مه‌ترسی گۆڕینی سندوقه سوتاوه‌كانی ده‌نگدان هه‌یه
2018-06-10 21:53:17
نیاز عهبدوڵڵادوای تێپه‌ڕ بوونی 29 رۆژ به‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار، ململانێی نیوان ساخته‌كاران و سكاڵاكاران له ئه‌نجامه‌كان بووه ئاگر و به‌ربووه سندووقه‌كانی ده‌نگدانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن له كۆگای ره‌سافه‌ی شاری به‌غداد.
دوو رۆژ به‌ر له رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه، عادل نووری سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی راستییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشبینی سووتانی سندووقه‌كان له كۆگاكانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بكات وتی "دەمەوێت بە هێزە ئەمنیەكان و حیزبە دەسەڵاتدارەكانی هەرێم بڵێم، كە بەهیچ جۆرێك خۆتان ئەزیەت مەدەن، هەرچیتان كردووە هەمووی دەردەخەین له سێرڤەرەكان و وێنەی دەنگدان، فلاشەكانمان لایە و دەزانین كە چۆن دەستكاری دەنگەكان كراوە و ئەگەر بە تەواوەتی كۆمسیۆنیش بسوتێنرێت هیچ گرفتێك بۆ بەدواداچوونی دەنگەكان دروست نابێت، چونكە هەموو رێوشوێنێكی تەكنیكیمان بۆ دەرخستنی راستیەكانی هەڵبژاردن گرتۆتە بەر".
نیوه‌ڕۆی 10ی حوزه‌یران دووكه‌ڵی سووتانی سندووقه‌كانی ده‌نگدان له ئاسمانی رۆژهه‌ڵاتی رووباری دیجله‌وه له به‌ری ناوچه‌ی ره‌سافه بیندرا. ئه‌و كۆگایانهی سندووقه‌كانی ده‌نگدانی تیادا داندرابوو سه‌ر به وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراقه و به‌پێی قسه‌كانی محه‌مه‌د روبه‌یعی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی شاری به‌غداد "له ژێر چاو‌دێر ئه‌منی تووند بووه".
عادل نوری گومانی نه‌بوو له‌وه‌ی "ئه‌وانه‌ی تێوه‌گلاون له ساخته‌كاری كۆگای سندووقه‌كانی ده‌نگدانیان سووتاندووه بۆ شاردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كانی تاوان" و مه‌ترسییه‌كانی ده‌ستكاریكردن و گۆرینی سندوقه‌كانی له شه‌وی 11ی حوزه‌یران له نێو كۆگا سووتاوهكانیش بۆ (دره‌و میدیا) حسته روو و رایگه‌یاند "چه‌ند ده‌نگ رۆیشتووه و سووتاوه و چه‌ند گۆڕانكاری روو ده‌دات ئێستا زانیاریمان له‌به‌رده‌ست نییه كه چه‌ند سندووق و ده‌نگ سووتاون، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌م شه‌و ساخته‌كاران به ده‌یه‌ها و سه‌ده‌ها سندوقی پڕ كرا‌و له ده‌نگ بهێنن و له‌وێ ئاڵ‌وگۆڕیان پێبكه‌ن، ئیتر ئه‌وه ره‌فتاری تاوانباره‌كانه". ئه‌و پێی وابوو نابێت خۆش باوه‌ڕ بن "چونكه ئه‌گه‌ری هه‌یه تاوانباره‌كان سیناریۆی تریان به ده‌سته‌وه بێت".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی راستییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ره‌ڕای جه‌ختكردنه‌وه‌ی له بوون و پاراستنی داتا و به‌ڵگه‌كان، به‌ڵام نه‌یشارده‌وه رووداوی سووتاندنی سندووقه‌كان "كاریگه‌ری دروست ده‌كات" به تایبه‌ت به‌ڵگه‌ی تاوانه‌كان هه‌ر چه‌نده هه‌بن "به‌ڵام وه‌كو ئه‌وه نییه به كامێرا راسته‌وخۆ داتا و به‌ڵگه‌كانی ئێمه و ده‌نگی سندووقه‌كان به‌یكه‌وه به‌راورد بكرێن" بۆیه "تاوانباره‌كان ده‌یانه‌وێت ئێمه بێ به‌ڵگه بكه‌ن".