Draw Media

لە هەڵەبجە (6) ملیار دینار دراوە بە كرێی مۆلیدەی ئەهلی

لە هەڵەبجە (6) ملیار دینار دراوە بە كرێی مۆلیدەی ئەهلی

2023-01-20 17:11:46


ئامادەكردنی: ئوسامە ئەشرەف

زانیاری ورد و دروست لەسەر مۆلیدە ئەهلییەكانی شاری هەڵەبجە بۆ ساڵی (2022)، وەڵامی ئەم پرسیارانە وەربگرە:

- مۆلیدەكان لە ماوەی ئەو ساڵەدا چەند كاتژمێر كاریان كردووە؟ ڕۆژانە چەند كاتژمێر كاریان كردووە؟

- كەمترین كاتژمێری كاركردن و زۆرترین كاتژمێری كاركردن لەسەر ئاستی مانگەكان؟

- نرخی ئەمپێڕێك مانگانە و ساڵانە چەند دینار بووە؟ كەمترین نرخی ئەمپێر و زۆرترین نرخی ئەمپێر چەند دینار بووە؟

- مۆلیدەكان ساڵانە چەند ئەمپێر كارەبا دەدەن بە هاوڵاتییان؟

- مۆلیدەكان ساڵانە چەند لیتر گاز دەسوتێنن؟

- چەند تۆن (طن) گازی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن بەرهەم دەهێنن؟

- هەر هاوڵاتییەكی شاری هەڵەبجە ساڵانە چەند گرام گازی دووەم ئۆكسیدی كاربۆنی بەردەكەوێت؟

- تەواوی ئەو پارەیەی كە ساڵانە هاوڵاتیانی شاری هەڵەبجە دەیدەن بە كارەبای مۆلیدە چەندە؟

وەڵام:

- كۆی كاركردنی مۆلیدەكانی شاری هەلەبجە ساڵی (2022): (104108 سەعات) بووە، واتە ڕۆژانە (7:06 حەوت كاتژمێر و شەش خولەك).

- كەمترین كاتژمێری كاركردن مانگی (چواربووە كە 2581 كاتژمێر)كاریان كردووە، واتە هەر مۆلیدەیەك مانگانە (64.528 كارەبای داوە بە هاوڵاتیان و ڕۆژانەش تەنها 2:150 كاتژمێر)، بەڵام زۆرترین كاتژمێری كاركردن مانگی (كانوونی دووەم بووە كە 11821 كاتژمێر كاریان كردووە)، واتە هەر مۆلیدەیەك (295:525 كاتژمێر كارەبای داوە بە هاوڵاتییان و ڕۆژانە 9:53 كاتژمێر).

- تێكڕای ساڵی (2022) نرخی ئەمپێرێك (12813 دینار) بووە، كۆی نرخی ئەمپێرێك ساڵی (2022) بریتیی بووە لە (153756 دینار) بووە، تێكڕای زۆرترین كرێی ئەمپێر مانگی هەشت (18550 دینار) و تێكڕای كەمترین كرێی ئەمپێرێك مانگی پێنج (2737:5 دینار) بووە.

- زۆرترین كرێی مانگانە (مانگی هەشت بووە كە 19500 دینار)بووە و كەمترین كرێی مانگانە مانگی چوار و پێنج بووە كە (2250 دینار) بووە.

- بەرزترین نرخ بۆ یەك ئەمپێر ساڵی (2022) (160500)، كەمترین نرخ ساڵی (2022) بۆ یەك ئەمپێر (124750).

- ساڵی (2022) (474960 ئەمپێر) دەدرێت بە هاوڵاتییان.

- بڕی سوتەمەنی سوتاوی ساڵی (2022) بەلیتر: 104108 سەعات جارانی 46.83 = 4875377.64 چوار ملیۆن و هەست سەد و حەفتاوپێنج هەزار و سێ سەد و حەفتاوحەوت پۆینت شەست و چوار لیتر بووە.

- ساڵی (2022) 4875377.64 چوار ملیۆن و هەشت سەد و حەفتاوپێنج هەزار و سێ سەد و حەفتاوحەوت و پۆینت شەست و چوار لیتر گازیان بەكارهێناوە.

- بڕی دووەم ئۆكسیدی بەرهەمهاتووی ساڵی (2022): 12,944,127 دوانزە هەزار و نۆسەد و چل و چوار تۆن و سەد و بیست و حەوت كیلۆ بووە.

- هەر هاوڵاتییەكی شاری هەڵەبجە لە ساڵی (2022)دا بڕی (154.09 كیلۆ) گازی دووەم ئۆكسیدی كاربۆنی بەركەوتووە تەنها لە مۆلیدەكانەوە، واتە هەر هاوڵاتییەكی شاری هەڵەبجە ڕۆژانە (422 گرام) دوانەئۆكسیدی كاربۆن بەردەكەویت.

- ساڵی (2022) نزیكەی 6085662480 شەش ملیار و هەشتاوپێنج ملیۆن و سەش سەدو شەست و دوو هەزار و چوارسەد و هەشتا دینار لە هاوڵاتیان وەرگیراوە.

- بۆ نمونە بەم شەش ملیار دینارە، حكومەت ناتوانێت پرۆژەیەكی گەورەی كارەبا دابمەزرێنێت یان سوود لە وزەی پاك وەربگرێت و داهاتەكە بگەڕێتەوە بۆ حكومەت و ژینگەشمان پیس نەبێت؟

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand