Draw Media

سەرۆكی حكومەت رەزامەندە بە گۆڕینی وەزیرو بەرپرسانی یەكێتی

سەرۆكی حكومەت رەزامەندە بە گۆڕینی وەزیرو بەرپرسانی یەكێتی

2022-12-18 08:12:34


درەو:
وەك زەمینە سازییەك بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆو كۆبونەوەی نێوان یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانیان، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندە بە گۆڕینی وەزیرو  بەرپرسانی یەكێتی لەناو حكومەت و هەڵوەشاندنەوەی خانەنشینینەكەی سەركەوت حەسەن.
كێشەی گۆڕینی وەزیر و بەرپرسانی یەكێتی لەناو حكومەتی هەرێمی كوردستان یەكێك بوو لە ناكۆكیەكانی نێوان یەكێتی و پارتی و قوباد تاڵەبانی نیگەران بوو لەوەی نوسراوی گۆڕینی چەندین بەرپرس و وەزیریان كردووە بەڵام سەرۆكی حكومەت رەزامەندی لەسەر نەداوە.
سەرچاوەیەك لە پارتی دیموكراتی كوردستان بە (درەو)ی راگەیاند: لە ئێستا مەسرور بارزانی رەزامەندە بە گۆڕینی ئەو وەزیرو بەرپرسانەی یەكێتی لەناو كابینەكەی كە یەكێتی خۆی دەیەوێت بیانگۆڕێت و كێشەی خانەنشینی سەركەوت حەسەن (سەركەوتی كوبە)ش هەڵدەوەشێننەوە.
یەكێتی ماوەیەكە داوای گۆڕینی ژمارەیەك بەرپرسی دەكات ئەوانیش:
•     شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، لە كۆبوونەوەی پێشتری كارگێڕانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەدیلەكەی دیاریكرا.
•    خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد شوێنەكەی پڕ دەكرێتەوەو لە كۆبوونەوەی پێشتری كارگێڕانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەدیلەكەی دیاریكرا.
•    چەتۆ ساڵح بریكاری وەزیری ناوخۆ، لە شوێنەكەی سەركەوت حەسەن دادەنرێت.
•    گۆڕینی بەڕێوەبەری پشكنین لە وەزارەتی ناوخۆ، عەدنان كاكەڕەش لە شوێنەكەی دادەنرێت.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand