Draw Media

جیاوازیی ئەنجامی حزبە كوردییەكان  لە نێوان دوو هەڵبژاردندا  2018 – 2021

 جیاوازیی ئەنجامی حزبە كوردییەكان  لە نێوان دوو هەڵبژاردندا  2018 – 2021

2022-12-17 07:22:09


درەو:
ئارام جەمال، توێژەرو دیزاینەری سیستمەكانی هەڵبژاردن 

 پێشەكی
رۆژی ١٠ی ئۆكتۆبەری ٢٠٢١ خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبەر رۆشنایی یاسای ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠٢٠دا بەڕێوەچوو. بەپێی ئەم یاسایە سەرتاسەری عێراق كرایە (٨٣) بازنەی هەڵبژاردن و هەر چوار پارێزكاكەی هەرێمی كوردستان (هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە) بەسەر (12) بازنەی هەڵبژاردندا دابەشكرا. 
سێ ساڵ بەر لەو بەروارە و بە دیاریكراوی لە ٣٠ی ئەیلولی ٢٠١٨دا هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامدرا، ئەم لێكۆڵینەوەیە هەوڵدەدات ئەوە بخاتەڕوو كە لە دوا هەڵبژاردنی عێراقدا حزبە كوردییەكان لە سنوری هەریەك لەو پارێزگایانەی هەرێمی كوردستاندا چەند دەنگیان هێناوە و رێژەی دەنگدانیان تێیدا چەند بووە بۆ ئەوەی دەرگای بەراوردكاری بكاتەوە لەگەڵ ئەنجامەكانی دوا هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا (2018)، بەمەش راپۆرتەكە وەڵامی ئەم دوو پرسیارەی خوارەوەمان دەستدەخات سەبارەت بەوەی كە :
•    ئایا ژمارەی ئەو دەنگانەی هەریەك لە حزبە كوردییەكان لەنێوان ئەو دوو هەڵبژاردنەدا بەدەستیانهێاوە زیادی كردووە یان دابەزیوە؟! 
•    ئایا رێژەی بەشداریكردنی دەنگدەران لەنێوان ئەو دوو هەڵبژاردنەدا بە چ ئاڕاستەیەكدا رۆیشتووە، بەرزبۆتەوە یان دابەزیوە؟ 
ئەو دەرەنجامانەی لێكۆڵینەوەكە پێیگەیشتووە تارادەیەك دۆخی هەڵكشان و داكشانی دەنگی حزبە كوردییەكان و ئاستی رێژەی دەنگدان نیشاندەدات، كە دەتوانرێت وەك تووڵ و ئامرازێك ئەنجامی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستانی پێبخوێنرێتەوە، دیارە ئەوەش بە لەبەرچاوگرتنی ئەو جیاوازییەی كە سیستمی هەڵبژاردنەكە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا زۆرینەی یەكدەنگی نەگوێزراوەیە بەڵام سیستمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، هەتا كاتی نوسینی ئەم راپۆرتە، لیستی نوێنەرایەتی رێژەییە، كە ئەمەش كاریگەرییەكی كەم دادەنێت لەسەر ئەنجامەكان بەڵام دیسانەوە بەشیوەیەكی زۆر نییە.
  
پارێزگای هەولێر
(٤) بازنەی هەڵبژاردن
•    بازنەی یەك: (چۆمان و سۆران و شەقلاوە)
•    بازنەی دوو: (دەشتی هەولێر، كۆیە، خەبات)
•    بازنەی سێ: (رۆژئاوای هەولێر)
•    بازنەی چوار: (رۆژهەڵاتی هەولێر)

    كۆی ژمارەی دانیشتوان: (1903609)
    كۆی ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە: (1228030)
    كۆی ژمارەی دەنگی دروست (441723)
    رێژەی دەنگدان: (36%)
    كۆی ژمارەی كورسی گشتی: 15 كورسی
    كورسی تەرخانكراوی كۆتای پێكهاتەكان: 1 كورسی بۆ مەسیحی 
    كۆی ژمارەی حزبە بەشداربووەكان: (15) (8 حزب بۆ كورسی گشتی + 7 حزبی پێكهاتەی مەسیحی)

كۆی ژمارەی دەنگ و كورسییەكانی حزبەكانی سنوری پارێزگای هەولێر
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (10-10-2022)

 

پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە
(5) بازنەی هەڵبژاردن
•    بازنەی یەك: (باكوری سلێمانی، شارباژێڕ)
•    بازنەی دوو: (باشوری سلێمانی، قەرەداغ)
•    بازنەی سێ: (هەڵەبجە، سەیدسادق، پێنجوێن و شارەزوور)
•    بازنەی چوار: (پشدەر، رانیە، دوكان)
•    بازنەی پێنج: (كەلار، كفری، دەربەندیخان، چەمچەماڵ، خانەقین)


    كۆی ژمارەی دانیشتوان: (2219193)
    كۆی ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە: (1361971)
    كۆی ژمارەی دەنگی دروست (409784)
    رێژەی دەنگدان: (31%)
    كۆی ژمارەی كورسی گشتی: 18 كورسی
    كۆی ژمارەی حزبە بەشداربووەكان: (12) 


 كۆی ژمارەی دەنگ و كورسییەكانی حزبەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (10-10-2022)

 

پارێزگای دهۆك
(5) بازنەی هەڵبژاردن
•    بازنەی یەك: (دهۆك، ئامێدی)
•    بازنەی دوو: (زاخۆ، سێمێڵ)
•    بازنەی سێ: (ئاكرێ، بەردەڕەش)


    كۆی ژمارەی دانیشتوان: (1327188)
    كۆی ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە: (827658)
    كۆی ژمارەی دەنگی دروست (395977)
    رێژەی دەنگدان: (48%)
    كۆی ژمارەی كورسی گشتی: 11 كورسی
    كورسی تەرخانكراوی كۆتای پێكهاتەكان: 1 كورسی بۆ مەسیحی 
    كۆی ژمارەی حزبە بەشداربووەكان: (10) (5 حزب بۆ كورسی گشتی + 5 حزبی پێكهاتەی مەسیحی)


 
كۆی ژمارەی دەنگ و كورسییەكانی حزبەكانی سنوری پارێزگای دهۆك
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (10-10-2022)

 

كۆی ژمارەی دەنگی بەدەستهاتووی
حزبە كوردییەكان لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان
•     كۆی ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان: (5,449,990)
•    كۆی ژمارەی ئەوانەی لە هەرێمی كوردستاندا مافی دەنگدانیان هەیە: (3,417,659) 
•    كۆی ژمارەی دەنگی دروست: (1,198,092)
•    رێژەی دەنگدانی سەرتاسەری: (37.6%)

 دەرەنجام:
یەكەم: لە نێوان هەردوو هەڵبژاردنی (2018) و (2021)دا، رێژەی دەنگدان لە هەرێمی كوردستاندا (18%) دابەزیوە، بە بەڵگەی ئەوەی لە پێنجەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا، كە لە )30 ئەیلولی 2018(دا بەڕێوەچوو، رێژەی دەنگدان (56%) بوو، بەڵام ئەم رێژەیە لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا (ئۆكتۆبەری 2021) دابەزیوە بۆ (38%).

دووەم: هەر سێ حزبی پێكهێنەری كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەراورد بە هەڵبژاردنی ئەیلولی 2018 ژمارەی دەنگەكانیان زۆر دابەزیوە:
- پارتی (110) هەزار و (118) دەنگ كەمیكردووە. 
- یەكێتی (105) هەزار و (345) دەنگ كەمیكردووە.
- گۆڕان (164) هەزار و (812) دەنگ كەمیكردووە

سێیەم: نەوەی نوێ و یەكگرتووی ئیسلامی بەراورد بە هەڵبژاردنی ئەیلولی 2018 ژمارەی دەنگەكانیان لە هەڵبژاردنی (2021)دا بەرزبۆتەوە:
- نەوەی نوێ (77) هەزار و (260) دەنگی زیادیكردووە. 
- یەكگرتووی ئیسلامی (28) هەزار و (529) دەنگ زیادیكردووە.

چوارەم: ژمارەی دەنگەكانی كۆمەڵی دادگەری (45) هەزار و (469) دەنگ كەمیكردووە.

پێنجەم: ئاستی بەشداریكردنی دەنگدەران لەسەر ئاستی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان 
لە نێوان هەردوو هەڵبژاردنی (2018) و (2021)دا بەم رێژانەی خوارەوە دابەزیوە: 
- پارێزگای هەولێر بە رێژەی (25%) دابەزیوە. 
- پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بە رێژەی (28%) دابەزیوە. 
- پارێزگای دهۆك بە رێژەی (16%) دابەزیوە.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand