رامین حوسێن په‌ناهی له چاوه‌ڕوانی سزای له سێداره‌داندا
2018-06-14 10:21:21
گفتوگۆی رۆژنامه‌وانی: نیاز عه‌بدوڵڵا
رۆژی 2ی حوزه‌یرانی 2017 له‌و كاته‌ی شه‌ریفه‌ی دایك به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی شاری سنه داخل كرابوو، رامین بۆ دیداری دایكی به‌ره‌و نه‌خۆشخانه چوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه قۆڵبه‌ستكرا و دواتر به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوونی له حیزبی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران دادگای شۆڕشی ئیسلامی بڕیاری سزای له سێداره‌دانی بۆ ده‌ركرد، بۆیه ئه‌و گه‌نجه یادی له دایكبوونی 24 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی له زیندان به‌سه‌ربرد.
دایك و باوكی رامین له گه‌وره‌دێی قوڕچيا-ی ناوچه‌ی له‌یلاخ-ی نزیك شاری سنه ده‌ژین، رامین بچوكترین منداڵی خێزانه‌كه‌یانه. رۆژانه ده‌یان كه‌سایه‌تی فارس و كورد و عه‌ره‌ب بۆ پشتیوانی ده‌ربڕین له كوڕه‌كه‌یان روو ماڵه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
پێشتر به‌هه‌مان تۆمه‌تی سزادانی رامین حوسێن په‌ناهی، ئه‌نوه‌ری برای بڕیاری سزای له سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو، به‌ڵام به‌هۆی فشاره ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه سزاكه‌ی جێبه‌جێ نه‌كراو 7 ساڵی له زیندان به‌سه‌ر برد و ئیستا له‌ژێر چاودێری هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته له تاران ده‌ژی. ئه‌شره‌فی براشی كه ئه‌ندامی حیزبی كۆمه‌ڵه بوو، شه‌هید بوو. جگه له‌وه‌ی ئێستا سێ ئه‌ندامی خانه‌واده‌كه‌یان سزای زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
نیشتیمانی ته‌مه‌ن 25 ساڵ كه دایكی منداڵێكی 4 ساڵان بوو، له یه‌كی ئایاری ئه‌مساڵ به‌هۆی شۆكی هه‌واڵی پێڕاگه‌یاندنی سزای له سێداره‌دانی خاڵی، خۆی سوتاند.
پێشتر حوسێنی ئه‌حمه‌دی نیاز پارێزه‌ری رامین رایگه‌یاند "له دانیشتنی دادگایی كردنه‌كه‌ی له 25ی كانوونی یه‌كه‌م، ئه‌و باسی له‌وه كرد كه ئه‌شكه‌نجه‌دراوه و هه‌موو دانپێدانانه‌كانی له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا بووه، بۆیه ده‌بوو دیوانی باڵای وڵات ئه‌مه له‌به‌رچاو بگرێت". تا ئێستاش دیداری نێوان خانه‌واده‌كه‌ی و ئه‌و گیراوه به‌تۆمه‌تی سیاسی رێپێدراو نییه.
سه‌ڕه‌ڕای دواخستنی جێبه‌جێ كردنی سزاكه‌ی له سه‌ره‌تای مانگی ئایار، به‌ڵام به‌پێی قسه‌كانی ئه‌مجه‌د حوسێن په‌ناهی برای رامین "كۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاری داوه له دوای كۆتاییهاتنی مانگی ره‌مه‌زان سزای له سێداره‌دانه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات" بۆیه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی فشاره‌كان به‌هاشتاگی #RaminHosseinPanahi به‌رده‌وامن بۆ وه‌ستاندنی سزای له سێداره‌دانی.
(دره‌و میدیا) له‌و باره‌یه‌وه گفتوگۆیه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ ئه‌مجه‌د په‌ناهی كه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌ژی ئه‌نجامدا.
دره‌و میدیا: دوایین زانیاری چییه كه كۆماری ئیسلامی ئێران له‌باره‌ی چاره‌نووسی براكه‌تان به ئێوه‌ی راگه‌یاندووه؟
ئه‌مجه‌د حوسێن په‌ناهی: به داخه‌وه دوایین هه‌واڵ له‌سه‌ر دۆسییه‌ی كاك رامینی برام ئه‌وه‌یه هه‌موو قۆناغه‌كانی دۆسیه‌كه وه‌كو به‌شی یاسایی ته‌واو بووه و به‌كۆتایی گه‌یشتووه، كۆتایی به‌و مانایه‌ی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی هه‌ر كاتێك بیانه‌وێت رامین ئیعدام بكه‌ن، ده‌یكه‌ن.
به رامین و به بنه‌ماڵه و پارێزه‌ره‌كه‌شیان راگه‌یاندووه كه جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كه له دوای مانگی ره‌مه‌زان له ئارادایه و ئه‌گه‌ر‌ی زۆره دوای كۆتاییهاتنی مانگی ره‌مه‌زان سزای له سێداره‌دانه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات و ئه‌م چالاكوانه سیاسییه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له سێدار بده‌ن.
دره‌و میدیا: بۆچی كۆماری ئیسلامی ئێران سه‌ره‌ڕای بوونی ناڕه‌زایه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، سزای له سێداره‌دانی رامینی هه‌ڵنه‌وه‌شاندۆته‌وه؟
ئه‌مجه‌د حوسێن په‌ناهی: كۆماری ئیسلامی زۆرجار وابووه. رامین له كاتی گرتنی مه‌ترسی له سێداره‌دانی نهێنی له‌سه‌ر بوو، ئه‌و كه تائێستا زیندووه به فشاره‌كانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی وكۆمه‌ڵگا‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و كوردی و ئێرانییه. به‌ڵام به داخه‌وه له دۆخێكی خراپداین له ئێران، چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر زیاتر له 6 شاری ئێران خۆپیشاندان هاته ئاراوه و ئێستا ناڕه‌زایه‌تییه‌كی جه‌ماوه‌ری له زۆر شار هه‌یه، هاوكات حوكمڕانی ئه‌م حكومه‌ته‌ش پیشانی داوه هه‌ر كاتێك حكومه‌تی ئێران ویستبێتی خه‌ڵك چاوترسێن بكات ده‌ستی بۆ ئیعدامكردنی یه‌كێك له چالاكانی سیاسی بردووه، به تایبه‌ت له ده‌یه‌ی كۆتایی هه‌میشه چالاكانی كوردی ئیعدام كردووه. له‌به‌رئه‌وه‌ی رامین دۆسیه‌كه‌ی دۆسیه‌یه‌كی میدیایی بوو و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ناسراون و له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان خه‌ڵك خۆشیان ئه‌وێن، ئه‌مه باشترین هۆ‌بووه بۆئه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی تۆڵه له ئێمه و له خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێمه و ئێرانیش بكاته‌وه. به‌ڵام ده‌زانن دۆسیه‌ی رامین نێوده‌وڵه‌تییه و، ده‌زانن ئه‌م دۆسیه‌یه جێگای بایه‌خی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و رێكخراوه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤه تا په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و زۆر وڵاتی تر كه له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه هاتوونه‌ته سه‌رخه‌ت و داوایان له كۆماری ئیسلامی كردووه ئه‌م حوكمه نا ره‌وایه له‌سه‌ر ئه‌م چالاكه سیاسییه نابێت جێبه‌جێ بكرێت، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه تائیستا كۆماری ئیسلامی رامینی ئیعدام نه‌كردووه.
مانگێك له‌مه‌و به‌ر كه براكه‌میان برد بۆ ژووری تاكه كه‌سی تا له سێداره‌ی بده‌ن، شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی ناڕه‌زایی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و دنیای ده‌ره‌وه و شه‌قامه‌كانی ئه‌وروپا و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دروست بوو و كۆماری ئیسلامی ده‌ستی راگرت. ئێستاش پێموایه ئه‌گه‌ر رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و گه‌لی كورد له پارچه‌كانی تر خاوه‌ندارێتی له‌م رۆڵه‌یه‌ی خۆیان بكه‌ن و ده‌نگی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی زیاتر رابكێشین پێموابێت كۆماری ئیسلامی ئێران پاشه‌كشه ئه‌كات له‌م بڕیاره‌ی خۆی.
به‌تایبه‌ت ئێستا میدیای باشوور و كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌ت زۆر رۆڵ ئه‌گێڕن، من وه‌كو بنه‌ماڵه‌ی رامین داوا له كاربه‌ده‌ستانی حیزبی و حكومی له باشووری كوردستان ئه‌كه‌م به تایبه‌ت له به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی و ئه‌وانه‌ی وا ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه له باشوور و ئه‌توانن ده‌نگ و كاریگه‌رییان هه‌بێت، نه‌هێڵن چالاكێكی كورد له سێداره بدرێت، هیوادارم ئه‌وه بكه‌ن.
ئه‌مجه‌د حوسێن په‌ناهی: ئاگاداری بڕێ لە نامه‌كانی كه‌سایه‌تییه‌كانی باشوور هه‌ین به نهێنی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران
دره‌و میدیا: ئێوه 40 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر نیشتیمانتان له ده‌ستدا و برایه‌كتان شه‌هید و یه‌كێكی دیكه‌تان رووبه‌ڕووی سزای له‌سێداره‌دان كراوه‌ته‌وه، دۆخی رامین چ جۆره نیگه‌رانییه‌كی بۆ ئێوه وه‌كو خێزان دروست كردووه؟
ئه‌مجه‌د حوسێن په‌ناهی: ئه‌مه یه‌كه‌مین دۆسیه‌ی له‌م شێوه‌یه نییه له نێو بنه‌ماڵه‌كه‌مان، پێش چه‌ند ساڵێك برایه‌كی ترمان به ناوی ئه‌شره‌فی حوسێن په‌ناهی شه‌هید بوو كه چالاكی سیاسی كورد بوو له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی ئه‌نواند و به تاوانی ئه‌ندامبوون و نواندنی چالاكی سیاسی له كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانی ئێران - كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكیشانی كوردستانی ئێران. ئه‌نوه‌ری حوسێن په‌ناهی حوكمی له سێداره‌دانی له‌سه‌ر بوو، دیاره ئه‌و چالاكێكی دیاره و ماوه‌ی 7 ساڵ له زیندان بوو دوای ئه‌وه‌ی له ساڵانی 2008 و 2009 حوكمی له سێداره‌دانی هه‌بوو به‌ڵام به‌هۆی فشاری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و كوردی و ئێرانی كه هاتنه پشت قه‌زیيه‌كه نه‌یانهێشت كاك ئه‌نوه‌ر ئیعدام بكرێت، له كۆتایی دوای 7 ساڵ له زیندانیكردن ئازاد كرا و ئێستا له شاری تاران له‌ژێر چاودێری ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه و له‌وێ ئه‌ژی.
ئه‌مه دووه‌مین حوكمی له سێداره‌دانه له‌ناو بنه‌ماڵه‌ی ئێمه، جگه له‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر نیشتیمانمان له ده‌ستدا كاك ئه‌شره‌فی براشمان له ده‌ستداوه. بنه‌ماڵه‌ی ئێمه له‌ماوه‌ی 15 ساڵی رابردوو زیاتر له 6 كه‌سمان به تاوانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی و چالاكی مه‌ده‌نی و سیاسی گیراون و راپێچی زیندان كراون و شه‌هید بوون. چه‌ند كه‌سی بنه‌ماڵه‌كه‌مان پیش‌تر پێشمه‌رگه بوون و له ریزی خه‌باتی گه‌لی كورد بوون، له‌به‌رئه‌وه كۆماری ئیسلامی ئه‌یه‌وێت به ئیعدامی رامین كه كوڕی بچووكی بنه‌ماڵه‌ی ئێمه‌یه و زۆریش خۆشه‌ویسته لای دایك و باوكم به‌تایبه‌تی و لای خه‌ڵكی ناوچه‌كه وه‌ك كه‌سێكی سڤیل و ئازادیخواز و شۆڕشگێڕ بووه، ئه‌یانه‌ویت به ئیعدامی ئه‌و هه‌م بنه‌ماڵه‌ی ئێمه چاوترسێن بكات و چیتر نه‌هێلێت بنه‌ماڵه‌ی ئێمه له‌و ناوچه‌یه سه‌ر هه‌ڵبده‌نه‌وه، هاوكات خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵات چاوترسێن بكات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی له حوكمڕانییه‌كه‌ی ناڕازین و بڵێت ئێمه وا له‌و كه‌سانه ئه‌كه‌ین كه ناڕازین لێمان.
دره‌و میدیا: پێشینه‌ی رامین چۆن بووه له‌گه‌ڵ چالاكییه سیاسییه‌كانی؟
ئه‌مجه‌د حوسێن په‌ناهی: له ته‌مه‌نی 16 ساڵی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتڵاعاتی ئێران له نزیك شاری سنه ده‌ستگیر كرا و ماوه‌ی 40 رۆژ له ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان هێڵدرایه‌وه. دوای ئه‌وه ده‌یان جاری تر بانگ كراوه له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چالاكی مه‌ده‌نی بووه و چالاكی ژینگه‌پارێز بووه. چه‌ند ساڵێك دوای ئه‌وه بانگیان كرد و فشاریان خسته سه‌ر، بۆیه هاته باشووری كوردستان له‌وێ بووه ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه. پار ساڵ له‌و كاته‌ی دایكم له نه‌خۆشخانه‌بوو له شاری سنه ئه‌و چوو بۆ نه‌خۆشخانه ئه‌و ببینێت، به‌ڵام له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستگیركرا. رامین خۆی به گه‌نجێكی خه‌باتكار زانیوه دژ به نه‌هامه‌تییه‌كان و سته‌مكاری.
دره‌و میدیا: رامین بۆچی چووبووه شاری كه‌ركوك؟ چۆن به‌شداری شه‌ڕی تیرۆر بوو؟
ئه‌مجه‌د حوسێن په‌ناهی: كاتی خۆی وه‌كو خۆبه‌خشێك له ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه سێ مانگ له سه‌نگه‌ره‌كانی كه‌ركوك له دژی هێزه تیرۆریسته‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام –داعش چه‌كی هه‌ڵگرت و شه‌ڕی كرد. به‌ڵام هیچ كاتێكی تر چه‌كی هه‌ڵنه‌گرتووه و له شه‌ڕی سه‌ربازی نه‌بووه ته‌نیا ئه‌و سێ مانگه نه‌بێت كه وه‌ك گه‌نجێكی رۆژهه‌ڵات له باشوور له به‌ره‌كانی شه‌ڕبووه.
ئه‌مجه‌د حوسێن په‌ناهی: رامین بۆته سیمبولێك بۆ لاوانی شۆڕشگێڕ كه دژ به حكومه‌تی ئێران ده‌نگیان هه‌ڵبڕیوه
دره‌و میدیا: رامین چ خواستێكی هه‌بوو له بواری خوێندن؟
ئه‌مجه‌د حوسێن په‌ناهی: ئه‌و تا ئاستی دبلۆمی له ئێران خوێندووه، به‌داخه‌وه ئه‌و خێزانانه‌ی له رۆژهه‌ڵات كاری سیاسی ده‌كه‌ن و كوڕیان پێشمه‌رگه‌یه یا زیندانی سیاسی ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی بچنه زانكۆ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری و ده‌زگاكانیان به‌ربه‌ستیان بۆ دروست ئه‌كرێت، بۆیه بنه‌ماڵه‌ی ئێمه‌ش له دبلۆم زیاتر نه‌مانتوانی بخوێنین و بچینه زانكۆكانی ئێران.
رامین زۆری پێخۆش بوو بچێته به‌شی یاسا له زانكۆ بخوێنیت و ببێته پارێزه‌ر تا بتوانێت له‌سه‌ر دۆسیه‌ی زیندانیانی سیاسی و مافه‌كانی مرۆڤ كه‌سێكی چالاك بێت، به‌داخه‌وه نه‌یانهێشت و ئیجازه‌یان پێنه‌دا له‌وه زیاتر بخوێنێت و بچێته زانكۆ.
دره‌و میدیا: له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی له رامین داواكاریتان چییه و له ئێران پشتیوانییه‌كه چۆن به‌ڕێوه ده‌چێت؟
ئه‌مجه‌د حوسێن په‌ناهی: 40 كه‌سایه‌تی ئێران 13ی حوزه‌یران داوایان له رێبه‌ر و سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران كرد ئه‌و حوكمی له سێداره‌دانی رامین رابگیرێت. پێیان راگه‌یاندووه، راگرتنی سزاكه ئه‌بێته هۆی ئارامی و ئاسایش بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و ئیعدامی ئه‌م چالاكه بارودۆخه‌كه نائاسایی ده‌كات و خه‌ڵكه‌كه ده‌شڵه‌ژێنیت. داوایان كردووه به بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی مانگی ره‌مه‌زان و هاتنی جه‌ژن ئه‌م حوكمه رابگرێت و دڵی دایك و باوكی و دڵی خه‌ڵكی كوردستان خۆش بكات.
ئێستا تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رۆڵێكی گه‌وره ئه‌بینن و له ئێران كاریگه‌ری باشیان هه‌یه، له‌و ماوه‌یه‌ی رابردوو هه‌زاران كه‌س ده‌نگی رامین بوون و چه‌ندین شه‌پۆلی تویته‌ری بۆ پشتیوانی له‌و بڵاوكراوه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش بووه هۆی سه‌نج راكێشانی میدیا نیوده‌وڵه‌تییه‌كان و كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه.
ئه‌م ماوه‌یه سه‌ردانی زۆربه‌ی ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانمان كردووه، رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی تائێستا له‌سه‌ر خه‌ته و خۆی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و دۆسیه‌یه ئه‌كات له‌گه‌ڵ باقی وڵاته‌كانی تر بۆئه‌وه‌ی رزگاری بكه‌ن. رامین بۆته سیمبولێك بۆ لاوانی كورد و لاوانی شۆڕشگێڕ كه دژ به حكومه‌تی ئێران ده‌نگیان هه‌ڵبڕیوه و حكومه‌ت به زیندان و ئه‌شكه‌نجه و ئیعدام وه‌ڵامیانی داوه‌ته‌وه، دۆسیه‌ی رامین بۆته دۆسیه‌ی دژ به ئیعدام له هه‌موو ئێران.
ئه‌مجه‌د حوسێن په‌ناهی: هه‌ر كاتێك حكومه‌تی ئێران ویستبێتی خه‌ڵك چاوترسێن بكات ده‌ستی بۆ ئیعدامكردنی یه‌كێك له چالاكانی سیاسی بردووه
دره‌و میدیا: له هه‌رێمی كوردستان رادده‌ی پشتیوانییه‌كه چۆن ده‌بینی؟
ئه‌مجه‌د حوسێن په‌ناهی: ئاگاداری بڕی نامه‌كانی كه‌سایه‌تییه‌كانی باشوور هه‌ین به نهێنی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌ڵام له‌به‌ر مه‌سه‌له‌ی ئه‌وه‌ی خۆیان داوایان كردووه ناویان پارێزراو بێت ئێمه نامانه‌وێت ناویان بهێنین. ئه‌گه‌ر دوا رۆژ مه‌جال بوو بۆ ده‌ستخۆشی یان هه‌ر شتێك ئێمه له داخوازی نامه‌یه‌ك وه‌ك بنه‌ماڵه سوپاسی ئه‌وانه ئه‌كه‌ین، به‌ڵام له‌سه‌ر داخوازی خۆیان ئیستا باسیان ناكه‌ین.
گرنگه میدیاكانی باشوور پشتوانی له‌م دۆسیه‌یه بكه‌ن، چونكه خاوه‌نداریكردنی دۆسیه‌كه له لایه‌ن ئه‌وان كاریگه‌ری ده‌بێت.