Draw Media

مام جەلال 1993: لە وەزیرەكان تەنیا كافێ و شێركۆو حەمە دەهێڵینەوە

مام جەلال 1993: لە وەزیرەكان تەنیا كافێ و شێركۆو حەمە دەهێڵینەوە

2023-01-16 13:50:22


 
درەو:
جەلال تاڵەبانی لە نامەیەكدا بۆ نەوشیروان مستەفا كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ 4/3/1993 و یەكەم كابینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، باس لە هەمواری وزاری دەكات و دەڵێت: ئێمە گۆڕانكاری وزاری دەكەین، لە وەزیرەكان تەنیا ( كافێ و شێركۆو حەمە) دەهێڵینەوەو زۆربەی جێگر وەزیرەكانیش دەگۆڕین، با پارتیش وەزیرەكانی خۆی بگۆڕێت. لەبەر ئەوەی حكومەت كزو سست و كارەكانی لەبەر ناڕوات، ئەمە جگە لە بێكارەیی و دزی و بەرەڵایی و فەزیحەتی پۆلیس و ئاسایش.! 

وەزعی حكومەت:
هەرچەندە حكومەتەكە كەوتە گەرٍِو هەندێك كاری رباشی كردووە، بەڵام كزو سست و بێكارایە، بەتایبەتی لەم سەردەمەدا: 
كارەگرنگەكانی لەبەر ناڕوا و پێئەنجامنادرێ.. بۆ نمونە: وا چەندین مانگە بڕیاری یەكخستنی پێشمەرگە دەرچووە، كەچی هێشتا ئەنجام نەدراوە. كڵوكفت بووین لەگەڵیدا، ناچێ بە مێشكیانا، موچەی پێشمەرگە بدەن، كەچی (50) ملیۆن موچەی مەئومەر پاشماوەی بەعس مانگانە دەدەن! یان دەستگایەك بۆ شەهیدان دابنێن! ئەمە جگە لە بێكارەیی و دزی و بەرەڵایی و فەزیحەتی پۆلیس و ئاسایش.!
بۆیە سەركردایەتی بە گشتی دەنگ / جگە لە كاك عارف روشدی/ بڕیاری گۆڕینی سەرۆكی حكومەت ( د.فوئاد مەعسوم) حكومەتەكەیاندا، زۆربەی هەرەزۆری كادیرەكانیش هەروایان گەرەك بوو.
كاك مەسعود لای من زۆر بە پەرۆشە بۆ گۆڕاندن، كەچی سیستی دەنوێنن، لە بەجێهێنانی، سەركردایەتی پارتیش مانەوەی دكتۆر فوئاد مەعسومیان بۆ خۆیان زۆر پێ باشترە !.
ئێمە بە پێی بڕیار، هەر كافی خان و شێركۆ و حەمە دەهێڵینەوە/ گەر پارتی رازی بن/، بەڵام ئەوانی تر دەگۆڕین، (دیارە ئەوسا دەبێت وەزیرەكانی پارتیش بەرەزامەندی ئێمەش بن) ئەگینا هەر لایەنە با هی خۆی بە ئارەزووی خۆی دابنێت.
ئەوەی راست بێت، بنودی قانونی ئەنجومەنی وەزیرانیش پێویستیان بە گۆڕین هەیە.
بەتەماین ئەمجارە، ژمارەی ئێمەو پارتی وەك یەك بن، هی حزبەكانی تریش سەرو یەك وەزیر، بەتەماین زۆربەی جێگر وەزیرەكانیش بگۆڕین. 

سەرچاوە: بروسكەنامە، نامەو بروسكەكانی نێوان (مام جەلال، مەسعود بارزانی و نەوشیروان مستەفا) 1990 -2009، سەڵاح رەشید، چاپی یەكەم 2023، لا553-557.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand