داهاتی نەوتی هەرێم لە مانگی کانونی دووەمی ساڵی 2023
2023-02-04 07:44:09
ئامادەکردنی: ئەنوەر کەریم
هەرێمی كوردستان لە مانگی كانونی دووەمی رابردوودا بڕی (11 ملیۆن و 825 هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردەکردوە لە ڕێگای بەندەری جیهانی تورکیاوە، تێکڕایی بەرمیلی بە (70) دۆلار فرۆشتووە كۆی داهاتەكەی (832 ملیۆن و 953 هەزار) دۆلار بووە، (466 ملیۆن) دۆلاری بۆ خەرجی بووە، (366 ملیۆن ) دۆلاری بۆ خەزێنەی حكومەت ماوەتەوە.
پوختە
تێبینی؛
نرخی (1) دۆلار بەرامبەر بە (1,450) دینار هەژمار کراوە، بەو نرخەی بانکی ناوەندی عێراق دیاری کردووە.
داهاتی نانەوتی
• داهاتە نانەوتیەکانی هەرێم بۆ مانگی کانونی دووەم = (287 ملیار) دینارە (بەپێی دوا لێداوانی وەزیری دارایی هەرێم)
• یارمەتی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە = (31 ملیار 500 ملیۆن) دینار
• پشکی هەرێم لە بەشە بودجەی عێراق = (0) دینار
داهاتی نەوت (ههناردهی دهرهکی به بۆری)
• هەرێمی کوردستان لە مانگی کانونی دووەمی (2023)دا بڕی (11 ملیۆن و 825 هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردەکردوە لە ڕێگای بەندەری جیهانی تورکیاوە.
• تێکڕایی نرخی نەوتی برێنت بۆ مانگی کانونی دووەم (82.44) دۆلارە.
• لەبەرئەوەی هەرێم نەوتەکەی بە (12) دۆلار کەمتر دەفرۆشیت، واتە تێکڕا نەوتی بە (70.44) دۆلار فرۆشتووە (هەرچەند باس لەوە دەكرێت بەهای نەوتی هەرێم نزیكەی 20 دۆلار كەمتر دەفرۆشرێت، بەڵام بەرەسمی یان لە لایەن دیلۆیتەوە رانەگەیەندراوە).
کەواتە: (11 ملیۆن و 825 هەزار) بەرمیل X (70.44) دۆلار = (832 ملیۆن و 953 هەزار) دۆلار.
واتە بە دینار دەکاتە: (832 ملیۆن و 953 هەزار) دۆلار X (1450) دینار = (1 ترلیۆن 207 ملیار و 781 ملیۆن و 850 هەزار) دینار.
• بەپێی دواین ڕاپۆرتی دیلۆیت (56%)ی داهاتی نەوت خەرجی تێچوونەکەتی و (44%) دەمێنتەوە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.
- کەواتە: (832 ملیۆن و 953 هەزار) دۆلار X (56%) = (466 ملیۆن و 453 هەزارو 680) دۆلار دەڕوات بۆ خەرجی پرۆسەی نەوت.
واتە بەدینار دەکاتە: (466 ملیۆن و 453 هەزارو 680) دۆلار X ((1450 دینار = (676 ملیار و 357 ملیۆن و 836 هەزار) دینار خەرجی نەوتە.
- (832 ملیۆن و 953 هەزار) دۆلار X (44%) = (366 ملیۆن و 499 هەزارو 320) دۆلار داهات دەمێنێتەوە.
داهاتی نەوت بە دینار دەکاتە: ( 366ملیۆن و 499 هەزارو 320) دۆلار X (1450) دینار= (531 ملیار و 424 ملیۆن و 14 هەزار) دینار.
کۆی داهات لە مانگی کانونی دووەم 2023 (دینار)
(531 ملیار و 424 ملیۆن و 14 هەزار) داهاتی نەوت + (287 ملیار) داهاتی ناوخۆ + (31 ملیار 500 میلۆن) هاوپەیمانان = (849 ملیار و 924 ملیۆن و 14 هەزار) دینار
ئەم خشتەیە وردەکاری فرۆشی نەوتی هەرێم دەردەخات بۆ مانگی کانونی دووەمی 2023