Draw Media

پێشوازی لە هاوپەیمانێتییەكەی سەدر و عامری دەكەن

پێشوازی لە هاوپەیمانێتییەكەی سەدر و عامری دەكەن

2018-06-13 00:12:41


(درەو میدیا):
پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێشوازیی لە هاوپەیمانییەكەی فەتح و سائرون دەكەن كە ئێوارەی ئەمڕۆ راگەیەنرا و بە هەنگاوێكی ئەرێنی دادەنێن.
پارتی و یەكێتی لە راگەیەنراوە هاوبەشەکەیاندا دەڵێن:"ئەمشەو بەهیممەتی دڵسۆزان بۆ دەربازكردنی وڵات ، لە تەنگەژەی سیاسی، هەوڵێك بۆ هاوپەیمانی (سائرون و فەتح) راگەیەندرا، مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك و پ.د.ك ئەو هەنگاوە بە ئەرێنی دەزانین و پێمانوایە، سەرەتای نەخشە رێگایەكی سیاسی و هاوپەیمانی باشە، لەپێناوی دەربازبوون، لەم دۆخە بنبەستە سیاسییە، بێگومان یەكێتی و پارتی و هەڵوێستی هاوبەشیان گەڵاڵە دەكەن و بەزووترین كات، وەفدی هاوبەش، بۆ دانوستاندن، پێكدەهێنین."

دەقی راگەیەنراوەكە:
لەم دۆخە هەستیار و ئاڵۆزەی عیراق و كوردستاندا، سیاسەتی نەخوازراو، پرۆسەی هەڵبژاردن و چارەسەركردنی كێشەكانی خستە ناو گێژاوێكی ترسناك.
ی.ن.ك و پ.د.ك، خۆمان و گەلی كوردستانمان، لە مەترسی ئەو كێشانە، لە كوردستان و عیراق، دوورخستەوەو هەوڵێكی زۆریشماندا، بەردەوام بەشێك بین لە چارەسەر، بەپێی دەستور و رێساو یاساكانی هەڵبژاردن، لەم پێناوەشدا، وەفدی هاوبەشی هەردوو لا بە راوێژ لەگەڵ یەك، سەردانی تەواوی لایەنە سیاسییەكانی عیراقمان كردو هەڵوێستی خۆمانمان پێ‌ راگەیاندن.
ئەمشەو بەهیمەتی دڵسۆزان بۆ دەربازكردنی وڵات، لە تەنگەژەی سیاسی، هەوڵێك بۆ هاوپەیمانی (سائیرون و فەتح) راگەیەندرا، مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك و پ.د.ك ئەو هەنگاوە بە ئەرێنی دەزانین و پێمان وایە، سەرەتای نەخشە رێگایەكی سیاسی و هاوپەیمانی باشە، لەپێناوی دەربازبوون، لەم دۆخە بنبەستە سیاسییە، بێگومان ی.ن.ك و پ.د.ك، هەڵوێستی هاوبەشیان گەڵاڵە دەكەن و بەزووترین كات، وەفدی هاوبەش، بۆ دانوستان، پێكدێنین.
لە هەمانكاتدا ئومێدەوارین، سەرجەم لایەنە كوردستانی و عیراقییەكان، خاڵە هاوبەشەكان بەسەر خاڵە ناكۆكەكاندا زاڵ بكەین  و پێكەوە، بەرپرسیارێتی حكومەتێكی سازاوی نیشتمانی بۆ راپەراندنی ئەركە هاوبەشەكان، پێك بهێنین و یەك ریزی نیشتمانی بپارێزین.


یەكێتی نیشتمانی كوردستان                 ،          پارتی دیموكراتی كوردستان
   مەكتەبی سیاسی                                                مەكتەبی سیاسی

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand