مانگی رابردوو (38%)ی نەوتی هەرێم بە ئیسرائیل فرۆشراوە
2023-01-04 19:46:44
درەو:
مانگی رابردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان (38%)ی نەوتەكەی بە ئیسرائیل فرۆشتووەو (10%)ی بە وڵاتی چین.
حكومەتی هەرێمی كوردستان مانگی رابردوو (12/2022) بڕی (12 ملیۆن و 255 هەزار) بەرمیل نەوتی فرۆشتووەو لەو ژمارەیە (4 ملیۆن و 650 هەزار) بەرمیل نەوتی بە ئیسرائیل فرۆشتووە بەرێژەی (38%)ی نەوتەكەی.
لە دوای ئیسرائیل كرواتیا دێت كە مانگی رابردوو ( 2 ملیۆن و 230 هەزار) بەرمیل نەوتی لە نەوتی هەرێمی كوردستان كڕیوە بەرێژەی (18%)
ئیتالیا بەپلەی سێیەم دێت لە كڕینی نەوتی هەرێم كە ( ملیۆنێك و 700) هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی كڕیوە بەڕێژەی (14%)
مانگی رابردوو تایوان (2) ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێمی كڕیوە بەڕێژەی (16%)
چین لە مانگی رابردوو (ملیۆنێك و 250 هەزار) بەرمیل نەوتی هەرێمی كڕیوە بەڕێژەی (10%)
رۆمانیا بڕی (650) هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی كڕیوە بەرێژەی (4%)
ئەم خشتەیە وردەكاری فرۆشی نەوتی هەرێم دەردەخات بۆ مانگی كانونی یەكەمی 2022
ئامادەكردنی: ئەنوەر كەریم