سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

عەبادی: ڕێگەنادەین یاری بەدەنگی هاوڵاتیان بكرێت

بڵاوکراوەتەوە لە : 14 حوزەیران 2018

عەبادی: ڕێگەنادەین یاری بەدەنگی هاوڵاتیان بكرێت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

حەیدەر عەبادی ڕایدەگەیەنێت، ڕێگە بەساختەكاریی و یاریكردن بەدەنگی هاوڵاتیان و بژاردەی ئازدایان نادەن، داواش لەلایەنە سیاسییەكان بەرپرسیارانە لەسەر پرۆگرامی ئیدارەدانی حكومەت ڕێكبكەون.
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە بەیاننامەیەكدا كە بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە بڵاویكردوەتەوە، ڕایدەیگەیەنێت، وێڕایی ئەو لادان و پێشێلكارییانەی لە پرۆسەی هەڵبژاردندا كراون، گرتنەبەری ڕێگا یاساییەكان و پەنابردن بۆ دەستور تاكە ڕێگەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و ڕۆیشتن بەرەو پێكهێنانی پەرلەمان و حكومەتی نوێ‌، دەشڵێت، متمانەی تەواویان هەیە كە ئەم قۆناغە بەسەركەوتویی تێدەپەڕێنن.
لە بەشێكی تری بەیاننامەكەیدا، حەیدەر عەبادی تەئكید دەكات، شێلگیرانە پارێزگاری لە پرۆسەی سیاسی و  دیموكراتی دەكەن و ساختەكاریی قبوڵناكەن و ڕێگەش نادەن یاری بەدەنگی هاوڵاتیان و بژاردە ئازادەكانیان و لادان لەیاسا بۆ بەدیهێنانی ئامانجی نامەشروع بكرێت، بەپێویستیشی دەزانێت هیچ دەرفەتێك بۆ گومانكردن نەهێڵرێتەوە.
سەرۆك وەزیرانی عێراق داواش لەلایەنە سیاسییەكان دەكات دیدار و كۆبونەوەی بەپرسیارانە ئەنجامبدەن بۆ ڕێككەوتن لەسەر ئیدارەدانی دەوڵەت بەكۆی دامەزراوە و دەسەڵاتیەكانیەوە.

 
 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 8 کاتژمێر

پۆستی سەرۆک وەزیران لە مێژووی عێراقدا

null
پێش 16 کاتژمێر

مەزڵوم عەبدی: ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە

null
١٣ ئایار ٢٠٢٦

هەشت كابینە لە دوای روخانی سەدامەوە