Draw Media

لە هەولێرو سلێمانی یادی كوژرانی قاسم سلێمانی دەكرێتەوە 

لە هەولێرو سلێمانی یادی كوژرانی قاسم سلێمانی دەكرێتەوە 

2023-01-04 16:43:56


 درەو:
سبەینێ لە یادی سێیەمین ساڵەی كوژرانی قاسم سلێمانیدا مەراسیمی تایبەت لە سلێمانی و هەولێر رێكدەخرێت.
سبەینێ لە تەلاری هونەری شاری سلێمانی و لە هۆتێل شیراتۆنی شاری هەولێر مەراسیمی تایبەت بە سێیەمین ساڵیادی كوژرانی قاسم سولەیمانی رێك دەكخرێت، بە پێی زانیارییەكان مەراسیمەكان رێكخراون و ئێرانیەكان میوانن تیایداو بانگهێشتنامە بۆ زۆربەی سەركردەو بەرپرسە حزبی و حكومیەكان نێردراوە. 
ئەمڕۆش لە شاری تاران ئەدهەم بارزانی وەك تاكە سەركردە لە هەرێمی كوردستان بەشداری كۆنگرەی نێودەوڵەتی تایبەت بە كوژرانی قاسم سلێمانی كرد . 
قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی لە رۆژی 3/1/2020 لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد لە لایەن هێزەكانی ئەمریكاوە كوژرا. 
یادكردنەوەی ئەمساڵی كوژرانی قاسم سلێمانی هاوكاتە لەگەڵ خۆپیشاندان و ناڕەزاییەكانی شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، كە تا ئێستا (128) هاوڵاتی شەهیدبوون و زیاتر لە (3) هەزار هاوڵاتی برینداربوون و (2 هەزارو 212) هاوڵاتی كوردیش دەستگیركراون.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand