بڕ و داهات و خەرجی نەوتی هەرێم لە نیوەی دووەمی 2022
2023-02-14 19:34:00
شیكاری: درەو
پاڵپشت بە ڕاپۆرتەکانی دیلۆیت، حکومەتی هەرێم لە نیوەی دووەمی (2022)دا
# بڕی (71 ملیۆن و 853 هەزار و 667) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای رۆژانەی (390 هەزار و 500) بەرمیل لە ڕێگەی بۆرییەوە فرۆشتووە.
# بڕی نەوتی فرۆشراو بە پاڵاوگەکانی ناوخۆ (6 ملیۆن و 233 هەزار) بەرمیل نەوتی تێپەڕاندووە، بە تێکڕای رۆژانەی (33 هەزار و 878) بەرمیل.
# بەتێکڕا لە چارەکی سێیەمدا بەرمیلێک نەوت لە ڕێگەی بۆرییەوە بە (83.36) دۆلار فرۆشراوە، ئەم نرخەش (17.35) دۆلاری کەمترە لە تێکڕای نرخی نەوتی برێت لە بازاڕەکانی جیهان، لە چارەکی چوارەمدا هەرزانکردنەکە بۆ (19.11) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نەوت بەرزبووەتەوە.
# خەرجی تێچوونی پرۆسەی نەوت لە چارەکی سێیەمدا لە (49%) بووەو لە چارەکی چوارەمدا بەرزبووەتەوە بۆ (51%) زیادی کردووە. واتە بە تێکڕا لە نیوەی دووەمی (2022)دا لە کۆی (5 ملیار و 569 ملیۆن دۆلار) بڕی (2 ملیارو 793 ملیۆن) دۆلار و بە ڕێژەی (50%) گەڕاوەتەوە بۆ حکومەت.
یەکەم؛ بەراوردی نەوتی هەرێم لە چارەکی (سێیەم و چوارەم)ی 2022
1. جیاوازی فرۆشی نەوت لە چارەکی (سێیەم و چوارەم)ی 2022
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چارەکی سێیەمی ساڵی (2022) بڕی (35 ملیۆن و 977 هەزار و 571) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی بۆرییەوە فرۆشتووە، هاوکات لە چارەکی چوارەمدا بڕی (35 ملیۆن و 876 هەزار و 96) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی بۆرییەوە فرۆشتووە، بەم پێیەش لە چارەکی چوارەمدا بەراورد بە چارەکی سێیەم تەنها (101 هەزار و 475) بەرمیل نەوتی کەمتر فرۆشتووە، ئەمەش جۆرێک لە هاوسەنگی بڕی نەوتی هەناردەکراو دەردەخات.
بەڵام بڕی ئەو نەوتەی کە فرۆشراوە بە پاڵاوگەکانی ناوخۆ لە چارەکی سێیەمدا (2 ملیۆن و 319 هەزار و 88) بەرمیل بووەو لە چارەکی چوارەمدا بریتی بووە لە (3 ملیۆن و 914 هەزار و 536) بەرمیل نەوت، بەم پێیەش لە چارەکی چوارەمدا بڕی (1 ملیۆن و 595 هەزار و 448) بەرمیل نەوتی بە ڕێژەی (41%) زیاتری فڕۆشتووە بە پاڵاوگەکانی ناوخۆ.
2. جیاوازی بەهای نەوت لە چارەکی (سێیەم و چوارەم)ی 2022
پاڵپشت بە زانیارییەکانی دیلۆیت کۆی بەهای نەوتی فرۆشراو لە چارەکی سێیەمی (2022)دا لە ڕێگەی بۆرییەوە بریتی بووە لە (3 ملیار و 96 ملیۆن و 914 هەزار و 127) دۆلار. بەڵام کۆی بەهای نەوتی فرۆشراو لە چارەکی چوارەمی (2022)دا لە ڕێگەی بۆرییەوە بریتی بووە لە (2 ملیار و 429 ملیۆن و 153 هەزار و 973) دۆلار. بەم پێیەش لە چارەکی چوارەمدا بەراورد بە چارەکی سێیەم (667 ملیۆن و 760 هەزار و 154) دۆلار بە ڕێژەی (22%) داهاتی نەوت لە رێگەی بۆرییەوە کەمی کردووە.
هەرچی داهاتیشە لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوت بە پاڵاوگەکانی ناوخۆ لە چارەکی سێیەمی (2022) بەهاکەی بریتی بووە لە (19 ملیۆن و 976 هەزار و 44) دۆلار، بەڵام لە چارەکی چوارەمدا بەهاکەی زیادی کردووە بۆ (23 ملیۆن و 569 هەزار و 580) دۆلار و بە ڕێژەی (18%) و بڕی (3 ملیۆن و 593 هەزار و 536) دۆلار زیادی کردووە.
3. جیاوازی خەرجی نەوت لە چارەکی (سێیەم و چوارەم)ی 2022
لە چارەکی یەکەمدا بڕی (1 ملیار و 513 ملیۆن و 801 هەزار و 875) دۆلار بە ڕێژەی (49%) چووە بۆ شایستەی دارایی کۆمپانیا نەوتییەکان و خەرجییەکانی دیکەی نەوت، وەک گواستنەوەو کۆگاکردن، بەڵام لە چارەکی چوارەمدا بڕی (1 ملیار و 261 ملیۆن و 934 هەزار و 269) دۆلار بە ڕێژەی (51%) چووە بۆ خەرجییەکان. واتە لە چارەکی چوارەمدا بە ڕێژەی (2%) خەرجی و پرۆسەی نەوتی هەرێم زیادی کردووە.
4. داهاتی گەڕاوەی نەوت لە چارەکی (سێیەم و چوارەم)ی 2022
لە چارەکی سێیەمدا بڕی (1 ملیار و 603 ملیۆن و 88 هەزار و 296) دۆلار بە ڕێژەی (51%)ی داهاتی گشتی نەوت گەڕاوەتەوە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام لە چارەکی چوارەمی (2022)دا بڕی (1 ملیار و 190 ملیۆن و 789 هەزار و 284) دۆلاری بە ڕێژەی (49%) گەڕاوەتەوە بۆ حکومەت، بەڵام داهاتی گەڕاوەی نەوت لە چارەکی چوارەمدا بەراورد بە چارەکی سێیەم بڕی (412 ملیۆن و 299 هەزار و 12) دۆلار و بەڕێژەی (26%) داهاتی گەڕاوەی نەوت کەمی کردووە کردووە.
بڕوانە خشتەی ژمارە (1)
خشتەی ژمارە (1)
دووەم؛ نەوتی هەرێم لە چارەکی سێیەمی 2022
بەپێی ڕاپۆرتەکانیی دیلۆیت کە لە (14/2/2023) بڵاوی کردووەتەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ واتە لە نێوان (1ی تەموزی 2022 بۆ 30ی ئەیلولی 2022) بڕی (35 ملیۆن و 977 هەزار و 571) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی بۆرییەوە فرۆشتووەو کۆی بەهاکەی (3 ملیار و 96 ملیۆن و 914 هەزار و 127) دۆلار بووە، هەر بەرمیلێک نەوتی بە (83.36) دۆلار فرۆشتووە، ئەمە لە کاتێکدایە تێکڕای نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (100.71) دۆلار بووە. واتە لە چارەکی سێیەمی (2022) هەر بەرمیلێک نەوت بە (17.35) دۆلار هەزانتر فرۆشراوە.
هاوکات (2 ملیۆن و 319 هەزار و 571) بەرمیل نەوت بە پاڵاوگەکانی ناوخۆی هەرێم فرۆشراوە، کۆی بەهاکەی (19 ملیۆن و 976 هەزار و 44) دۆلار و هەر بەرمیلێک نەوت بە تێکڕای (45.84) دۆلار فرۆشراوە.
بەم پێیە کۆی بەهای نەوتی هەرێم بەشێوەی (بۆری + ناوخۆ) بریتی بووە لە (3 ملیار و 116 ملیۆن و 890 هەزار و 171) دۆلار، لەو بڕەش (1 ملیار و 513 ملیۆن و 801 هەزار و 875) دۆلاری بە ڕێژەی (49%) چووە بۆ خەرجی شایستەی دارایی کۆمپانیا نەوتییەکان و خەرجییەکانی دیکەی نەوت، وەک گواستنەوەو کۆگاکردن. بڕی (1 ملیار و 603 ملیۆن و 88 هەزار و 296) دۆلاری بە ڕێژەی (51%) گەڕاوەتەوە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان. (بڕوانە خشتەی ژمارە (2)).
خشتەی ژمارە (2)
سێیەم؛ نەوتی هەرێم لە چارەکی چوارەمی 2022
پاڵپشت بە ڕاپۆرتەکانی دیلۆیت، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چارەکی چوارەمی ئەمساڵ واتە لە نێوان (1ی تشرینی یەکەمی 2022 بۆ 31ی کانونی یەکەمی 2022) بڕی (35 ملیۆن و 876 هەزار و 96) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی بۆرییەوە فرۆشتووەو کۆی بەهاکەی (2 ملیار و 429 ملیۆن و 153 هەزار و 973) دۆلار بووە، هەر بەرمیلێک نەوتی بە (69.47) دۆلار فرۆشتووە، ئەمە لە کاتێکدایە تێکڕای نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان لە ماوەی ناوبراودا بەهاکەی (88.58) دۆلار بووە. واتە لە چارەکی چوارەمی (2022) هەر بەرمیلێک نەوت بە (19.11) دۆلار هەزانتر فرۆشراوە.
هاوکات (3 ملیۆن و 914 هەزار و 536) بەرمیل نەوت بە پاڵاوگەکانی ناوخۆی هەرێم فرۆشراوە، کۆی بەهاکەی (23 ملیۆن و 569 هەزار و 580) دۆلار و هەر بەرمیلێک نەوت بە تێکڕای (45.84) دۆلار فرۆشراوە، بەم جۆرەش بێت هەر بەرمیلێک نەوت بە نزیکەی نیوەی نرخی خۆی بە پاڵاوگە نەوتییەکان دراوە، ئەمەش جۆرێک لە پاڵپشتی حکومەت دەردەخات بۆ پاڵپشتی پاڵاوگەکان و پێداویستی ناوخۆ.
هاوکات کۆی بەهای نەوتی هەرێم بەشێوەی (بۆری + ناوخۆ) بریتی بووە لە (2 ملیار و 452 ملیۆن و 723 هەزار و 553) دۆلار، لەو بڕەش (1 ملیار و 261 ملیۆن و 934 هەزار و 269) دۆلاری بە ڕێژەی (51%) چووە بۆ دانەوەی شایستەی دارایی کۆمپانیا نەوتییەکان و خەرجییەکانی دیکەی نەوت، وەک گواستنەوەو کۆگاکردن. بڕی (1 ملیار و 190 ملیۆن و 789 هەزار و 284) دۆلاری بە ڕێژەی (49%) گەڕاوەتەوە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان. (بڕوانەی خشتەی ژمارە (3)).
خشتەی ژمارە (3)
چوارەم؛ نەوتی هەرێم لە نیوەی یەکەمی 2022
پاڵپشت بەو داتایانەی هەردوو چارەکی یەکەم و دووەمی (2022)، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نیوەی دووەمی ئەمساڵ واتە لە نێوان (1ی تەموزی 2022 بۆ 31ی کانونی یەکەمی 2022) بڕی (71 ملیۆن و 853 هەزار و 667) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی بۆرییەوە فرۆشتووە، بە تێکڕای رۆژانەی (390 هەزار و 509) بەرمیل نەوت و کۆی بەهاکەی (5 ملیار و 526 ملیۆن و 68 هەزار و 100) دۆلار بووە، هەر بەرمیلێک نەوتی بە تێکڕای (76.42) دۆلار فرۆشتووە، ئەمە لە کاتێکدایە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی بە تێکڕا (94.65) دۆلار بووە. واتە لە نیوەی دووەمی (2022)دا هەر بەرمیلێک نەوت بە (18.23) دۆلار هەزانتر فرۆشراوە.
هەر بەپێی داتاکان (6 ملیۆن و 233 هەزار و 624) بەرمیل نەوت بە پاڵاوگەکانی ناوخۆی هەرێم فرۆشراوە، بە تێکڕای رۆژانەی (33 هەزار و 878) بەرمیل، کۆی بەهاکەی (43 ملیۆن و 545 هەزار و 624) دۆلار و هەر بەرمیلێک نەوت بە تێکڕای (53.57) دۆلار فرۆشراوە.
بەم پێیە کۆی بەهای نەوتی هەرێم بەشێوەی (بۆری + ناوخۆ) بریتی بووە لە (5 ملیار و 569 ملیۆن و 613 هەزار و 724) دۆلار، لەو بڕەش (2 ملیار و 775 ملیۆن و 736 هەزار و 144) دۆلاری بە ڕێژەی (50%) چووە بۆ دانەوەی شایستەی دارایی کۆمپانیا نەوتییەکان و خەرجییەکانی دیکەی نەوت، وەک گواستنەوەو کۆگاکردن. بڕی (2 ملیار و 793 ملیۆن و 877 هەزار و 580) دۆلاری بە ڕێژەی (50%) گەڕاوەتەوە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان. (بڕوانە خشتەی ژمارە (4)). (چارتەکانی ژمارە (1، 2 و 3))
خشتەی ژمارە (4)
چارتی ژمارە (1)
سەرچاوە: راپۆرتی كۆمپانیای دیلۆیت