دادگای هەولێر: لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتییە
2023-02-01 21:32:24
(درەو):
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە بەرژەوەندی بافڵ تاڵەبانی بڕیاریدا، پشتبەست بە بڕیارێكی دادگای سلێمانی، دادگای هەولێریش لەبەرژەوەندی لاهور شێخ جەنگی بڕیاریدا لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتییە.
سەرچاوەیەكی باڵای یەكێتی بە (درەو)ی راگەیاند، دوێنێ ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق لەبەرژەوەندی بافڵ تاڵەبانی و لە دژی سكاڵاكەی لاهور شێخ جەنگی بڕیاریانداوەو ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق سكاڵاو داواكاریەكانی لاهور شێخ جەنگیان رەتكردووەتەوە سەبارەت بە ناپەیڕەوی و نایاسایبوونی بڕیارەكانی بافڵ تاڵًەبانی.
سەرچاوەیەكی نزیك لە لاهور شێخ جەنگی بە (درەو) وت"بڕیارەكەی كۆمسیۆنی بەغداد لەژێر فشارێكی توندو هەوڵێكی توندی بافڵ تاڵەبانیدا بووە، بڕیارەكە تانەی لێدەدرێت، چونكە ئەو بڕیارە پشتی بەبڕیارێكی دادگای سلێمانی بەستووە، دادگای سلێمانی پشتی بە نوسراوێكی ساختەی بەڕێوەبەرێكی سەربە وەزارەتی ناوخۆ بەستووە، ئێستا دادگای هەولێر بڕیاریدا ئەو نوسراوە ساختەیە".
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکرد" دادگاكە لەبەرژەوەندی لاهور شێخ جەنگی بڕیاریداوە بەوەی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتییە.. دادگای هەولێر نوسراوێكی كردووە بۆ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق و لەوێ تەسدیق كراوەو دادگای هەولێر لە بەرژەوەندی لاهور شێخ جەنگی بڕیاریداوە كە یەكێتی بەناوی "بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی)یەوەیەو لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتییە".