Draw Media

پەرلەمانتارێكی كۆمەڵ بایكۆتی شكاندوو چووەوە پەرلەمان

پەرلەمانتارێكی كۆمەڵ بایكۆتی شكاندوو چووەوە پەرلەمان

2023-01-02 10:10:41


  درەو:
عوسمان كانی كوردەیی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كۆمەڵ بایكۆتی شكاندووەو چووەوە پەرلەمانی كوردستان، بەشداری كۆبوونەوەی لیژنەی شەهیدان و ئەنفالكراوانیكرد.
فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری كوردستان لە رۆژی2022/11/6 لە پەرلەمانی كوردستان كشایەوەو بایكۆتی پەرلەمانی كرد و درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی بە نایاسایی ناوبرد، بەڵام عوسمان كانی كوردەیی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كۆمەڵ پێش پشووەكانی ساڵی نوێ چووەتەوە پەرلەمان و بەشداری كۆبوونەوەی لیژنەكانی كردووە، بە پێی زانیارییەكانی (درەو) عوسمان كانی كوردەیی لە رۆژی 2022/12/19 بەشداری لە كۆبوونەوەی لیژنەی شەهیدان و ئەنفالكراوانی كردووە كە لە گەڵ رزگاربوانی ئەنفالكراواندا كۆبوونەوەتەوە.

دوای ئەوەی بە دەنگی (80) پەرلەمانتاری (پارتی، یەكێتی، گۆڕان، پێكهاتەكان) تەمەنی پەرلەمان تا كۆتایی وەرزی پایزەی 2023 درێژكرایەوە، بەشێك لە پەرلەمانتاران كشانەوەو بەشێكیشیان بایكۆتیانكرد:
 (5) پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكگرتوو دەستلەكاركێشانەوەیان پێشكەشكرد.
- سێ پەرلەمانتاری نەوەی نوێ بایكۆتیانكردو كشانەوە.
- حەوت پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كۆمەڵ بایكۆتیانكرد و كشانەوە
- چوار پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان بایكۆتیانكرد و كشانەوە (دواتر عەلی حەمە ساڵح دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشكرد)
- شایان عەسكەری پەرلەمانتاری گۆڕان دەستیلەكاركێشایەوەو پەرلەمان پەسەندیكرد.
- پەرلەمانتارێكی سەربەخۆ بایكۆتیكرد و كشایەوە. 
پەرلەمانتارانی یەكگرتوو:
- شێركۆ جەودەت
- ئەبوبەكر هەڵەدنی
- هلز ئەحمەد
- سەرچنار ئەحمەد
- ئیسماعیل سگێری
 
پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ:
- كاوە عەبدولقادر
- سیپان ئامێدی
-مژدە مەحمود
پەرلەمانتاری فراكسیۆن كۆمەڵ:
-    عەبدولستار مەجید سەرۆكی فراكسیۆن
-    هەورامان گەچێنەیی 
-    عومەر گوڵپی 
-    روپاك ئەحمەد
-    عوسمان عەلی
-    بەدریە ئیسماعیل
-    موسلیم عەبدوڵا

چوار پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان
-    عەلی حەمەساڵح
-    ئاشنا عەبدوڵا
-    دابان محەمەد
-    شیرین ئەمین


پەرلەمانتارێكی سەربەخۆ
-    دیاری ئەنوەر

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand