Draw Media

نرخی دراو و زێڕ و شتومەك بە ڕێژەی (50%) بەرزوبونەتەوە

نرخی دراو و زێڕ و شتومەك بە ڕێژەی (50%) بەرزوبونەتەوە

2023-02-03 12:39:14


شێكاری: درەو

لە ماوەی (2020-2023 بە تێکڕا؛ نرخی شمەک، دراوی بیانی، زێڕ، خۆراک و سوتەمەنی بە ڕێژەی (50%) بەرزبوونەتەوە، بەجۆرێک؛
# لە ساڵی (2020)وە (100) دۆلاری ئەمریکی (42 هەزاو 600) دیناری چووتە سەر و بە ڕێژەی (34%) بەرزبوونەوەی تۆمار کردووە. 
# لیترێک بەنزینی موحەسەن لە (700) دینارەوە بووە بە (هەزار و 200) دینار و  بە ڕێژەی (71%) بەرزبووەتەوە.
# مسقاڵێک زێڕی عەیار (21) بڕی (151 هەزار)ی چووتەسەر و بە ڕێژەی (51%) نرخەکەی زیادی کردووە.
# (50) کیلۆ ئاردی بایەعی بڕی (15 هەزار و 750) دیناری چووەتە سەر بەڕێژەی (119%) بەهاکەی زیادی کردووە.
# لە کارتۆنێک هێلکەدا بڕی (25 هەزار) دینار چووەتە سەر نرخەکەی و  بەڕێژەی (69%) بەهاکەی زیادی کردووە.
# لە کیلۆیەک مریشکی سەربڕاو (هەزار و 150) دیناری چووەتە سەرر و بەڕێژەی (46%) بەهاکەی زیادی کردووە.
# کیلۆیەک ڕۆنی زەیتی بایەعی لە (هەزار و 500) دینارەوە بووە بە (3 هەزار) دینار و بەڕێژەی (100%) نرخەکەی بەرز بوەتەوە.
# کیلۆیەک ڕۆنی تکسان لە (2 هەزار و 750) دینارەوە بووە بە (5 هەزار) دینار و بەڕێژەی (82%) نرخەکەی بەرز بووەتەوە.
# کیلۆیەک چای بڕی (3 هەزار) دیناری چووەتە سەر و بەڕێژەی (33%) نرخەکەی بەرز بووەتەوە.
# کیلۆیەک شەکر لە (850) دینارەوە بەرزبووتەوە بۆ (هەزار و 250) دینار و بەڕێژەی (47%) نرخەکەی بەرز بووەتەوە.
# کیلۆیەک گۆشت لە (16 هەزار) دینارەوە بەرزبووتەوە بۆ (18 هەزار) دینار و بەڕێژەی (13%) نرخەکەی بەرز بووەتەوە.

بەرزبونەوەی نرخی شمەک، دراوی بیانی، زێڕ، خۆراک و سوتەمەنی لە (2020 - 2023) 
پاڵپشت بەو داتاو زانیارییانەی بەرێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی/ سلێمانی، ڕۆژانە نرخی دراوو خۆراک لەبازاڕەکانی سلێمانی تۆمار دەکات، ( درەو) سێ تۆماری جیاوازی بەڕێوەبەرایتییەکەی بەراورد کردووە کە لە (21/5/2020) و (13/6/2022) و (30/1/2023) تۆماری کردوون (بڕوانە (هاوپێچی یەکەم و دووەم و سێیەم))، بەپێی ئامارەکە؛ نرخی سەرجەم کەل و پەل و دراوەکان بەڕێژەی جیاواز بەرز بوونەتەوە. ئامارەکان بە جۆرێکە بە تێکڕای ئەو نمونانەی درەو وەریگرتوون لە (2020 - 2022) بە ڕێژەی (32%) بەزبوونەتەوە، بەڵام لە (2020 - 2023) ڕێژەی بەرزبوونەوەکە گەیشتووە بە (49%).

بەرزبونەوەی نرخی شمەک، دراوی بیانی، زێڕ، خۆراک و سوتەمەنی لە (21/5/2020 – 13/6/2022) 
بەپێی داتاکانی بەرێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی/ سلێمانی، نرخی شمەک و زێڕ و لە ماوەی نێوان (2020 - 2022) بە تێکڕا ئەو نمونەنانەی وەرگيراون بەهاکەیان بە ڕێژەی (32%) زیادی کردووە، بەم شێوەیەی لای خوارەوە. (بڕوانە چارت و خشتەی ژمارە (1))
-     (100) دۆلاری ئەمریکی لە (123 هەزاو 650) دینارەوە بووە بە (148 هەزار و 550) دینار و بە ڕێژەی (20%) بەرزبوونەوەی تۆمار کردووە. 
-    لیترێک بەنزینی موحەسەن لە (700) دینارەوە بووە بە (هەزار و 375) دینار و بە ڕێژەی (96%) بەرزبووتەوە.
-    مسقاڵێک زێڕی عەیار (21) لە (299 هەزار)ەوە بووە بە (389 هەزار) بە ڕێژەی (30%) نرخەکەی زیادی کردووە.
-    (50) کیلۆ ئاردی بوشلەری تورکی لە (29 هەزار) دینارەوە بووە بە (49 هەزار) و بەڕێژەی (69%) بەهاکەی زیادی کردووە.
-    (50) کیلۆ ئاردی بایەعی لە (13 هەزار و 250) دینارەوە بووە بە (33 هەزار) و بەڕێژەی (149%) بەهاکەی زیادی کردووە.
-    کارتۆنێک هێلکە لە (36 هەزار) دینارەوە بووە بە (45 هەزار) و بەڕێژەی (25%) بەهاکەی زیادی کردووە.
-    کیلۆیەک مریشکی سەربڕاو لە (2 هەزار و 500) دینارەوە بووە بە (5 هەزار) و بەڕێژەی (100%) نرخەکەی زیادی کردووە.
-    کیلۆیەک ڕۆنی زەیتی بایەعی لە (هەزار و 500) دینارەوە بووە بە (3 هەزار و 250) دینار و بەڕێژەی (117%) نرخەکەی بەرز بووتەوە.
-    کیلۆیەک ڕۆنی تکسان لە (2 هەزار و 750) دینارەوە بووە بە (4 هەزار و 750) دینار و بەڕێژەی (73%) نرخەکەی بەرز بووتەوە.
-    کیلۆیەک چای لە (9 هەزار) دینارەوە  بووە بە (10 هەزار) دینار و بەڕێژەی (11%) نرخەکەی بەرز بووتەوە.
-    کیلۆیەک شەکر لە (850) دینارەوە بەرزبووتەوە بۆ (هەزار و 250) دینار و بەڕێژەی (47%) نرخەکەی بەرز بووتەوە.
-    کیلۆیەک گۆشت لە (16 هەزار) دینارەوە بەرزبووتەوە بۆ (17 هەزار) دینار و بەڕێژەی (6%) نرخەکەی بەرز بووتەوە.

چارتی ژمارە (1)

خشتەی ژمارە (1)

بەرزبونەوەی نرخی شمەک، دراوی بیانی، زێڕ، خۆراک و سوتەمەنی لە (21/5/2020 – 30/1/2023) 
بەپێی داتاکانی بەرێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی/ سلێمانی، نرخی شمەک و زێڕ و لە ماوەی نێوان (2020 - 2023) بە تێکڕا ئەو نمونەنانەی وەرگراون بەهاکەیان بە ڕێژەی (49%) زیادی کردووە، بەم شێوەیەی لای خوارەوە. (بڕوانە چارت و خشتەی ژمارە (2))
-     (100) دۆلاری ئەمریکی لە (123 هەزاو 650) دینارەوە بووە بە (166 هەزار و 250) دینار و بە ڕێژەی (34%) بەرزبوونەوەی تۆمار کردووە. 
-    لیترێک بەنزینی موحەسەن لە (700) دینارەوە بووە بە (هەزار و 200) دینار و بە ڕێژەی (71%) بەرزبووتەوە.
-    مسقاڵێک زێڕی عەیار (21) لە (299 هەزار)ەوە بووە بە (450 هەزار) دینار و  بە ڕێژەی (51%) نرخەکەی زیادی کردووە.
-    (50) کیلۆ ئاردی بوشلەری تورکی لە (29 هەزار) دینارەوە بووە بە (46 هەزار و 500) دینار و بەڕێژەی (60%) بەهاکەی زیادی کردووە.
-    (50) کیلۆ ئاردی بایەعی لە (13 هەزار و 250) دینارەوە بووە بە (29 هەزار) و بەڕێژەی (119%) بەهاکەی زیادی کردووە.
-    کارتۆنێک هێلکە لە (36 هەزار) دینارەوە بووە بە (61 هەزار) و بەڕێژەی (69%) بەهاکەی زیادی کردووە.
-    کیلۆیەک مریشکی سەربڕاو لە (2 هەزار و 500) دینارەوە بووە بە (3 هەزار و 650) و بەڕێژەی (46%) نرخەکەی زیادی کردووە.
-    کیلۆیەک ڕۆنی زەیتی بایەعی لە (هەزار و 500) دینارەوە بووە بە (3 هەزار) دینار و بەڕێژەی (100%) نرخەکەی بەرز بووتەوە.
-    کیلۆیەک ڕۆنی تکسان لە (2 هەزار و 750) دینارەوە بووە بە (5 هەزار) دینار و بەڕێژەی (82%) نرخەکەی بەرز بووتەوە.
-    کیلۆیەک چای لە (9 هەزار) دینارەوە  بووە بە (12 هەزار) دینار و بەڕێژەی (33%) نرخەکەی بەرز بووتەوە.
-    کیلۆیەک شەکر لە (850) دینارەوە بەرزبووتەوە بۆ (هەزار و 250) دینار و بەڕێژەی (47%) نرخەکەی بەرز بووتەوە.
-    کیلۆیەک گۆشت لە (16 هەزار) دینارەوە بەرزبووتەوە بۆ (18 هەزار) دینار و بەڕێژەی (13%) نرخەکەی بەرز بووتەوە.
چارتی ژمارە (2)


    

خەرجی و داهاتی مانگانەی تاک و خێزان لە هەرێمی کوردستان
ڕۆژی (2/10/2021) دکتۆر هەڤاڵ ئەبو بەکر پارێزگاری سلێمانی زینجیرەیەک ئاماری لە پەیجی فەرمی خۆی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند؛ "پارێزگای سلێمانی، بە هەماهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاماری سلێمانی و فەرمانگا پەیوەندیدارەکان بە پشتبەستن بە ئامارو کێوماڵە بەردەوامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و وەزارەتەکانی پلاندانان لە حکومەتی ئیتحادیی و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، لێکۆڵینەوەیەکی ئاماریی بەراوردکاریی لەنێوان ساڵانی (١٩٩١ بۆ ٢٠٢١)، واتە ماوەی (30) سی ساڵی ڕابردوودا کردووەو تەواوی سێکتەرە جیاجیاکانی تێدا ئاماژە پێکراوە.
لە بەشێکی ئامارەکانیدا ئاماژە دراوە بە "داهات و خەرجی تاک" لە پارێزگای سلێمانی لە ساڵی (2021) تێكڕای خەرجی مانگێکی خێزان (ملیۆنێک و 123 هەزار) دینارە، تێكڕای خەرجی مانگێکی تاكەکەس (234 هەزار) دینارە.
 تێكڕای داهاتی مانگێکی خێزان (842 هەزار و 400) دینارە، تێكڕای داهاتی مانگێکی تاكەکەس (187 هەزار و200) دینارە.
بەم پێیەش داهاتی مانگانەی هەر خێزانێک بڕی (280 هەزار و 600) دیناری کەمترە لە خەرجییەکانی، وەک چۆن خەرجی هەر تاکێکیش بڕی (46 هەزار و 800) دیناری زۆرترە لە داهاتی مانگێکی.
ئەمە لە کاتێکدا لە ساڵی (2012) لە کابینەی حەوتەمی حکومەتی هەرێم (عەلی سندی -وەزیری پلاندانانی هەرێم) ڕایگەیاند داهاتی ساڵانەی تاک لە هەرێمی کوردستان (4 هەزار) دۆلاری تێپەڕاندووە، واتە مانگانە (333) دۆلاری مانگانە، لەو کاتەدا بەهای (1) دۆلاری ئەمریکی (هەزار و 166) دینار بووە، واتە داهاتی مانگانەی تاک بە دینار بریتی بووە لە (388 هەزار و 666) دینار بووە.
بەم پێیەش داهاتی تاک لە هەرێمی کوردستان لەساڵی (2021) بەراورد بە ساڵی (2012) بڕی (201 هەزار و 466) دینار و بەڕێژەی (52%) کەمی کردووە. (بڕوانە خشەی ژمارە (2))

خشتەی ژمارە (2)


هاوپێچی یەکەم

 

هاوپێچی دووەم


هاوپێچی سێیەم


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand