سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

موقتەدا سەدر: عێراق لە مەترسیدایە

بڵاوکراوەتەوە لە : 11 حوزەیران 2018

موقتەدا سەدر: عێراق لە مەترسیدایە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر لە نوێترین پەیامیدا دوای سوتان كۆگایەكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە بەغدا هۆشداریدەدات دەڵێت:" عێراق لە مەترسیدایە."
سەدر دەشڵێت "من هاوكاری عێراق بووم، لەدوای پەروەردگاریش عێراق هاوكاری كردم و چاكسازی سەركەوت، ئەمەش ئیرادەی گەلە".
هۆشداریش دەدات و دەڵێت: "بەڵام بەوشێوەیە نا وەكو  فرۆشیارانی سێیەكی عێراق ویستیان، سەرەتای شەڕێكی ناوخۆ، نەخێر من لایەنێك نابم تێیدا، تەنیا وتومە پۆست و دەستكەوتەكان ببەن و وڵاتیش بۆ من جێبهێڵن".
سەدر كە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا پشتیوانی لە هاوپەیمانیی "سائرون" كرد و پلەی یەكەمی بەدەستهێنا، دەشڵێت: "لەپێناو كورسی وڵات نافرۆشم، لەپێناوی دەسەڵاتیش گەل نافرۆشم، عێراق بەلای منەوە گرنگە، بەڵام پۆست لەلای من لە جڕتی بزنێك بێبەهاترە".

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 11 کاتژمێر

مامۆستا عەلی باپیر سەردانی (درەو)ی كرد

null
پێش 19 کاتژمێر

شارەوانی سلێمانی: پرۆژەكەی ناو هەواری شار بۆ نیشتەجێبوون نیە

null
١٣ ئاب ٢٠٢٦

خەرجییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان (2019 - 2025)