Draw Media

ئیتالیا كڕیاری سەرەكی نەوتی هەرێمە

ئیتالیا كڕیاری سەرەكی نەوتی هەرێمە

2022-12-23 18:53:36


درەو:

ئیتالیا كڕیاری سەرەكی نەوتی هەرێمە، بەتێكڕا ئیالیا نزیكەی (40%)ی نەوتی هەرێم دەكڕێت، مانگی ئابی 2021 ئیتالیا زۆرترین نەوتی هەرێمی كڕیوە بەڕێژەی(56%).
جۆرجیا مێلۆنی سەرۆكوەزیرانی ئیتاڵیا، سەردانی بەغداو هەولێریكرد، لە پاڵ پرسی پەیوەندیە بازرگانی و سەربازییەكانی نێوان هەردوولا كە گفتوگۆی لەسەركراوە، پرسی نەوت بە گەرمترین پەیوەندی بازرگانی نێوان هەرێم و ئیتالیا ئەژمار دەكرێت، بەو پێیەی لە ساڵی 2014 ەوە لەسەرەتای ناردنەدەرەوەی نەوتی هەرێم، ئیتالیا كڕیاری سەرەكی نەوتی هەرێمە.   

•       نەوتی باركراوی هەرێم لە مانگی ئەیلولی 2022 
لە (ئەیلولی 2022)دا (13 ملیۆن و 220 هەزار) بەرمیل نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهانی توركی لە لەلایەن كەشتی (5) وڵاتی جیاوازەوە باركراوە، 
-    بڕی (5 ملیۆن و 190 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (39.3%)ی لەلایەن كەشتییەكانی (ئیسرائیل)ەوە باركراوە.
-    بڕی (2 ملیۆن و 740 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (20.7%)ی لەلایەن كەشتییەكانی وڵاتی (یۆنان)ەوە باركراوە.
-    بڕی (2 ملیۆن 340 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (17.7%)ی لەلایەن كەشتییەكانی (ئیتاڵیا)وە باركراوە.
-    بڕی (650 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (4.9%)ی لەلایەن كەشتییەكی (ڕۆمانیا)وە باركراوە.
-    بڕی (600 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (4.5%)ی لەلایەن كەشتییەكی (كرواتیا)یەوە باركراوە.
-    بڕی (1 ملیۆن و 700 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (12.9%)ی دیار نییە ئەو كەشتیانەی نەوتی هەرێمیان باركردووە‌ ناسنامەی چی وڵاتێكیان هەبووە.

 

•        نەوتی باركراوی هەرێم لە مانگی ئابی 2022 
لە (ئابی 2022)دا (11 ملیۆن و 560 هەزار) بەرمیل نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهانی توركی لە لەلایەن كەشتی (4) وڵاتی جیاوازەوە باركراوە، (بڕوانە چارتی ژمارە (6)) بەجۆرێك؛ 
-    بڕی (3 ملیۆن و 620 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (31.3%)ی لەلایەن كەشتییەكانی وڵاتی (یۆنان)ەوە باركراوە.
-    بڕی (3 ملیۆن) بەرمیلی بە ڕێژەی (26%)ی لەلایەن كەشتییەكانی (ئیتاڵیا)وە باركراوە.
-    بڕی (2 ملیۆن و 670 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (23.1%)ی لەلایەن كەشتییەكانی (ئیسرائیل)ەوە باركراوە.
-    بڕی (1 ملیۆن و 270 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (11%)ی لەلایەن كەشتییە (ڕۆمانیا)وە باركراوە.
-    بڕی (1 ملیۆن) بەرمیلی بە ڕێژەی (8.7%)ی دیار نییە ئەو كەشتیانەی نەوتی هەرێمیان باركردووە‌ ناسنامەی چی وڵاتێكیان هەبووە.
چارتی ژمارە (6)

•    نەوتی باركراوی هەرێم لە مانگی تەموزی 2022 
لە (تەموزی 2022)دا (13 ملیۆن و 340 هەزار) بەرمیل نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهانی توركی لە لەلایەن كەشتی (6) وڵاتی جیاوازەوە باركراوە، (بڕوانە چارتی ژمارە (5)) بەجۆرێك؛ 
-    بڕی (5 ملیۆن و 180 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (38.8%)ی لەلایەن كەشتییەكانی (ئیتاڵیا)وە باركراوە.
-    بڕی (2 ملیۆن و 20 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (15.1%)ی لەلایەن كەشتییە (كرواتیا)یەكانەوە باركراوە.
-    بڕی (1 ملیۆن و 940 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (14.5%)ی لەلایەن كەشتییەكانی وڵاتی (یۆنان)ەوە باركراوە.
-    بڕی (1 ملیۆن) بەرمیلی بە ڕێژەی (7.5%)ی لەلایەن كەشتییە (تایوان)یەكانەوە باركراوە.
-    بڕی (1 ملیۆن) بەرمیلی بە ڕێژەی (7.5%)ی لەلایەن كەشتییە (سەنگاپور)یەكانەوە باركراوە.
-    بڕی (600 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (4.5%)ی لەلایەن كەشتی (ئیسرائیل)یەوە باركراوە.
-    بڕی (1 ملیۆن و 600 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (12%)ی دیار نییە ئەو كەشتیانەی نەوتی هەرێمیان باركردووە‌ ناسنامەی چی وڵاتێكیان هەبووە.

 

شوباتی 2022
كۆی نەوتی باركراوی هەرێم لە بەندەری جیهانی توركیا لە مانگی شوباتی 2022 بریتی بووە لە :
كۆی نەوتی باركراو: 12 ملیۆن و 443 هەزارو 878 بەرمیل بووە
كڕیارانی ئیتالیا: 5 ملیۆن و 79 هەزارو 828 بەرمیل بووە بەرێژەی (41%)

•    كانوونی دووەمی 2022
كۆی نەوتی باركراوی هەرێم لە بەندەری جیهانی توركیا لە مانگی كانونی دووەمی 2022 بریتی بووە لە :
كۆی نەوتی باركراو: 13 ملیۆن و 970 هەزارو 479 بەرمیل بووە
كڕیارانی ئیتالیا: 4 ملیۆن و 248 هەزارو 758 بەرمیل بووە بەرێژەی (27%)

 

•    ئابی 2021
كۆی نەوتی باركراوی هەرێم لە بەندەری جیهانی توركیا لە مانگی ئابی 2021 بریتی بووە لە :
كۆی نەوتی باركراو: 9 ملیۆن و 710 هەزارو 824 بەرمیل بووە
كڕیارانی ئیتالیا: 5 ملیۆن و 450 هەزارو 355 بەرمیل بووە بەرێژەی (56%)

•    تەمووزی 2021
كۆی نەوتی باركراوی هەرێم لە بەندەری جیهانی توركیا لە مانگی تەموزی 2021 بریتی بووە لە :
كۆی نەوتی باركراو: 12 ملیۆن و 716 هەزارو 986 بەرمیل بووە
كڕیارانی ئیتالیا: 6 ملیۆن و 333 هەزارو 85 بەرمیل بووە بەرێژەی (50%)

•    ئایاری 2021
كۆی نەوتی باركراوی هەرێم لە بەندەری جیهانی توركیا لە مانگی ئایاری 2021 بریتی بووە لە :
كۆی نەوتی باركراو: 11 ملیۆن و 399 هەزارو 942 بەرمیل بووە
كڕیارانی ئیتالیا: 5 ملیۆن و 399 هەزارو 973 بەرمیل بووە بەرێژەی (48%)


 

 

 

سەرچاوە: ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand