Draw Media

كرملن: كچانی روسیا ئازادن لە پەیوەندی سێكسی لەگەڵ هاندەراندا

كرملن: كچانی روسیا ئازادن لە پەیوەندی سێكسی لەگەڵ هاندەراندا

2018-06-14 18:28:35


(درەو میدیا):
دیمیتری پیسكۆڤ وتەبێژی كۆشكی سەرۆكایەتی روسیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كچانی روسیا ئازادن لە هەر كارێك كە بیكەن.
ئەمە وەڵامدانەوە بوو بۆ بانگەوازی ژنە پەرلەمانتارێكی روسیا كە داوای لە كچانی وڵاتەكەی كرد خۆیان بەدوربگرن لە سێكسكردن لەگەڵ هاندەرانی بیانی كە بەبۆنەی مۆندیالی تۆپی پێوە رویان لە روسیا كردووە.
وتەبێژی كۆشكی سەرۆكایەتی روسیا وتی: ئەو بڕیارە بۆ كچانی روسیا خۆیان دەگەڕێتەوە، كچانی روسیا باشترین كچن.
تەمارا بلیتنیڤا پەرلەمانتاری حزبی شیوعی لە پەرلەمانی روسیا دوێنێ لە لێدوانێكدا داوای لە كچانی وڵاتەكەی كرد خۆیان لە سێكسكردن لەگەڵ هاندەرە وەرزشییەكان بەدوربگرن تاوەكو هەر بە كچی نەبن بە دایك.
ئەو ژنە پەرلەمانتارە كە سەرۆكی لیژنەی خێزان و ژن و منداڵە لە پەرلەمانی روسیا نمونەی بە خولی یارییەكانی ئۆلۆمپیادی 1980 هێنایەوە كاتێك ژمارەیەكی زۆری كچانی روسی سكپڕبوون لە خەڵكانی بیانی.
بە باوەڕەی ئەو پەرلەمانتارە دەبێت كچانی روسیا تەنیا لە رەگەزی روسی سكپڕببن نەك خەڵكانی بیانی، سەرباری ئەوەش ئەو هاندەرانە دوای مۆندیال دەگەڕێنەوە و منداڵی بێ باوك لە روسیا بەجێدەهێڵن و ئەركی پەروەردەكردن تەنیا لە ئەستۆی دایكەكان دەمێنێتەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand