هه‌ده‌په: په‌كه‌كه له چیاكان نه‌بێت توركیا پڕیان ده‌كات له تیرۆریستان
2018-06-16 07:21:52
نیاز عه‌بدوڵڵا
پارتی دیموكراتی گه‌لان " هەدەپە" مه‌ترسی هه‌یه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه گرووپه تیرۆریستییه‌كانی وڵاتی سوریا له هه‌رێمی كوردستان دژ به پارتی كرێكاران و شاره‌كانی هه‌رێم به‌كاربهێندرێن.
به‌پێی لێدوانه فه‌رمییه‌كانی حكومه‌تی توركیا و به‌رپرسانی ئیداری ناوچه‌ی سیده‌كانی، سوپای توركیا 30 كیلۆمه‌تر هاتۆته ناو خاكی هه‌رێم و خۆی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شه‌ڕی چه‌كداری له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان- په‌كه‌كه ئاماده‌كردووه.
به‌ڵام پارتی دیموكراتی گه‌لان-هه‌ده‌په مه‌ترسییه‌كه به ته‌نیا له داگیركردنی خاكی هه‌رێم و بانگه‌شه‌كانی توركیا بۆشه‌ڕی په‌كه‌كه نابینێت، به‌ڵكو مه‌ترسی له به‌كارهێنانی گرووپه تیرۆریستییه‌كانی سوریا هه‌یه كه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ توركیا هێرشیان كرده سه‌ر عه‌فرین و رۆژئاوای كوردستان. عابد ئیكه هاوسه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی هه‌ده‌په له هه‌رێمی كوردستان و عێراق به (دره‌و میدیا)ی وت "ئه‌و هێزه تیرۆریستیانه‌ی چوونه سه‌ر شاری عه‌فرین، هه‌مان ئه‌و هێزانه ده‌بن له داهاتوو توركیا ده‌یه‌وێت بیانهێنێته سه‌ر شاره‌كانی كه‌ركوك و هه‌ولێر و زاخۆ و دهۆك، توركیا ده‌یه‌وێت هه‌موو ئه‌و هێزه تیرۆریستیانه به‌كارهینێت".
عابد ئیكه بوونی په‌كه‌كه له چیاكانی هه‌رێمی كوردستان به گرنگ ده‌بینێت، چونكه "ئه‌گه‌ر هێزی په‌كه‌كه له خنێر و خواكورك و قه‌ندیل و چیاكان نه‌بێت توركیا ئه‌و ناوچه و چیایانه پڕ ده‌كات له گرووپ و هێزه تیرۆریستییه‌كانی، ئیتر خه‌ڵكی كوردستان ناتوانن له‌و ناوچانه بژین و ژیانی خۆیان له‌سه‌ر خاكی خۆیان به‌ڕێوه ببه‌ن و به ئازادی بسوڕێنه‌وه".
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی هه‌ده‌په له هه‌رێم و عێراق ره‌خنه‌ی له لاوازی هه‌ڵویستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه سه‌باره‌ت به هاتنی سوپای توركیا بۆناو خاكی هه‌رێمی كوردستان و وتی "دوای زۆربوونی هه‌ڕه‌شه‌كان، پێویسته شه‌ڕی توركیا وه‌ك شه‌ڕی په‌كه‌كه نه‌بیندرێت، ده‌بێت هێرشی توركیا وه‌ك هێرشی سه‌ر هه‌موو گه‌ل و خه‌ڵكی كوردستان ببیندرێت".
پێی وایه توركیا ده‌یه‌وێت هه‌موو خاكی هه‌رێم داگیر بكات به كه‌ركوك و ته‌واوی شاره‌كانی "ئه‌مه‌ش به‌رده‌وامی ئه‌وه‌یه".
نوێنه‌ره‌ی هه‌ده‌په به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به پارتی دیموكراتی كوردستان بكات، نیگه‌رانی خۆی له هه‌ڵوێستی به‌شێكی پارته سیاسییه‌كان ده‌ربڕی و وتی "به‌شێك له پارته سیاسییه‌كانی هه‌رێم، بێ ده‌نگ و بێ هه‌ڵوێستن، بێ ده‌نگی و بێ هه‌ڵوێستیشیان بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیانه له‌گه‌ڵ پارتی داد و گه‌شه‌پێدان-ئاكه‌په".