Draw Media

كەیسەكەی لاهور شێخ جەنگی لە دادگای تەمیزی بەغدایە

كەیسەكەی لاهور شێخ جەنگی لە دادگای تەمیزی بەغدایە

2023-02-13 21:24:00



درەو:
سەرچاوەیەكی نزیك لە لاهور شێخ جەنگی بە (درەو)ی راگەیاند: كەیسەكەی لاهور شێخ جەنگی لە دادگای تەمیزی تایبەت بە كاروباری هەڵبژاردنە لە بەغدادو لای كۆمسیۆن نەماوە، بافڵ تاڵەبانی هەڕەشەی كشانەوەی كردووە لە بەغداد، ئەگەر بڕیارەكەی دادگا لەبەرژەوەندی لاهور شێخ جەنگی بێت. 
سەبارەت بەو نوسراوەی كە كۆمسیۆن كردویەتی، ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەكرد: ئەو نوسراوە لەلایەن بەڕێوەبەری كاروباری حزبو رێكخراوەكانی سیاسیەكانی سەربە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق كراوە بۆ دادگای ئاسایشی هەولێر و بڕیاری كۆتایی نیە لەسەر كەیسەكەی لاهور شێخ جەنگی، چونكە لاهور شێخ جەنگی لە رێگەی پارێزەرەكانیەوە تانەی لە بڕیارەكەی پێشتری كۆمسیۆن داوەو لە ئێستادا كەیسەكە لە دادگای تەمیزی بەغدایە.
ئەو سەرچاوەیەی نزیك لاهور شێخ جەنگی ئاماژەی بەوەشكرد: بافڵ تاڵەبانی لەبەغداد فشاری زۆری كردووەو زۆربەی سەركردەی لایەنە شیعە عێراقیەكانی بینیوەو هەڕەشەی كشانەوەی كردووە لەبەغداد ئەگەر بڕیارەكەی دادگا لەبەرژەوەندی لاهور شێخ جەنگی دەربچێت. 
(درەو) بە پشت بەستن بە نوسراوێكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق كە لە 7/2/2023 ئاراستەی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمیك وردستانی كردووە لەبەغداد بڵاویكردەوە كە كۆمسیۆن لە بەرژەوەندی بافڵ تاڵەبانی بڕیارێكی تری دەركردووە. 
لە رۆژی 31/1/2023 كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بڕیاریدا گۆڕانكارییەكانی ناوخۆی یەكێتی یاسایین و بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیە، بەڵام لەلایەن پارێزەرەكانی لاهور شێخ جەنگیەوە تانە لە بڕیارەكە دراو چاوەڕوانی بڕیاری كۆتایین لەسەر كەیسەكە. 
 دادگای ئاسایشی هەولێر لە 1/2/2023 لەبەرژەوەندی لاهور شێخ جەنگی بڕیاریداو لاهور شێخ جەنگی وەك هاوسەرۆكی یەكێتی ناساند" یەكێتی لەلایەن دوو هاوسەرۆكەوە بەڕێوە دەبرێت ئەوانیش هاوسەرۆك(بافڵ جەلال حسامەدین) و هاوسەرۆك ( لاهور جەنگی بورهان)"
 لە رێگەی ئەم نوسراوەوە لاهور شێخ جەنگی تانەی دا لە نوسراوەكەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق كە یەكێتی هاوسەرۆكی هەڵوەشاندووەتەوەو ئێستا لەلایەن (بافڵ تاڵەبانی)یەوە سەرۆكایەتی دەكرێت    

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand