Draw Media

دەقی بەیاننامە هاوبەشەكەی دۆناڵد ترەمپ و كیم جۆن ئون

دەقی بەیاننامە هاوبەشەكەی دۆناڵد ترەمپ و كیم جۆن ئون

2018-06-12 14:49:23


(درەو میدیا):

سەرۆك دۆناڵد جەی ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و سەرۆك كیم جۆن ئون سەرۆكی لیژنەی كاروباری دەوڵەت لە كۆماری كۆریای میللی دیموكراتی یەكەمین كۆبوونەوەیەكی لوتكەی مێژوویان لە سەنگاپوورە لە 12ی یۆنیۆ/ حوەزیرانی 2018 ئەنجامدا.
لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك ترەمپ و سەرۆك كیم جۆن ئون بە شێوەیەكی قوڵ و راستگۆیانە بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كرد دەربارەی ئەو پرسانەی پەیوەستن بە بونیادنانی پەیوەنیی نوێ لە نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و كۆرماری كۆریای میللیی دیموكراتیی و بونیادنانی سیستمێكی ئاشی هەمیشەیی و بەهێز لە نیمچە دوورگەی كۆریا، هەروەها سەرۆك ترەمپ پابەندی خۆی دەربڕی بۆئەوەی گەرەنتیی ئەمنیی پێكەشی كۆماری كۆریای میللی دیموكراتیی پێشكەش بكات و سەرۆك كیم جۆن ئونیش جەختیكردەوە لەسەر پابەندبوونی یەكلاكەرەوە بە داماڵینی چەكی ئەتۆمی بە تەواوەتی لە نیمچە دوورگەی كۆریا.
سەرۆك ترەمپ و سەرۆك كیم جۆن ئون باوەڕی تەواویان هەیە بەوەی كە  بونیادنانی پەیوەندیی نوێ‌ لە نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكان و كۆماری كۆریای میللی دیموكراتی رۆڵی دەبێت لە بەدیهێنانتی ئاشتی و خۆشگوزەرانی لە نیمچە دوورگەی كۆریا و جیهان و هەردووكیشیان دانبەوەدا دەنێن كە بونیادنانی متمانەی نێوان هەردوو لا دەكرێت پاڵپشتی لە داماڵینی چەكی ئەتۆمیی بكات لە نیچمە دوورگەی كۆریان و هەردوو كیشیان جەخت لەمانەی خوارەوە دەكەنەوە:
1- ویلایەتە یەكگرتووەكان و كۆماری كۆریای میللی دیموكراتی پابەند ئەوە دەبن كە پەیوەندییەكی نوێ لە نێوان هەردوو وڵاتدا بونیادبنێن كە لەهاوتا بێت لەگەڵ ویست و خواستی گەلی هەردوو وڵات بۆ ئاشتی و گەشەسەندن.
2- ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و كۆماری كۆریای میللی دیموكراتی، هەوڵەكانیان یەكدەخەن بۆ بونیادنان و چەسپاندنی سیستمی ئاشتی هەمیشەیی لە نیمچە دوورگەی كۆریا.
3- وەك جەختكردنەوەیەك لەسەر راگەیەنراوی پانمونجۆمی 27ی ئەپریل/ نیسانی 2018، كۆماری كۆریای میللی دیموكراتی پابەنددەبێت كاربكات لە پێناوە داماڵینی چەكی ئەتۆمیی بە شێوەیەكی تەواوەتی لە نیمچە دوورگەی كۆریا.
4- ویلایەتە یەكگرتووەكان و كۆماری كۆریای میللی دیموكراتتی پابەندی گەڕاندەوە روفاتی دیلەكانی جەنگ و ونبوانی ئۆپەراسیۆنەكان دەبن،  دەستبەجێ‌ ئەو روفاتانەی ناسراونەتەوە رەوانەدەكرێنەوە.
كۆبوونەوەی لوتكە كە ویلایەتە یەكگرتوەكان و كۆرماری كۆریای میللی دیموكراتی كۆكردەوە یەكەمین كۆبوونەوەی لەو شێوەیەیە لە مێژوودا، رووداێكی مێژووییە، بایەخی گەورەی هەیە سەردەكەوێت لەسەر چەندین ساڵ لە ئاڵۆزی و دوژمنایەتی نێوان هەردوو وڵات لە پێناوی كردنەوەی داهاتوویەكی نوێ، سەرۆك ترەمپ و سەرۆك كیم جۆن ئون پابەندی جێبەجێكردنی خاڵەكانی ئەم بەیاننامەیە  هاوبەشە دەبن بە تواوەتی و بە شێوەیەكی خێرا.
ویلایەتە یەكگرتووەكان و كۆماری كۆریای میللی دیموكراتی، پابەندن بەوەی دانوستانی بەدوداچوون  بەڕێوەچێت بە سەرۆكایەتی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا مایك پۆمپیۆ و بەرپرسێكی بڵای گونجاو لە كۆماری كۆریای میللی دیموكراتی لە نزیكترین كاتدا و ئەوەش بۆ جێبەجێكردنی ئەنجانەكانی كۆبوونەوەی لوتكەی نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكان و كۆماری كۆریای میللی دیموكراتی.
سەرۆك دۆناڵد جەی ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و سەرۆك كیم جۆن ئون سەرۆكی لیژنەی كاروباری دەوڵەت لە كۆماری كۆریای میللی دیموكراتی پابەندن بە كاركردن بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی نوێ لە نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكان و كۆماری كۆریای میللی دیموكراتی و چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایش و خۆگوزەرانی لە نیمچە دوورگەی كۆریای باكور و جیهاندا.

12ی یۆنیۆ/ حوەزیرانی 2018
دوورگەی سانتۆسا
سەنگاپوورە

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand