سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

كوشتن و خۆسوتانی ژنان كەمیانكردووە

بڵاوکراوەتەوە لە : 30 تشرینی دووەم 2022

كوشتن و خۆسوتانی ژنان كەمیانكردووە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:

بە پێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی توندووتیژی دژی ژنان لەماوەی (4) ساڵی رابردوودا رێژەی كوشتن و خۆسوتاندنی ژنان كەمیانكردووەو خۆكوشتنی ژنان وەك خۆی ماوەتەوە.

بە پێی ئامارێك كە پێگەی (نەوژین)ی تایبەت بە پرسی ژنان بڵاویكردووەتەوە و ئاماری (2021،2020،2019، و شەش مانگی 2022)یان بڵاوكردووەتەوە، بەپێی ئامارەكە:

?لە 2019: كوشتن (45) حاڵەت، خۆكوشتن (62) حاڵەت و خۆسوتاندنی ژنان (104) حاڵەت بووە.

?لە 2020: كوشتن (25) حاڵەت، خۆكوشتن (38) حاڵەت و خۆسوتاندنی ژنان (67) حاڵەت بووە.

?لە 2021: كوشتن (25) حاڵەت، خۆكوشتن (62) حاڵەت و خۆسوتاندنی ژنان (78) حاڵەت بووە.

?شەش مانگی یەكەمی 2022: كوشتن (22) حاڵەت، خۆكوشتن (31) حاڵەت و خۆسوتاندنی ژنان (29) حاڵەت بووە.

بەپێی ئامارەكە لە نێوان (2019 – 2021 ) رێژەی كوشتنی ژنان (51%) كەمی كردووەو خۆسوتاندنی ژنانیش (25%) كەمیكردووەو خۆكوشتنی ژنان وەك خۆی ماوەتەوە.

بەراوردی نێوان (2021 و شەش مانگی 2022) رێژەكە كەمیكردووە ئەگەر بۆ شەش مانگی دووەمیش هەمان رێژە ئەژمار بكرێت، كوشتن و خۆسوتاندنی ژنان كەمیكردووە.

بەپێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی خێزان و ژنان لە ساڵی ٢٠١٠ تاكو ساڵی ٢٠٢٠ (٤٩٠) ژن كوژراون و (٦١٢) ژنیش خۆیان كوشتوە، هەروەك بەردەوام رێژەی توندوتیژی دژی ژنان لە كوردستان لە زیادبوندایە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 27 خولەک

پۆستی سەرۆک وەزیران لە مێژووی عێراقدا

null
پێش 8 کاتژمێر

مەزڵوم عەبدی: ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە

null
١٣ ئایار ٢٠٢٦

هەشت كابینە لە دوای روخانی سەدامەوە