لە یەك هەفتەدا (42) هاوڵاتی شەهید بوون لە رۆژهەڵاتی كوردستان

Draw Media

2022-11-22 17:44:30



درەو:
لە ماوەی یەك هەفتەدا (42) هاوڵاتی لە شارەكانی رۆژهەڵاتی  بەتەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنیەكانی ئێران شەهید بون و زیاتر لە ( هەزارو 500) كەسیش برینداربوون.
لە بۆكان (12) شەهید، لە جوانڕۆ (7) شەهید، لە سنە (7) شەهید، لە مهاباد (4) شەهید.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاماری شەهیدانی یەك هەفتەی بڵاوكردەوە.

لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا، لانی کەم ٤٢ هاووڵاتی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان کوژران و زیاتر لە ١٥٠٠ کەسیش بریندار بوون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندەی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی خەزەڵوەرەوە هەتا ڕۆژی دووشەممە، ٣٠ی خەزەڵوەر، لە بەرخۆدانی شارەکانی کوردستان لانی کەم ٤٢ هاووڵاتی لەلایەن هێزە حکومەتییەکان کوژران.


بەپێی بەڵگەکانی بەردەستی هەنگاو، ٤٠حاڵەت بەرامبەر بە ٩٥٪، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان کوژراون، کە زۆربەیان سەر و سینگیان کراوەتە ئامانجی تەقەکان. هەروەها هاووڵاتییەک لەدوای ڕفاندنی لەلایەن هێزە حکومەتییەکان، لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژرا و هاووڵاتییەکی دیکە بەهۆی سەختی برینەکەی لە ئەنجامی لێدانی چەقۆ کوژرا.


پۆلێنبەندی ٤٢ هاووڵاتی کوژراو لە ٩ شاری کوردستاندا بە شێوەی خوراوەیە:


شاری بۆکان ١٢ حاڵەت
شاری جوانڕۆ ٧ حاڵەت
شاری سنە ٧ حاڵەت
شاری مەهاباد ٤ حاڵەت
شاری پیرانشار ٤ حاڵەت
شاری کامیاران ٢ حاڵەت
شاری سەقز ٢ حاڵەت
شاری دیواندەرە ٢ حاڵەت
شاری دێولان ١ حاڵەت
شاری بانە ١ حاڵەت

شیاوی ئاماژە پێدانە، کە ئاماری کوژراوەکان لەم ڕێژەیە زۆرترە، کە تیمی لێکۆڵینەوەی هەنگاو دوای پشتڕاستکردنەوە و لێکۆڵینەوەی زیاتر ڕایاندەگەیێنێت.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای شەرمەزارکردنی توندوتیژی لەڕادەبەدەری هێزە حکومەتییەکان بەرامبەر بە هاووڵاتییانی کورد، پێی وایە ڕووداوەکانی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوو لە شارەکانی کوردستان و بەتایبەت جوانڕۆ، "کۆمەڵکوژی" بووە. هێرشی نیزامی بۆ سەر شارەکانی کوردستان، بە شێوەیەکی سیستامتیک و بەرفراوان بەمەبەستی تایبەتی کوشتنی تاکی کورد ئەنجام دەدرێت.


ناوی کەسانی کوژران بە وردەکارییەوە:


شەوی سێشەممە، ٢٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢

١-فواد محەممەدی خەڵکی کامێران، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە شاری کامێران کوژرا.
٢-زانیار مورادی خەڵکی سنە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە شاری سنە کوژرا.
٣-عیسا بیگلەری خەڵکی سەوڵاوا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە شاری سنە کوژرا.
٤-سامان قادربەیگی خەڵکی بۆکان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە شاری بۆکان کوژرا.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢

١-دانیال پابەندی تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی سەقز، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە شاری سەقز کوژرا.
٢-بورهان کەرەمی خەڵکی کامێران، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە شاری کامێران کوژرا.
٣-سالار موجاور خەڵکی بۆکان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە شاری بۆکان کوژرا.
٤-ئەسعەد ڕەحیمی خەڵکی بۆکان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە شاری بۆکان کوژرا.
٥-محەممەد حەسەن زادە خەڵکی بۆکان، بە لێدانی چەقۆ لەلایەن هێزە حکومەتییەکان کوژرا.
٦-فەرهاد خوسرەوی خەڵکی کرماشان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە شاری سنە کوژرا.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢
١-شاهۆ بەهمەنی خەڵکی سنە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە شاری سنە کوژرا.
٢- ئارام حەبیبی خەڵکی سنە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە شاری سنە کوژرا.
٣-عەبدوڕەحمان بەختیاری خەڵکی سەقز، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە شاری سەقز کوژرا.
٤-هەژار مام خوسروەی خەڵکی بۆکان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە شاری بۆکان کوژرا.
٥- ئەمجەد عینایەتی خەڵکی بۆکان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە شاری بۆکان کوژرا.
٦-هیوا جان جان خەڵکی بۆکان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە شاری بۆکان کوژرا.
٧- ئازاد حوسێن پوور خەڵکی مەهاباد، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە شاری مەهاباد کوژرا.
٨- مستەفا شەعبانی خەڵکی بۆکان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە شاری بۆکان کوژرا.
٩-ئومێد حەسەنی خەڵکی سنە، لەدوای دەستبەسەرکرانی لەژێر ئەشکەنجەی هێزە حکومەتییەکان لە شاری سنە گیانی لەدەست دا.
١٠-ئاسۆ قادری خەڵکی ڕەبەت، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە شاری بانە کوژرا.
١١-غەفور مەولودی خەڵکی بۆکان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە شاری بۆکان کوژرا.



هەینی، ٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢

١-محەممەد ئەحمەدی گاگاش خەڵکی مەهاباد، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە شاری مەهاباد کوژرا.
٢-ئەمیر فەراستی شاد خەڵکی پیرانشار، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە شاری پیرانشار کوژرا.
٣-میلاد مەعروفی خەڵکی بۆکان، کە پێشتر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان بریندراکرابوو بەهۆی سەخی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.
٤-سەید کەماڵ ئەحمەدپووری خەڵکی مەهاباد، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە شاری مەهاباد کوژرا.
٥-مێهران ڕەحمانی خەڵکی مەهاباد، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە شاری مەهاباد کوژرا.
٦-شەهریار محەممەدی خەڵکی بۆکان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە شاری بۆکان کوژرا.




شەممە ٢٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢

١-فواد سواری خەڵکی دیواندەرە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە شاری سنە کوژرا.
٢- حەبیبوڵڵا فەتحی خەڵکی دیواندەرە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە شاری دیواندەرە کوژرا.
٣-حوسێن عەبدپەنا خەڵکی سنە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە شاری سنە کوژرا.
یەکشەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢
١-عیرفان کاکایی خەڵکی جوانڕۆ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە شاری جوانڕۆ کوژرا.
٢-بەهالدین وەیسی تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی جوانڕۆ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە شاری جوانڕۆ کوژرا.
٣-سولێمان شوکری خەڵکی بۆکان، کە پێشتر بریندارکرابوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.
٤-موحسێن نیازی خەڵکی دێولان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە شاری دێولان کوژرا.
٥-جەلال قوربانی خەڵکی پیرانشار، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە شاری پیرانشار کوژرا.
٦-تاهێر عەزیزی خەڵکی پیرانشار، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە شاری پیرانشار کوژرا.
٧-کاروان قادر شوکری تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی پیرانشار، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە شاری پیرانشار کوژرا.


دووشەممە ٣٠ خەزەڵوەری ٢٧٢٢
١-ئیسماعیل گوڵ عەنبەر خەڵکی جوانڕۆ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە شاری جوانڕۆ کوژرا.
٢-جەوهەر فەتاحی خەڵکی جوانڕۆ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە شاری جوانڕۆ کوژرا.
٣-تەحسین میری خەڵکی جوانڕۆ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە شاری جوانڕۆ کوژرا.
٤-جەماڵ ئەعزەمی خەڵکی جوانڕۆ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە شاری جوانڕۆ کوژرا.
٥-مەسعوود تەیموری خەڵکی جوانڕۆ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە شاری جوانڕۆ کوژرا.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand