"500 ژن دەستگیركراون، 202 ژنیان ناسنامەیان دیارە"
2022-12-28 21:10:35
درەو:
لەماوەی (100) رۆژی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەكانی ئێراندا تا ئێستا (500) ژن دەستگیركراون، لەو ژمارەیە تەنیا ناسنامەی (202) ژنیان دیارە.
راپۆرتێكی (رێكخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ) ئاماژە بە دەستگیركردنی ژنان دەكات لە خۆپیشاندانەكانی ئێران كە بەشێكیان لە خوار تەمەنی (18) ساڵیەوەن.
دەقی راپۆرتەكەی رێكخراوی هەنگاو:
لە ڕەوتی بەرخۆدانی جەماوەریی ئەم دواییە، لە شارە جیاوازەکانی کوردستان و ئێران لانی کەم ٢٠٢ ژن لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر و لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ڕفێندراون، کە ٣٠ کەسیان تەمەن ژێر ١٨ ساڵ بوون و بەپێی پێوەرە جیهانییەکانی مافی منداڵان، وەک منداڵ هەژمار دەکرێن.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ١٠٠ ڕۆژی بەرخۆدانی جەماوەریی زیاتر لە ٥٠٠ ژن لە پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، سنە، ئورمیە و باقی شارەکانی دیکەی ئێران لەلایەن ناوەندە حکومەتییەکانەوە ڕفێندراون یان دەستبەسەرکراون، کە هەنگاو هەتا ئێستا توانیویەتی ناسنامەی ٢٠٢ کەس لەو ژمارەیە ئاشکرا بکات.
بەپێی لێکۆڵینەوەکانی هەنگاو لە نێو ئەو ٢٠٢ ژنە کە ناسنامەیان ئاشکرا بووە: ٢٧ کەسیان خوێندکار، ٦ کەسیان مامۆستای قوتابخانە و کەسێکیان پارێزەری پلە یەکی دادگا بووە و ٣٠ کەسیان تەمەن ژێر ١٨ ساڵ و بە شێوەیەکی زۆرینە قوتابی بوون.
پۆلێنبەندی ژنانی دەستبەسەرکراو بە بەپێی پارێزگا
پارێزگای سنە؛ ١١٠ حاڵەت
پارێزگای ئورمیە؛ ٢٨ حاڵەت
پارێزگای کرماشان؛ ٢٥ حاڵەت
پارێزگای ئیلام؛ ٢١ حاڵەت
شارەکانی دیکەی ئێران؛ ١٨ حاڵەت
شیاوی ئاماژە پێدانە، کە ئاماری زۆرترین ژمارەی دەستبەسەرکرانی ژنان لە شاری سنە و تۆمار کراوە کە ٧٢ حاڵەت بووە. دواتر شارەکانی تاران بە هەبوونی ١٦ حاڵەت، ئیلام بە هەبوونی ١٣ حاڵەت، کرماشان، قوروە و دێولان هەر کام بە هەبوونی ١٠ حاڵەت.
بەپێی ئەم لێکۆڵینەوانە هەتا ئێستا ٧ کەس لەم ژنە دەستبەسەرکراوانە لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی بەبێ لەبەرچاوگرتنی لانی کەمی مەرجەکانی دادگاییەکی دادپەرەوەرانە سزایان بەسەردا سەپێندراوە.
لەم ڕاستایەدا، لە دادگای سەرەتاییدا، ڕۆژین یوسف زادە، سزای ١٥ ساڵ بەندکران، سوهەیلا مەتاعی سزای ٥ ساڵ بەندکران، فاتمە بەیگپوور سزای ٥ ساڵ بەندکران، گوڵناز بەیگپوور سزای ٥ ساڵ بەندکران، زەینەب باوەیر سزای ٢ ساڵ بەندکران، سەکینە عەلیڕەزایی سزای ٢ ساڵ بەندکران و نیگار داوودی سزای ٥ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.
لێکۆڵینەوە تایبەتی هەنگاو سەبارەت بە بارودۆخی تایبەتی ژنانی دەستبەسەرکراو هێشتا بەردەوامەو لە کاتی پشتڕاستکردنەوەی زانیاریی و لێکۆڵینەوەکان، نوێترین هەواڵی بارودۆخی ژنانی دەستبەسەرکراو ڕادەگەیێنرێت.
پۆلێنبەندی ژنانی دەستەسەرکراو بەپێی پارێزگا
پارێزگای سنە: ١١٠ حاڵەت
سنە؛ ١-ژینا مودەڕس گورجی ٢-ڕێزان ئەحمەدی (خەڵکی دێولان) ٣- حەیات ئەڵماسی ٤- فەرانەک ڕەفیعی ٥- گەشین محەممەدیان ٦- ساریا شەریفی ٧- بەهارە زەنگی بەند ٨- باران ساعێدی ٩- ڕۆژان قادری ١٠- مونیرە محەممەدی ١١- ماهڕوو هیدایەتی ١٢- ئازادە هەجامەتی ١٣- سورەیا خدری ١٤- لەیلا پاشایی (خەڵکی سەقز) ١٥- سروە شەهابی ١٦- شادی ئەسڵانی ١٧- مەهسا ئەفزەڵی ١٨- سەنا غەفوری ١٩- پەریا مورتەزایی ٢٠- نگین مورادی ٢١-ئاتوسا حوسێنی ٢٢- هەدیە مەیهەمی ٢٣- ڕاحلە جەعفەری ٢٤- بەیان عەزیزی (خەڵکی بانە) ٢٥- گەلاوێژ تەهماسبی ٢٦- سومەیە ئیبراهیمی ٢٧- فەریدە نیعمەتی ٢٨- گوڵاڵە وەتەن دوست ٢٩- سارا سەماواتی ٣٠- پەریا عەبادی ٣١- مەعسوومە ڕەشیدی ٣٢- واران محەممەد نژاد ٣٣- پەردیس جاوید ٣٤- ڕادا فاتیحی ٣٥- سوهەیلا محەممەدی ٣٦- ویدا محەممەد نەژاد ٣٧- سەحەر وەهابی ٣٨- ئاترینا ئازەرفەر ٣٩- سەروەر مەلایی ٤٠- ئیلهام قادری ٤١- سوسەن ڕازانی ٤٢- هانا وەکیل ٤٣- بیتا قاسمی ٤٤- قەشەنگ ئەحمەدی ٤٥- سەیران مێنبەری ٤٦- سوهەیلا خالدی ٤٧-مریەم محەممەدی ٤٨- نەسرین محەممەدی (خەڵکی مەریوان) ٤٩- بەیان ساڵحی ٥٠- موبینا بۆکایی ٥١- ئازادە پورسەمەد ٥٢- ئارەزوو پورسەمەد ٥٣- شیوا مەفاخری ٥٤- ئافاق ساعێد موچشی ٥٥- شەمسی ساعێد موچشی ٥٦- ئاڵا دەستی ٥٧- نیلوفەر نەجەف پوور ٥٨- بیتا وەیستی (خەڵکی پاوە) ٥٩- شلێر زەمانی ٦٠- سەنا خدری (خەڵکی جوانڕۆ) ٦١- ڕەزوان بازانی قەلعە (خەڵکی جوانڕۆ) ٦٢- هانیە چەهار دۆڵی (خەڵکی جوانڕۆ) ٦٣- تینا خدری (خەڵکی جوانڕۆ) ٦٤- ڕۆزا گویلیان ٦٥- هەدیە سوبحانی ٦٦- فەریدە ساعێد پەنا (خەڵکی کامێران ٦٧- پەریسا حەبیب پوور (خەڵکی ئورمیە) ٦٨ نازەنین زارا سروی ٦٩- لەیلا گوڵبەندی ٧٠- کیمیا وەهابی فەر ٧١- شەکیلا شەریفی ٧٢_ شیلان کوردستانی
دێولان؛ ١-سروە ڕەحمانی ٢- سوهەیلا مەتاعی ٣- دڵنیا خانی ٤- سارینا حوسێنی ٥- شەرارە وەیسی ٦- سروە سەلیمی ٧- بیتا ئەسەدی ٨- کیژان کەریمی ٩- ئایدا لوتفی ١٠- شەکیلا شەریفی
قوروە؛ ١-سەهویلا بابایی ٢- سەیران عیلامی ٣- زارا بابامحەممەدی ٤- ماریا فەلاحی ٥- شیوا عەبدولمەلەکەی ٦- هیوا عەبدولمەلەکی ٧- زەینەب جاجیان ٨- فاتمە خادمی ٩- زیبا ئومێدی فەر ١٠- فاتمە ڕۆستەمی
بانە؛ ١-گەلاوێژ خاکپوور ٢- سومەیە کەتابی ٣- ڕۆیا دەوڵەتی ٤- ڕۆژین دەوڵەتی ٥- شەرمین عەبوڵڵاپەنا ٦- ستارە عەزیزی ٧- ناهید محەممەدی
مەریوان؛ ١-ئەوین ڕاسی ٢- ژیلا هەژبری ٣- مەرزیە حوسێنی
بیجاڕ؛ لەیلا عەباسی ٢- ملیکا کاوەندی ٣- زیبا قەلیج خانی
کامێران؛ ١- لەیلا قڵوزی ٢- توران ڕەحمانی
سەوڵاوا؛ ١- پەروا حوسێنی ٢- شنیا حوسێنی
دیواندەرە؛ ١- ئەسرا بەیگ محەممەدی
پارێزگای ئورمیە؛ ٢٨ حاڵەت
تیکاب؛ ١-لەیلا حەمامی ٢- زارا عەزیمی - ڕۆیا شەهبازی ٤- ئیلهام شوعاعی ٥- ئایدا موختاری ٦- نگین تەهماسبی
پیرانشار؛ ١- شیرین موستەفا نەژاد ٢- سنوور قادری ٣- مەعسوومە هوژەبری ٤- مەهوەش تەوسلی ٥- زەینەب باتوتە ٦- ئامنە دەرویژە
مەهاباد؛ ١- شیلان پوور ئەمینی ٢- نیگار عەبوڵڵازادە ٣- شیما سەیدە ٤- زارا نەبی زادە
بۆکان؛ ١- سەروین حەیدەری ٢- هانیە عەزیزی ٣- سەیران هۆرمزی
شنۆ؛ ١- ژاڵە ئیبن عەباسی ٣- شیما ئیبن عەباسی ٣- مەهناز ڕەزایی
ئورمیە؛ ١-کەوسەر کەوسەر نیا (خەڵکی مەهاباد) ٢- باوان لوتفی (خەڵکی مەهاباد) ٣- سەمانە فەتحی
ساین قەڵا؛ لەیلا مەحموودی
کۆتۆل؛ ١-نیگار هادی زادە
نەغەدە؛ ١- سەروەر ڕەفیعی
پارێزگای کرماشان؛ ٢٥ حاڵەت
کرماشان؛ ١-شەکیبا هۆشیار ٢- ئەندێشە جەلالی ٣- مەهشید موشەعشەعی ٤- ئایدا موراد بەیگی ٥- کیمیا جەمشیدی ٦- سومەیە عەبدولتاجدینی ٧- سارا ڕەشیدی ٨- ڕۆژین کەریمی ٩- فاتمە حەیدەریان ١٠- حوسنا حەیدەری
پاوە؛ ١-گلارە مورادی ٢- سۆما نەقشبەندی ٣- ئەنیسا مەقسوودی ٤- ئایدا دەرویشی ٥-نگین ڕۆستەم ڕاد ٦- نگین مەحموودی
جوانڕۆ؛ ١-کیمیا عەلیمورادی ٢- سندوس یەعقوبی ٢- هێرۆ نووری ٤- ئێلینا ڕەنجبەر ٥- ڕەها سەبووری ٦- سارا کەرەمی
ڕەوانسەر؛ ١- نەرگس محەممەدی ٢- ماریا موزەفەری
سەحنە: ١- فائزە ڕەعنایی
پارێزگای ئیلام؛ ٢١ حاڵەت
ئیلام؛ -ئیلاهە موئمنی ٢- نیلوفەر قازی ٣- سارا شێردڵ ٤- مۆنا مەروەتی ٥- کەژاڵ وەتەنپور (خەڵکی گیڵان) ٦- نەرگس میرزا ئەمیرجانی ٧- پەریسا فەریادیان ٨- سوهەیلا زیبایی ٩- مەهشید خانی ١٠- تەیبە مورشەدی ١١- نیگار داوودی ١٢- نازەنین جەماڵوەندی ١٣- فاتمە بەرزەردی
دێهلۆڕان؛ ١- مریەم چامە ٢- فاتمە بەیگپوور ٣- گوڵناز بەیگپوور ٤- زەینەباوەیر ٦- سەکینە عەلیڕەزایی
ئابدانان؛ ١- شەیما بەیرانوند ٢- سۆنیا شەریفی
مەلەکشایی؛ ١- فەریبا باقری
شارەکانی دیکەی ئێران؛ ١٨ حاڵەت
١-موژگان کاووسی (لە نۆشهر) ٢- بەهار ئەسڵانی (لە تاران) ٣- ڕۆژان محەممەدی (لە تاران) ٤- زارا عەلەمداری (لە تاران) ٥- هێلیا بەرخی (لە تاران) ٦- نازیلا مەعروفیان (لە تاران) ٧- غەزەڵ مەعسوم شاهی (لە تاران) ٨- گەشین سەعیدی (لە تاران) ٩- ئازادە کەرەمی (لە تاران) ١- موحەدیسە مەردانی (لە شیروان) ١١- ڕۆژین یوسف زادە (لە تاران) ١٢- نەسیم مەردۆخی (لە تاران) ١٣- مەنیژە عەزیزی (لە تاران) ١٤- هێرۆ شێخولسەلامی (لە تاران) ١٥- مەرجان داوودی (لە تاران) ١٦- ئیلهام مودەڕەسی (لە کەرەج) ١٧- مەهسا قوربانی (لە تاران) ١٨- مەریەم موئمنی (لە کەرەج)