له هه‌رێمی كوردستانه‌وه نامه‌ی نهێنی سەبارەت بە رامین بۆ ئێران نێردراوه
2018-06-14 08:34:03
نیاز عه‌بدوڵڵا
برایه‌كی رامین حوسێن په‌ناهی داوا له له كاربه‌ده‌ستانی حیزبی و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات "نه‌هێڵن چالاكێكی كورد له سێداره بدرێت" و ئاشكرایده‌كات براكه‌ی ماوه‌ی سێ مانگ له كه‌ركوك له دژی رێكخراوی تیرۆریستی داعش به خۆبه‌خش شه‌ڕی كردووه.
به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوونی له حیزبی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران، رۆژی 2ی حوزه‌یرانی ساڵی 2017 رامین حوسێن په‌ناهی چالاكوانی مه‌ده‌نی له شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ستگیركرا و له لایه‌ن دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بڕیاری سزای له سێداره‌دانی بۆ ده‌ركرا.
ئه‌مجه‌د حوسێن په‌ناهی برای رامین كه سه‌رپه‌رشتی به‌شێك له هه‌ڵمه‌تی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ وه‌ستاندنی سزای له سێداره‌دانی رامین ده‌كات، له رێگای گفتوگۆیه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ (دره‌و میدیا) داوای پشتیوانی له خه‌ڵك و میدیاكانی هه‌رێی كوردستان كرد و داواشی له كاربه‌ده‌ستانی حیزبی و حكومی له هه‌رێمی كوردستان كرد "به تایبه‌ت له نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی و ئه‌وانه‌ی وا ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه له هه‌رێم و ئه‌توانن ده‌نگ و كاریگه‌رییان هه‌بێت، نه‌هێڵن چالاكێكی كورد له سێداره بدرێت" و وتی "هیوادارم ئه‌وه بكه‌ن".
سه‌باره‌ت به فشاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ راگرتنی سزای له سێداره‌دانی براكه‌ی، ئه‌مجه‌د وتی "ئاگاداری بڕی نامه‌كانی كه‌سایه‌تییه‌كانی باشوور هه‌ین به نهێنی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌ڵام له‌به‌ر مه‌سه‌له‌ی ئه‌وه‌ی خۆیان داوایان كردووه ناویان پارێزراو بێت ئێمه نامانه‌وێت ناویان بهێنین".
كۆماری ئیسلامی ئێران چه‌ند جارێك دوای ده‌ستگیركردن و ئازادكردنی فشار ده‌خاته سه‌ر ئه‌و چالاكوانه كورده‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، تا رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌جێده‌هێڵێت و دێته هه‌رێمی كوردستان و ده‌بێته ئه‌ندامی حیزبی كۆمه‌ڵه. برای رامین وتی "كاتی خۆی وه‌كو خۆبه‌خشێك له ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه سێ مانگ له سه‌نگه‌ره‌كانی كه‌ركوك له دژی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام چه‌كی هه‌ڵگرت و شه‌ڕی كرد". به‌ڵام ئه‌و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه براكه‌ی "هیچ كاتێكی تر چه‌كی هه‌ڵنه‌گرتووه و له شه‌ڕی سه‌ربازی نه‌بووه ته‌نیا ئه‌و سێ مانگه نه‌بێت كه وه‌ك گه‌نجێكی رۆژهه‌ڵات له باشوور له به‌ره‌كانی شه‌ڕبووه".
.