Draw Media

دینگە گرنگەكانی ژێرخانی  كەرتی وزە لە عێراق و هەرێمی كوردستاندا...

دینگە گرنگەكانی ژێرخانی  كەرتی وزە لە عێراق و هەرێمی كوردستاندا...

2022-11-19 11:38:35



نەوزادی موهەندیس

بەشی یەكەم 


•    ئاشكرایە كەرتی وزە كە خۆی دەبینێتەوە لە نەوت و گازی سروشتیدا لە عێراق و هەرێمی كوردستان،بۆتە سەرچاوەی یەكەمی داهات بۆ هەردوولا و كەرتەكەش كەرتێكی گەورە و گرنگ و كاریگەر و هەستیاریشە بۆسەر بڕیارە سیاسی و ئابوری و ئەمنی و كۆمەڵایەتیەكان و پێویستە گرنگی زیاتری پێبدرێت لەسەرخان و ژێر خانی ئەو كەرتەدا بۆئەوەی بەبەردەوامی گەشە و پێشكەوتنی زیاتری تیادا ئەنجامبدرێت،بۆئەوەی بتوانێت توانا و وزەی بەرهەمهێنانیان زیاتر بكات،لەبەرئەوەی عێراق و هەرێمی كوردستانیش بەهەردووكیان بڕی 145 ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگیان تیادایە  و چوارهەم وڵاتە لە جیهاندا لەدوای هەریەكە لە فەنزەوێلا و سعودیە و ئێرانەوە و گازی سروشتی یەدەگیشی بەبڕی 137تریلیۆن پێ‌ سێجا خەمڵێنراوە كە لە پلەی دەهەمدایە لەسەر ئاستی جیهان. كە ڕەنگە بەشی لانی كەم  50-100ساڵی ئایندەش بكات.
•     لێرەدا باس لە دینگە و پایە گرنگەكانی ژێر خانی كەرتی وزە دەكەین بەشێوەیەكی گشتی لە عێراق و هەرێمی كوردستاندا كە خۆیان دەبیننەوە لە هەریەكە لە:
1.    كێڵگەكانی نەوت
2.    تۆڕی بۆری نەوت و گاز گواستنەوە
3.    كۆگاكانی هەڵگرتن
4.    پاڵاوگەكانی نەوت
5.    پیشەسازی پتڕۆ كیمیاویات
•    بەم شێوەیە هەریەكێك لەم كەرت و وێسگانە گرنگی خۆیان هەیە. لەبەشی یەكەمدا باس لە گرنگی كێڵگەكانی نەوت دەكەین.كە بریتین لەسەرچاوەی نەوت و غازی سروشتی و بەبێ‌ بوونی ئەم كێڵگە نەوتیانە ناتوانرێت  هیچ كارێك لەكەرتی وزەدا ئەنجامبدرێت،بۆیە كێڵگە نەوتیەكان وێسگەی یەكەم و چاوگی سەرەكین لە ژێرخانی كەرتی وزەدا و چەندە گرنگی بدرێت بەكێڵگە نەوتیەكان لەڕووی گەشەپێدانی و هەڵكەندنی بیری نوێ‌ و سازكاری كردنی بەردەوام تیایاندا هێندەش بڕو وتوانای بەرهەمهێنانیان زیاد دەكات.
1-    كێڵگەی نەوتی : كە لە دۆزینەوە و ڕووپێوی و هەڵكەندنی بیرە نەوتەكاندا خۆی دەبێنێتەوە  تا دەرهێنانی نەوتە خاوەكە  یان ڕاستەوخۆ بۆ بەندەرەكان و ناردنی بۆ بازاڕەكانی جیهان ،یانیش بۆ كۆگاكان و پاڵاوگەكان بۆ پاڵاوتنیان و دەرهێنانی پێكهاتەكانی و بەكارهێنانی بۆ ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتیش. 
•    كێڵگە نەوتیەكانی عێراق
كێڵگە نەوتیەكانی عێراق لەهەردوو پارێزگای بەسرە و كەركوك چڕدەبنەوە،دوائەوانیش كێڵگەكانی پارێزگای میسان و بەغداد و صلاح الدین و دیالی و نەینەوا دێن.
•    بەناوبانگترین كێڵگە نەوتیەكانی باشووری عێراق

•    كێڵگەی ڕومێلەی باكوور
بریتیە لە كێڵگە  نەوتە زەبەلاحەكەی عێراق.درێژدەبێتەوە لە ڕۆژئاوای شاری بەسرەوە بەرەو باشوور تا بەشی باشووری دەچێتە ناو خاكی وڵاتی كوێتەوە. بریتیە لە نۆهەم گەورەترین كێڵگەی نەوت لە جیهاندا.مێژووی بەكارهێنانی دەگەڕێتەوە بۆ مانگی 11/1970،دەرهێنانی نەوت لەم كێڵگەیەدا لەژێر سەرپەرشتی كۆمپانیای نەوتی باشوور لەبەسرەدایە.
•    كێڵگەی مەجنون
بریتیە لە كێڵگەیەكی زەبەلاح لە پارێزگای بەسرە،نزیكەی 100 هەزار بەرمیل/ڕۆژ بەرهەم دەهێنێت،سەرەڕای ئەوەی توانای بەرهەمهێنانی دەگاتە 600هەزار بەرمیل/ڕۆژ گەر بتوانرێت گەشەی پێبدرێت.
•    كێڵگەی ڕووباری عومەر
بەهەمان شێوە دەكەوێتە پارێزگای بەسرەوە،زۆرێك لە پەناگەی نەوتی هەیە كە هێشتا پێشنەخراون،تائێستاش بەرهەمەكەی زۆر نیە،كە دەگاتە نزیكەی 1000بەرمیل/ڕۆژانە.ڕەنگە تواناكەی دوای پێشخستنی بگاتە 500 هەزار بەرمیل/ڕۆژ.

•    كێڵگەی ڕۆژئاوای قوڕنە
لەگەورەترین كێڵگە نەوتیەكانی عێراقە لە پارێزگای بەسرەدا،ئەم كێڵگەیە دادەنرێت بەدرێژكراوەی بەشی باكوری كێڵگەی ڕومێلەی باكور،بەرهەمهێنان تیایدا لەساڵی 1973دا دەستیپێكردوە،كە بڕی 300هەزار بەرمیل ڕۆژانە بەرهەمدێنێت،دەتوانرێت بگاتە نزیكەی 700 هەزار بەرمیل نەوت ڕۆژانە لەكاتی پێشخستنیدا.
* بەناوبانگترین كێڵگە نەوتیەكانی ناوەڕاست و باكوری عێراق
* كێڵگەی كەركوك
كێڵگەی كەركوك دادەنرێت بە پێنجەم گەورەترین كێڵگەی نەوتی لە جیهاندا لە ڕووی تواناو گەورەییەوە،كە بریتیە لە گردۆڵكەیەك كە ڕووباری زێی بچووك دەیكاتە دوو بەشەوە.قوڵی بیرەكانی لەنێوان 450 مەتر بۆ 900 مەتردایە،تێكڕای بەرهەمی بیرێكی نزیكەی 35 هەزار بەرمیل/ڕۆژ.بڕی یەدەگی نەوتی هەبووش لە كەركوك بە نزیكەی 13 ملیار بەرمیل دەخەمڵێنرێت.بەشێوەیەك ڕێژی 12% هەموو یەدەگی نەوتی عێراق پێكدەهێنێت.
•    كێڵگەی بای حەسەن
دەكەوێتە ڕۆژئاوای كێڵگەی كەركوكەوە و تەریبە لەگەڵیدا و بیرەكانی ئەم كێڵگەیە قوڵترن لە بیرە نەوتەكانی كێڵگەی كەركوك. پڕۆسەی بەرهەمهێنان تیایدا دەگەڕێتەوە بۆ مانگی حوزەیرانی ساڵی1959.

•     كێڵگەی جەمبور
دەكەوێتە باكوری ڕۆژهەڵاتی شاری كەركوك،كە تەریبە بە هەردوو كێڵگەی كەركوك و بای حەسەن. پڕۆسەی بەرهەمهێنان تیایدا دەگەڕێتەوە بۆ مانگی 8/1959.
•    كێڵگەی ڕۆژهەڵاتی بەغداد
لە باكورەوە درێژكراوەی هەیە لە پارێزگای صلاح الدین،و درێژكراوەی باشووریشی هەیە لە پارێزگای واست، بڕی بەرهەمەكەی دەگاتە 20هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا،لەكاتێكدا بڕی بەرهەمی گشتی دادەنرێت بە نزیكەی 120هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا گەر گەشەی پێبدرێت.
•    كێڵگەی نەوتی خەباز لە پارێزگای كەركوك
•    كێڵگەی عەین زالە چۆڕبڕ بوە لە پارێزگای نەینەوا.
•    كێڵگەی بەتمە لەناوچەی شاخاوی لە پارێزگای نەینەوا
•    كێڵگەی صەفیە لەسەر سنوری سوریا لە پارێزگای نەینەوا.
•    كێڵگەی گەیارە لە پارێزگای نەینەوا.
•    كێڵگەی تكریت لە پارێزگای صلاح الدین
•    كێڵگەی عجێل لە پارێزگای صلاح الدین
•    كێڵگەی بەلەد لە پارێزگای صلاح الدین
•    كێڵگەی نەفتخانە لە پارێزگای دیالە لە ناوەڕاستی عێراق.

•    لەهەرێمی كوردستانیشدا چەندین بلۆك و كێڵگەی نەوتی هەن كە لەدوای ساڵی 2002وە دەستكراوە بە كرداری لێدان و هەڵكەندنی بیرە نەوتیەكان و كاری بەرهەمهێنان و گواستنەوە و فرۆشتنیان تیادا ئەنجامدراوە و هەریەك لەو بلۆك و كێڵگە نەوتیانەش لەلایەن كۆمپانیا بیانیەكانەوە سەرپەرشتی دەكرێن بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا.
•    لە كوردستاندا تا ئێستا لە 42 جێگە  نەوت دۆزراوەتەوە و كۆمپانیا بیانیەكان كاریان تێدا دەكەن:
27 كێڵگەی نەوتی لە و ناوچانەدان كە پارتی دیموكراتی كوردستان تیایدا باڵادەستە
15 كێڵگەی نەوتی لەو ناوچانەدان كە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان تیایادا باڵادەستە.
•    ئەو جێگایانەی كە نەوتی لێدۆزراوەتەوە:

•    بەم شێوەیە دەبینین كە كێڵگە نەوتیەكان چەندە گرنگن ،هەربۆیە گرنگیدان بەم دینگە سەرەتا و دەستپێكەی ژێر خانی كەرتی وزە هۆكارە بۆ دامەزراندنی هەموو پایە و وێسگەگرنگەكانی دواتریش لە ژێرخانی كەرتی وزەدا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand