داهاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی کانونی یەکەمی ساڵی 2022
2023-01-04 08:03:32
درەو:
ئامادەکردنی: ئەنوەر کەریم
كۆی داهاتی مانگی رابردووی حكومەتی هەرێمی كوردستان زیاتر لە (857) ملیار دینا بووە، هەرێم بە بەهای (ترلیۆنێك و 224 ملیار) دینار نەوتی فرۆشتووە،بەڵام (538) ملیار دیناری بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان ماوەتەوە.
پوختە
داهاتی نانەوتی
• داهاتە نانەوتیەکانی هەرێم بۆ مانگی کانونی یەکەم = (287 ملیار) دینارە (بەپێی دوا لێداوانی وەزیری دارایی هەرێم)
• یارمەتی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە = (31 ملیار 500 ملیۆن) دینار
• پشکی هەرێم لە بەشە بودجەی عێراق = (0) دینار
داهاتی نەوت (ههناردهی دهرهکی به بۆری)
• هەرێمی کوردستان لە مانگی کانونی یەکەمی (2022)دا بڕی (12 ملیۆن و 255 هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردەکردوە لە ڕێگای بەندەری جیهانی تورکیاوە.
• تێکڕایی نرخی نەوتی برێنت بۆ مانگی کانونی یەکەم (80.91) دۆلارە.
• لەبەرئەوەی هەرێم نەوتەکەی بە (12) دۆلار کەمتر دەفرۆشیت، واتە تێکڕا نەوتی بە (68.91) دۆلار فرۆشتووە.
کەواتە: (12 ملیۆن و 255 هەزار) بەرمیل X (68.91) دۆلار = (844 ملیۆن و 492 هەزار و 50 ) دۆلار.
واتە بە دینار دەکاتە: (844 ملیۆن و 492 هەزار و 50 ) دۆلار X (1450) دینار = (1 ترلیۆن 224 ملیار و 513 ملیۆن و 472 هەزار) دینار.
• بەپێی دواین ڕاپۆرتی دیلۆیت (56%)ی داهاتی نەوت خەرجی تێچوونەکەتی و (44%) دەمێنتەوە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.
- کەواتە: (844 ملیۆن و 492 هەزار و 50 ) دۆلار X (56%) = (472 ملیۆن و 915 هەزارو 548) دۆلار دەڕوات بۆ خەرجی پرۆسەی نەوت.
واتە بەدینار دەکاتە: (472 ملیۆن و 915 هەزارو 548) دۆلار X ((1450 دینار = (685 ملیار و 727 ملیۆن و 544 هەزار و 600) دینار خەرجی نەوتە.
- (844 ملیۆن و 492 هەزار و 50) دۆلار X (44%) = (371 ملیۆن و 576 هەزارو 502) دۆلار داهات دەمێنێتەوە.
داهاتی نەوت بە دینار دەکاتە: (371 ملیۆن و 576 هەزارو 502) دۆلار X (1450) دینار= (538 ملیار و 785 ملیۆن و 927 هەزار و 900) دینار.
کۆی داهات لە مانگی کانونی یەکەم 2022 (دینار)
(538 ملیار و 785 ملیۆن و 927 هەزار و 900) داهاتی نەوت + (287 ملیار) داهاتی ناوخۆ + (31 ملیار 500 میلۆن) هاوپەیمانان = (857 ملیار و 285 ملیۆن و 927 هەزار و 900) دینار
ئەم خشتەیە وردەکاری فرۆشی نەوتی هەرێم دەردەخات بۆ مانگی کانونی یەکەمی 2022