سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

سەرۆكی پێشوی هەرێمی كەتەلۆنیا لە ئەڵمانیا دەستگیركرا

بڵاوکراوەتەوە لە : 25 ئازار 2018

سەرۆكی پێشوی هەرێمی كەتەلۆنیا لە ئەڵمانیا دەستگیركرا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

كارلێس پۆگدیمۆنت سەرۆكی پێشووی هەرێمی كەتەلۆنیا لەلایەنی پۆلیسی ئەڵمانیاوە دەستگیركرا.

وتەبێژی پۆلیسی ئەڵمانیا بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند كە سەرۆكی پێشووی كەتەلۆنیا بەیانی یەكشەممە لە ناوچەی شلفزیك هۆڵشتاین لەلایەن پۆلیسی شەقامی خێرای ئەڵمانیا دەستگیركراوە.
هەروەها ئەلۆنسۆ جۆیفییلیاس پارێزەری پۆگدیمۆنت لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند سەرۆكی پێشووی كەتەلۆنیا بەیانی  ئەمڕۆ لە دانیماركەوە چوتە ئەڵمانیا و دەستگیركراوە.
راایگەیاند پۆگدیمۆنت لەلایەن ئیسپانیاوە یاداشتێكی نێودەوڵەتی دەسگیركردنی بۆ دەركراوە و ئەمڕۆ یەكشەممە لەلایەن پۆلیسی ئەڵمانیاوە دەستگیركراوە، بەبێ‌ ئەوەی شوێنی دەستگیركردنەكەی ئاشكرا بكات..
سەرۆكی پێشووی هەرێمی كەتەلۆنیا دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم و راگەیاندنی سەربەخۆیی بەهۆی هەوڵی دەستگیركردنی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئیسپانیاوە بەرەو بەلجیكا هەڵات و ئەگەر ئەڵمانیا رادەستی ئیسپانیای بكاتەوە روبەڕووی سزای 25 ساڵ زیندانیكردن دەبێتەوە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 39 خولەک

بۆری نه‌وتی عێراق و سوریا چه‌ند ساڵێكی تریش روناكی نابینێت

null
پێش 11 کاتژمێر

بۆچی له‌ ئێستادا توركیا مكوڕ نیه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پژاك؟

null
پێش 23 کاتژمێر

مامۆستا عەلی باپیر سەردانی (درەو)ی كرد