئه‌و شوێنانه نه‌بێت، ده‌وڵه‌تی توركیا هێرشی بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێم نه‌ده‌كرد. ئه‌مه خۆ خه‌ڵه‌تاندن و خه‌ڵك خه‌ڵه‌تاندنه، پێویسته گه‌لی باشوور به‌م قسانه بڕوا نه‌كات و ئه‌وان پێویسته هاوده‌نگی خۆیان هه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی ساڵی 2008 له‌و كاته‌ی شه‌ڕ له دژی پارتی كرێكارانی كوردستان بوو خه‌باتێكی مه‌زن له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدرا، خه‌ڵكی بامه‌ڕنی هه‌تا دهۆك و ئامێدی و ته‌واوی خه‌ڵكی هه‌رێم ئه‌و كات گیانی خۆیان كرده قه‌ڵغان دژ به‌و داگیركارییه. حكومه‌تی هه‌رێم پێویسته هه‌ڵویستی بۆ پاراستنی خاك و گیانی خه‌ڵكی كوردستان روون بێت.
سوپای ده‌وڵه‌تی توركیا كه توانیویه‌تی بێته برادۆست و پیشوازی له سوپاكه‌ی بكرێت، هه‌ندێك هێزی كورد وه‌ك هێزی پاراستنی ئه‌و خاكه ئه‌وان وه‌ك میوان ببینن، پێویسته گه‌لی ئێمه له هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه به باشی بزانن ئه‌و سوپایه چۆن هاتووه.
دره‌و میدیا: گرنگی بوونی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه و چیاكان چییه، له كاتێكدا ئه‌و هێزه كوردیانه‌ی هه‌رێم په‌كه‌كه به هۆكاری هاتنی سوپاكه ده‌زانن؟
عابد ئیكه: ئه‌گه‌ر هێزی په‌كه‌كه له خنێر و خواكورك و قه‌ندیل نه‌بێت توركیا ئه‌و ناوچه و چیایانه پڕ ده‌كات له گرووپ و هێزه تیرۆریستییه‌كانی، ئیتر خه‌ڵكی كوردستا ناتوانن له‌و ناوچانه بژین و ژیانی خۆیان له‌سه‌ر خاكی خۆیان به‌ڕێوه ببه‌ن و به ئازادی بسووڕێنه‌وه.
عابد ئیكه: توركیا له شه‌ڕی ناوخۆ پێشه‌نگی ده‌كرد چونكه ده‌یویست دۆخی باشوور تێكبدات، ئێستاش ده‌یه‌وێت هه‌مان شت بكات به ناوی هێزی جیا جیای كوردییه‌وه
دره‌و میدیا: كه‌واته وه‌ك هه‌ده‌په راتان چۆنه له‌سه‌ر ئه‌و هێزانه‌ی له هه‌رێمه‌وه ده‌چنه رۆژئاوا؟
عابد ئیكه: به‌داخه‌وه، توركیا له شه‌ڕی ناوخۆ پێشه‌نگی ده‌كرد چونكه ده‌یویست دۆخی باشوور تێكبدات، ئێستاش ده‌یه‌وێت هه‌مان شت بكات به ناوی هێزی جیا جیای كوردییه‌وه له باشووره‌وه كورد به‌رنه سه‌ر رۆژئاوا و له دژیان به‌كاریان بهێنن و شه‌ڕیان پێ بكه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه و په‌یه‌ده و یه‌په‌ژه.
ئه‌وان له شنگالیش به ناوی پێشمه‌رگه‌ی رۆژئاوا ویستیان هه‌مان شه‌ڕ بكه‌ن به‌ڵام له لایه‌ن خه‌ڵكه‌كه‌وه ده‌ركران، ئه‌وانه پێشمه‌رگه نین و خزمه‌ت به گه‌لی ئێمه ناكه‌ن و ئامانج و ناوی پێشمه‌رگه جودایه له‌وه‌ی ئه‌وان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
عابد ئیكه: حكومه‌تی هه‌رێم پێویسته هه‌ڵویستی بۆ پاراستنی خاك و گیانی خه‌ڵكی كوردستان روون بێت
دره‌و میدیا: ئایا مه‌ترسی راسته‌قینه له هێنانی گرووپه تیرۆریستییه‌كانی به‌ره‌ی نووسڕه‌ی سوریا هه‌یه له لایه‌ن توركیا بۆ شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه له هه‌رێم؟
عابد ئیكه: ئه‌وان ده‌خوازن وه‌ك چۆن له ساڵانی 2015 و 2016 له باكووری كوردستان له ناو شاره‌كان ئه‌و هێزه تیرۆریستییه سووریانه‌یان له دژی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه به‌كارهێنا و شه‌ڕیان پێكرا و به‌كارهێندران دژ به كورد، ده‌خوازن هه‌مان شت له‌سه‌ر خاكی باشوور به یاوه‌ری سوپای توركیا جێبه‌جێ بكه‌ن دژ به خه‌ڵكی باشوور. دیاره ده‌وڵه‌تی توركیا و ئاكه‌په له هه‌رشوێنێك ده‌ستیان بڕوات هێزه‌كانی تیرۆر دژ به كورد به‌كارده‌هێنن و ئابووری ده‌وڵه‌تی بۆ خه‌رج ده‌كه‌ن تا بار و ژیان و ده‌سكه‌وتی كورد تێكبده‌ن و بشێوێنن.
عابد ئیكه: ئه‌گه‌ر هێزی په‌كه‌كه له خنێر و خواكورك و قه‌ندیل نه‌بێت توركیا ئه‌و ناوچه و چیایانه پڕ ده‌كات له گرووپ و هێزه تیرۆریستییه‌كانی
دره‌و میدیا: پێتان وایه هه‌مان ئه‌و هێزانه به‌كارده‌هێنرێن كه شه‌ڕیان له دژی رۆژئاوا كرد یان هێزی نوێ دروست ده‌كرێن؟
عابد ئیكه: ئه‌و هێزه تیرۆریستیانه‌ی كه چوونه سه‌ر شاری عه‌فرین و رۆژئاوای كوردستان هه‌مان ئه‌و هێزانه ده‌بن له داهاتوو توركیا ده‌یه‌ویت بیانهێنێته سه‌ر شاره‌كانی كه‌ركوك و هه‌ولێر و زاخۆ و دهۆك، پێویسته پارته‌كانی باشوور باش له‌و مه‌ترسیانه تێبگه‌ن.
بۆیه وه‌ك هه‌ده‌په رامان وایه توركیا ده‌یه‌وێت هه‌موو ئه‌و هێزه تیرۆریستیانه‌ی سوریا به‌كاربهینێت له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه سنوورییه‌كان.