بەڵًێندەرێك: لەماوەی شەش مانگدا كێشەی كارەبای عێراق چارەسەر دەكەم
2018-06-16 21:57:44
بەڵێندەرێكی عێراق تەحەدای حكومەت دەكات و دەڵێت تەنها لەماوەی شەش مانگدا كێشەی كارەبا لە عێراقدا چارەسەر دەكەم بەبێ ئەوەی هیچ بڕە پارەیەك لە دەوڵەت وەربگرم.
لە راگەیەنراوێكدا ساڵح محەمەد جبوری، بەڕێوەبەری باوەڕپێكراوی كۆمپانیای عەبیر بۆ بەڵێندەرایەتی گشتی رایگەیاندووە" دوای ئەوەی حكومەت ٦۰ ملیار دۆلاری بەفیڕۆدا و نەیتوانی چارەسەری كێشەی كارەبا بكات، ئامادەیی خۆم ڕادەگەیەنم بۆ چاكردنەوە و دروستكردنیی وێستگەكانی كارەباو ، چارەسەركردنی كێشەی كارەبا لە عیراق، لەماوەی ٦ مانگدا، بەبێ ئەوەی دەوڵەت هیچ بڕە پارەیەك بدات" .
دەقی راگەیەنراوەكە
ڕاگەیاندنێك بۆ حكومەتیی عیراقیی
من هاونیشتیمانیی ساڵح محەمەد جبوریی ، خاوەنیی كۆمپانیای عەبیر، بۆ بەڵێندەرایەتیی گشتیی پۆلێنكراوی پلەیەكیی كۆمپانیا .
دوای ئەوەی حكومەت ٦۰ میلیار دۆلاری بەفیڕۆدا و ، نەیتوانی چارەسەرەی كێشەی كارەبا بكات، ئامادەیی خۆم ڕادەگەیەنم بۆ چاكردنەوە و دروستكردنیی وێستگەكانیی كارەبا و ، چارەسەركردنیی كێشەی كارەبا لە عیراق ، لەماوەی ٦ مانگدا ، بەبێ ئەوەی دەوڵەت هیچ بڕە پارەیەك بدات .
تكا لە هەموو خوشك و برایانم دەكەم ، ئەم پۆستە بڵاوبكەنەوە ، بۆ ئابڕوبردنی ئەو حكومەتەی ، چارەسەری كێشەی كارەبا ڕەتدەكاتەوە ، چونكە چارەسەری كێشەی كارەبا، كۆتایی هێنان بەو دزی و گەندەڵیە رێكخراوەیە لەو كەرتەدا.
خوا لە پشت مەبەستەكەمە
ساڵح محەمەد جبوری
بەڕێوەبەری باوەڕپێكراوی كۆمپانیای عەبیر بۆ بەڵێدەرایەتی گشتی
بەرواری پۆستەكە ٦ / ٦ / ۲۰۱۸
https://www.facebook.com/saleh.aljubori/about?lst=100005969081360%3A100001654665512%3A1529184041